08/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ژه‌نه‌راڵێكی ئه‌مریكی بۆ بزاڤ: كورد پاڵپشتی زۆره
ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی مافی كورد‌و مۆته‌كه‌ی نه‌یاره‌كانی
باسكردنی له‌راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، زۆرێك له‌ناوه‌نده جیهانییه‌كانی هێنایه ده‌نگ‌و به‌شێوه‌ی جیاواز قسه‌و باس له‌وباره‌وه كرا، چه‌ندین كه‌سایه‌تی عێراقی دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ی كورد ده‌ربڕی‌و چه‌ند ده‌وڵه‌تێكیش به‌فه‌رمی پشتیوانیان لێ‌كرد، ژه‌نه‌راڵێكی ئه‌مریكی پێی وایه كه مافی كورده ده‌وڵه‌تی هه‌بێت‌و له‌لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ باس له‌وه ده‌كات كه كورد پاڵپشتی زۆره‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی.
ئه‌گه‌رچی به‌پێی نوێترین سه‌رژمێری له‌ئێستادا ژماره‌ی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان گه‌یشتۆته 39 ملیون كورد‌و نزیكه‌ی دوو ملیون هاوولاتی كوردیش ئاواره‌ی وولاتانی ئه‌وروپاو ئاسیا‌و ئه‌مریكان، به‌و پێیه‌ش رێژه‌ی كورد ده‌كاته 41 ملیون هاوولاتی‌و دابه‌ش بوون به‌سه‌ر چه‌ند وولاتێكدا، 46% كوردان ئه‌كه‌ونه وولاَتی توركیا‌و 31% ده‌كه‌ونه وولاَتی ئێران‌و 18%ی كوردانیش ده‌كه‌ونه وولاَتی عێراق‌و 5% ده‌كه‌ونه وولاتی سوریا‌و ئه‌رمینیا، له‌رووی رووبه‌رو رێژه‌ی هاوولاتیه‌وه پێویستی به‌كیانێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه‌و له‌ئێستاشدا مه‌ترسیه‌كان له‌وه‌دا چڕبونه‌ته‌وه كه‌كورد ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌یه‌نێت‌و له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌شه‌وه چاودێران‌و سیاسیه‌كان بۆچوون‌و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه‌و هه‌روه‌ك چۆن وولاَتانی عه‌ره‌بی‌و ئه‌وروپی بۆ چونه‌كانیان جیاوازه.
سه‌ربه‌خۆیی مافی گه‌لی كورده یان پێشێلكاری
سه‌باره‌ت به‌و هه‌ولاَنه‌ی كه ئه‌درێن بۆ ئاماده‌كاری بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی عه‌بدولقادر مسته‌فا نووسه‌رو چاودێری سیاسی سوری له‌باره‌ی لایه‌نه باشه‌كانی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ بزاڤ ووتی (به‌دڵنیاییه‌وه نابێت نیگه‌رانی هه‌بێت له‌دروست بوون‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی چونكه كۆمه‌ڵێك لایه‌نی باشی هه‌یه‌و ئه‌بێت له‌وانه‌ش چه‌سپاندنی ئارامی‌و ئاسایش له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌لاَتی ناوه‌راست له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی كورد به‌هێزێكی ئارام‌و ئاشتی‌خواز ناسراوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌بێته هۆكاری دروست بوون‌و سه‌رهه‌ڵدانی هاوكاری‌و په‌یوه‌ندی پته‌و له‌نێوان ده‌وڵه‌تی كوردستان‌و ده‌وڵه‌تانی تری ناوچه‌كه له‌بواره‌كانی ده‌سته‌به‌ری ئاشتی‌و بوژانه‌وه‌ی ئابوری‌و بازرگانی‌و دابه‌شكردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان‌و ماده‌ی خامی نه‌وت‌و بترول، هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ری دادپه‌روه‌ری‌و ئازادی له‌نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه‌و كۆمه‌ڵێك لایه‌نی باشی تر له‌ئه‌گه‌ری دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردیدا، هه‌روه‌ها ترس‌و دڵه‌راوكێ له‌به‌رامبه‌ر دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی عه‌ره‌بیه‌و شۆڤێنیه‌وه هیچ سوودێك ناگه‌یه‌نێت، هه‌ره‌شه‌كردنیش له‌جیابونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی كورد به‌هه‌مان شێوه بێ هوده‌یه چونكه ئه‌گه‌ر ته‌ماشابكه‌ین فیدراڵیه‌تیش جۆرێكه له‌سه‌ربه‌خۆیی‌و جودایی بۆ كورد كه‌مه‌به‌ستیانه ده‌سته‌به‌ری بكه‌ن بۆ گه‌لانی كورد له‌پارچه‌كانی كوردستان بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ سه‌یری باشووری كوردستان بكه‌ین ده‌بینین كوردستان خاوه‌نی هه‌موو بریارو كارێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و كۆمه‌ڵێك صه‌لاحیه‌تی باشی هه‌یه له‌به‌رێوه‌بردن‌و دامه‌زراوه ته‌شریعی‌و ته‌نفیزی‌و دادوه‌رییه‌كاندا، هه‌ربۆیه پێویست به‌هیچ ترسێك یان هه‌ره‌شه‌یه‌ك ناكات كه له‌گه‌لی كورد بكرێت له‌به‌رامبه‌ر داواكاری بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ یان به‌ده‌ستهێنانی مافی خۆی، چونكه شۆرشه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌پێنن كه‌ده‌بێت هه‌موو نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی ناوچه‌كه چاره‌نووسی خۆیان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن).
سه‌لاح هاشم مامۆستای زانكۆ‌و نووسه‌ری سیاسی له‌قاهیره له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌و ئه‌گه‌ری دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌بزاڤی راگه‌یاند (كورده‌كان له‌سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام زۆرترین ئازاریان چه‌شت‌و خاوه‌نی زۆرترین قوربانی بوون ته‌نانه‌ت له‌زۆربه‌ی داهات‌و خێری ئه‌و وولاَته بێ به‌ش كرابوون‌و ده‌چه‌وسێندرانه‌وه، وه‌سالاَنێكی زۆر رووبه‌رووی پاكتاوی ره‌گه‌زی بونه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه، هه‌ربۆیه‌ش له‌ئێستاداو له‌دوای رزگاربوون له‌و ده‌سه‌لاَته مافێكی سروشتی خۆیانه كه‌هه‌وڵ بۆ دروستكردنی كیانێكی تایبه‌ت به‌خۆیان بده‌ن یان بیر له‌سه‌ربه‌خۆیی‌و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌نه‌وه، وه‌ئه‌م بریاره ئه‌گه‌رچی كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقی به‌لاَم پێویسته هاوكاری ناوخۆیی‌و ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تیش هه‌بێت بۆ پشتگیری له‌داواكه‌یان‌و هه‌وڵبدرێت كێشه‌ی ناوخۆیی لێ نه‌كه‌وێته‌وه).
عه‌لی كه‌ریم چاودێری سیاسی له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردییه‌وه بۆ بزاڤ ده‌ڵێت (من بروام وایه كاتێك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌وه تێ بگه‌ن كه‌بزانن چین‌و چیان ده‌وێت یاخوود وه‌ك نه‌ته‌وه وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره‌یان داوه‌ته‌وه كه‌مافه‌كانی ئه‌وان به‌ده‌ستی خۆیان نه‌بێت به‌ده‌ستی خه‌ڵكانی تر دروست نیه وه‌بوون به‌وه‌ی كه‌هه‌ڵگری ناسنامه‌ی نیشتیمانی‌و جوگرافی دیاریكراو بن، به‌بۆچوونی من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆسپ‌و له‌مپه‌ری زۆر هه‌ن له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان وه له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره وه له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌لاَت‌و دنیاش، به‌لاَم ئه‌و كۆسپانه ببه‌زێندرێن وه كورد ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت وه‌دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ون نیه بۆ كورد به‌ڵكو مافێكی ره‌وایه وه‌هه‌روه‌ها دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی جگه‌له ئارام بونه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان چاره‌سه‌ری كێشه‌ی زیاتر له‌چل ملیۆن مرۆڤی ناوچه‌كه ئه‌وا ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت كه‌سوودی زۆرباشی ئه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی‌و ئیقلیمی‌و نێونه‌ته‌وه‌یش، بۆ نمونه به‌دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی كێشه‌ی سوننه‌و شیعه له‌عێراق كۆتایی پێ دێت، له‌توركیاش كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت به‌تایبه‌ت ململانێی سه‌ربازی ئه‌و وولاَته، له‌ئێران به‌چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌ی كورد كێشه‌ی تورك‌و فارس‌و ئازه‌ری چاره‌سه‌ر ده‌بێت، بۆیه من باوه‌رم وایه راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ زۆرترین كاریگه‌ری باشی ده‌بێت‌و چاره‌سه‌ری زۆرترین كێشه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات).
عێراق ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به مۆته‌كه ده‌زانێت
له‌سه‌روبه‌ندی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ راِگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی جگه‌له‌وه‌ی كوردستان‌و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد كه‌وتنه به‌رده‌م په‌لاماری هه‌ندێك له‌وولاَتانی عه‌ره‌بی‌و بیانی، سیاسیه عێراقیه‌كانیش هه‌ڵمه‌تێكی دژایه‌تیان له‌به‌رامبه‌ری ده‌ستپێكردووه‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌پیلانی ئیسرائیلی‌و تێكدانی بارودۆخی عێراق‌و دابه‌شبوونی عێراق ناوده‌به‌ن، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق نوری مالكی به‌بۆمبێك ناوی ده‌بات كه‌به‌ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌بێته هۆی ماڵ وێرانی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق‌و دروستبوونی دوبه‌ره‌كی‌و شه‌ڕ له‌نێو عێراقیه‌كان.
فالح ساری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بالاَی ئیسلامی له‌عێراق له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ بزاڤ ده‌ڵێت (داواكاری به‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی یاخوود جیابونه‌وه‌ی كورده‌كان له‌حكومه‌تی عێراقی كارێكی باش نیه له‌م قۆناغه‌ی ئێستا‌و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن زۆرێك له‌سه‌ركرده عێراقییه‌كان مایه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌و پێیان باش نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئێستادا باشتره كار بۆ دروستكردن‌و پته‌وكردنی پرۆژه نیشتیمانیه هاوبه‌شه‌كان بكرێت، نه‌وه‌ك جیابونه‌وه، وه‌له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دامیشه‌وه به‌ته‌نیا عه‌ره‌ب داواكاری دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوویان نه‌كرد له‌عێراق، به‌ڵكو كورد به‌ر له‌عه‌ره‌ب ئه‌و داواكارییه‌یان هه‌بوو كه‌پێویسته حكومه‌تێكی هاوبه‌شی یه‌كگرتووی ناوه‌ندی پێكبهێنرێت ئیتر ئه‌مرۆ چۆن ئه‌كرێت بریاری جیابوونه‌وه له‌داواكاری خۆیان بده‌ن، وه‌ئه‌وه‌ی كه‌داواشی ده‌كه‌ن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆو جیابونه‌وه له‌عێراق ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی پێویستیان به‌ره‌زامه‌ندی ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌لایه‌ن ده‌ستوورو هێزه نیشتیمانی‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق رێگه‌یان پێ‌نادرێت چونكه كوردستان به‌شێكه له‌عێراق).
ئه‌حمه‌د جبوری ئه‌ندامی لیستی عێراقیه له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆوه بۆ بزاڤ ده‌ڵێت (داواكاری بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی شتێكی ناواقیعیه وه‌له‌خه‌یاڵ ئه‌چێت، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه دابران‌و جیابونه‌وه‌و ده‌وڵه‌تی كوردان عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لاواز ده‌كات، وه‌ناكرێت كورد ئه‌و هه‌نگاوه بنێت‌و باوه‌ڕیشم نیه كاره‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت‌و كێشه‌ی گه‌وره دروست ده‌كات).
دكتوره حه‌نان فه‌تلاوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ بزاڤ ووتی (ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا سیاسیه‌كانی كورد كاری بۆ ده‌كه‌ن سه‌ربه‌خۆیی نیه به‌ڵكو پیلانێكی ئیسرائیلیه‌و ئه‌یانه‌وێت به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن‌و ته‌نها مه‌به‌ستیش لێی دابه‌شكردنی خاكی عێراق‌و یه‌كپارچه‌ییه‌تی وه‌پێویسته له‌سه‌ر گه‌لانی عێراق به‌عه‌ره‌ب‌و كورد‌و توركمان‌و هه‌موو كه‌مایه‌تیه‌كانی تره‌وه له‌دژی ئه‌و هه‌وڵه بوه‌ستینه‌وه وه‌رێگه نه‌ده‌ین پیلانی وه‌ها جێ به‌جێ بكرێت به‌ڵكو ئه‌بێت كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه‌یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق بپارێزین‌و به‌رگری لێ بكه‌ین، وه‌پێویسته مه‌سعود بارزانی له‌جیاتی هه‌ڵگیرساندنی ئاگری شه‌ری نه‌ته‌وه‌یی له‌عێراق په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری گونجاو ببات‌و چونكه له ئه‌گه‌ری دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی كاریگه‌ی نه‌خوازراو به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، وه‌ئه‌و بریارانه‌ی له‌هه‌ولێر ده‌درێن له‌و باره‌یه‌وه هه‌وڵی جدین بۆ لێكترازانی عێراق‌و هه‌رگیز رێگه ناده‌ین ئه‌و هه‌ولاَنه سه‌ر بگرن).
توركیا‌و پشتیوانی له‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت له‌م دواییانه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی توندۆڵه له‌نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی حكومه‌تی به‌غدادی لێ كه‌وتۆته‌وه، له‌لایه‌ك توركیا به‌هۆكاری دزینی نه‌وتی كوردستان ده‌زانێت‌و له‌لایه‌كی تریش به‌پاڵپشتی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
عالیه نوسه‌یف ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ بزاڤ ده‌ڵێت (له‌دوای ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق به‌ئاشكرا پاڵپشتی توركیا به‌دی ده‌كرێت بۆ كوردستان له‌دوای دزین‌و بردنی نه‌وت له‌كوردستان به‌پاڵپشتی توركیا له‌ئێستادا توركیا له‌لایه‌ك به‌پشتیوانی كردن له‌سونه‌كان‌و له‌لایه‌ك به‌پشتیوانی له‌كورد له‌هه‌وڵی لێك ترازاندنی عێراقدایه‌و به‌ئاشكرا له‌پێناوی به‌دی هێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پشتیوانی له‌وه ده‌كات كه‌كورد له‌به‌غداد جیاببێته‌وه).
رۆژنامه‌ی ( ایدلنك)ی توركیش له‌باره‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه نوسیویه‌تی بارزانی بریاری راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی داوه‌و له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارته كوردییه‌كان گرێداوه‌و پارتی كرێكارانیش پشتیوانی خۆیان بۆ بارزانی ده‌ربریوه بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كورد، لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د ده‌نیز ووته‌بێژی پارتی كرێكارانی كوردستان به بزاڤی ووت (به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌بێت هه‌موومان له‌هه‌وڵی به‌دیهێنانی خه‌ونی كوردان بین كه‌ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆبوونی گه‌لی كورد‌و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی كوردستانه، وه‌ئێمه پشتگیری له‌هه‌موو هه‌وڵ‌و هه‌نگاوێك ئه‌كه‌ین كه‌به‌ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا وه‌پێویسته ئه‌و خه‌ونه‌ی كوردان به‌دی بهێنین له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستانی گه‌وره‌و ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین هه‌رگیز نه‌یاره‌كانی كورد حه‌ز به‌قازانجی كورد ناكه‌ن‌و ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی توركیا پیشانی ئه‌دات هه‌ڵوێستێكن له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی توركیادا نه‌وه‌ك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كورد).
ئایا ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌بێته راستی؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی به‌گه‌رم‌و گورییی باس له پرسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كرێت‌و باسیش له‌به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت له‌و پرسه‌داو له‌ئێستاشدا كۆشكی سپی ڕاپرسیه‌كی له‌و باره‌یه‌وه به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه، به‌لاَم ئایا ئه‌مریكا وه‌ك تاكه وولاَتی زلهێزی جیهانی پشتیوانی له‌مه ده‌كات؟ ئایا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كه‌كورد ده‌ینێت له‌كاتی خۆیدایه یاخوود هێشتا زووه؟ له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق به‌بزاڤی ووت (به‌براوی من ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ئێستادا هه‌روا شتێكی ئاسان نابێت، وه‌پێویسته به‌ووردی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت‌و پاشان بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه له‌وه‌ی ئێستا عێراق به‌بارودۆخێكی دژوار‌دا ده‌گوزه‌رێت وه‌كوردیش به‌ته‌واوه‌تی پاڵپشتی ناكرێت به‌تایبه‌ت بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی، هه‌ندێك له‌وولاَتانی عه‌ره‌بی‌و ئێران‌و توركیا‌و روسیا‌و ئه‌مریكاش له‌دژی ئه‌و پرسه‌ن، هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد زۆر به‌ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا بكات‌و گووتارێكی یه‌كگرتووی هه‌بێت).
جه‌نه‌رال هایفن بون یه‌كێك له‌فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌شه‌ری عێراق سه‌باره‌ت به‌راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی به بزاڤی ووت (ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین له‌په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باس له‌بریاردانی مافی چاره‌نووس بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات، كه‌واته به‌بۆچوونی من له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌و خاوه‌نی كیانی خۆیه‌تی‌و ده‌نگ‌و ره‌نگی هه‌یه‌و به‌تایبه‌ت له‌عێراقدا بینیمان ئه‌وان به‌شێكن له‌چاره‌سه‌ره گه‌وره‌كانی عێراق، وه‌توانیویان پارسه‌نگی رووداوه‌كانی عێراق‌و دراوسێكانیشی به‌شێوه‌یه‌كی باش رابگرن، وه‌هه‌روه‌ها ئێستا كورد له‌جیهاندا وه‌ك نه‌ته‌وه ناسراون هه‌ربۆیه پێویسته ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت، وه‌ئه‌و مافه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت، باوه‌رم وایه پشتگیری باشیان لێ ده‌كرێت له‌و باره‌یه‌وه).
ئه‌گه‌ر چی له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌چاودێران‌و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكی پشتیوانی هه‌یه بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌لاَم له‌به‌دواداچونێكی رۆژنامه‌ی ( ئافتن پۆستن ) توێژینه‌وه‌یه‌كی بلاَوكردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ئه‌مریكا به‌هۆیه‌وه پشتگیری له‌ده‌وڵه‌تی كوردی ناكات كه‌ئه‌وانیش بریتین له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كورد له‌عێراق سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت ئه‌وا عێراق له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وشێت‌و یه‌كپارچه‌یی له‌ده‌ست ده‌دات، هه‌روه‌ها سونه‌كانی عێراقیش به‌دوای كورد داوای سه‌ربه‌خۆیی سونه ده‌كه‌ن له‌عێراق‌و هه‌ڵوێستی توركیا‌و ئێران سه‌باره‌ت به‌سه‌ربه‌خۆیی كورد ناروونه‌و دواجاریش ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات هێزی پێشمه‌رگه له‌دژی داعش به‌كاربهێنێت‌و بیكات به‌گژ داعشدا.