جیاوازی نێوان سونیەك و شیعەیەك لەسەڵاواتداندا
07/09/2014 نوسەر: bzavpress

جیاوازی نێوان سونیەك و شیعەیەك لەسەڵاواتداندا

وەڵامێك
بۆ ئەم بابەتە كەلەزۆرێك لەپەیجەكاندا بڵاوبۆتەوە
بەناوی جیاوازی نێوان سونیەك و شیعەیەك لەسەڵاواتداندا

جیاوازی نیوان سونییەک و شیعیەک لە صەلاواتدان لە پیغەمبەر (صلوات الله وسلامه علیه)!
==============================
=شعییەکە دەلیت : اللهم صل على محمد (و)آل محمد
=سونییەکە دەلیت : اللهم صل على محمد و(على) آل محمد
*بەداخەوە زۆربەی خەلک ئەم جیاوازیە نازانن!, کە (وعلى) دەبیتە هۆی بەرزکردنەوەی پلەو قەدری پیش خۆی, بەلام (و) پلەو قەدری پیش خۆی و دوای خۆی یەکسان دەکات!
با بزانین وایە؟!
لە ڕوی ڕێزمانی عەرەبیەوە بەم جۆرەیە، ئەم ڕستە (اللهم صل علی محمد وآ‌ل محمد) "و"ی عەتفی تێدایە كە آ‌ل محمد عەتف كراوەتە سەر محمد بەهۆی حەرفی "و".
و: (يفيد الجمع بين المعطوف و المعطوف عليه بلا ترتيب). واتە: (لە باشیەكانی "و" بەستنەوەی مەعتوفە بە مەعتوف علیه بەبێ ڕێكخستن). واتە هیچ تەرتیبێك نیە بۆ ئەوەی ئەو دوو وشە هەردوكیان لە یەك كاتدا هاتبن یان كامیان لە پێشەوەیە و بەبێ تەرتیبە، بۆ نمونە:
(انا ارسلنا نوحا و ابراهیم) بەپێی ئەوانە بێت كە دەڵێن واتە نوح و ئیبراهیم لە یەك كاتدا هاتوون بەڵام ئێمە بۆ خۆمان دەزانین كە نێوانی نوح و ئیبراهیم چەندە، كەواتە "و" هیچ بڕیارێكی ئەوەی لەسەر نادرێ‌ و بێ تەرتیبە.
ئەوانەش ئینكاری ئەمە دەكەن با وەڵامێك بۆ ئەو فەرمودەیە ئامادە بكەن لە سەحیحی بوخاریدا هاتووە "جوزئی 4 لاپەرەی 118ی "كتێبی أحاديث الأنبياء باب قول الله تعالى واتخذ الله ابرهيم خليلا"

بۆیە بابلیین : اللهم صل على محمد وعلى ال محمد  
==============================
كة برای یەمەنی (د. عبدالرحمن الوعیل) لەم بارەوە دەڵێ:

هەندێ‌ موسڵمان بەم جۆرە سەڵاوات ئەدەن (الڵّـهُمَّ صَلی عَڵی مُحَمَّد وآلِ مُحَمَّد)، كە ڕاستیەكە بەم جۆرەیە (الڵّـهُمَّ صَلِّ عَڵی مُحَمَّد وآ‌لِ مُحَمَّد)
لەزمانی عەرەبیدا ئەو فرمانانەی كە كۆتاییان هاتووە بە (و، ی، ی) لادەبرێ‌ و لەبری (و، ِ، َ ) دائەنرێ‌. چونكە هەریەكە لە پیتەكانی (و، ی، ی) پێیان دەوترێ‌ (حرف علة، واتە پیتی نەخۆش) و لەفعلی ئەمردا (فرمانی داخوازیدا) حەزف دەبن. هەربۆیە و پێویستە لەجیاتی (صَلي) ئەبێ (صَلِ) بنوسرێ‌، چونكە ئەگەر (ی)حەزف نەكەین ئەو كاتە دەبێتە (یا‌و ی مخاطبە و بۆ تۆی كچ /مێ) بەكاردێ كە ئەمەش بەدورە لەخوای گەورە.
لەكۆتایشدا دەڵێم پێغەمبەر (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) دەفەرمێ (إنما اڵاعمال بالنیات) هەموو كردارێ‌ بەنیەتە ان شا‌ءالله ئەو كەسانەش كە پێشتر بەم جۆرە سەڵاواتیان داوە و مەبەستیان تەنها سەڵاوات بووە خەیری سەڵاواتەكەیان بۆ نوسراوە و خواش شارەزاترە لەهەمومان.