بڕياره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، سه‌ركردايه‌تى سياسى كورد خۆى يه‌كلا بكاته‌وه له‌به‌شدارى كردنى حكومه‌تى نوێى عێراق.
پاش ئه‌وه‌ى له‌دانوستاندنه‌كاندا له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى نيشتيمانى، كورد نه‌گه‌يشته ئه‌نجام، بڕياره ئه‌مڕۆ وه‌فدى دانوستانكارى كورد، بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ پێنج لايه‌نه سه‌ره‌كيه‌كه‌ى هه‌رێم كۆببنه‌وه و پرسى به‌شدارى كردنى كورد، له‌حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌باديدا يه‌كلا بكرێته‌وه.
له‌لايه‌كى تريشه‌وه، ده‌نگۆى ئه‌وه له‌ئاراداهه‌يه هاوپه‌يمانى نيشتيمانى به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پێكهاته‌كانى تر حكومه‌ت ڕابگه‌يه‌نێت.
ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شيدپه‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غداد، به‌بزاڤـ پرێسى ڕاگه‌ياند،"ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا پشتگيرى شيعه بكات ئه‌مڕۆ حكومه‌ت ڕابگه‌يه‌نرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هۆكارى ڕێكنه‌كه‌وتنى كورد وشيعه‌ى گێڕايه‌وه بۆ ڕ‌ازى نه‌بونى حكومه‌تى به‌غداد به‌گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و بڕه‌پاره‌يه‌ى هه‌رێم، كه‌حكومه‌تى پێش‌و قه‌رزداره و نه‌يدناردبوو.