تۆتەنها چەن ساتێکیت !
16/06/2013 نوسەر: bzavpress

تۆتەنها چەن ساتێکیت !

تۆتەنها چەن ساتێکیت !
بسم اللە الرحمن الرحیم
الحمدللە رب الحالمین والصلاة والسلام علی سید المرسلین وامام امتقین معمد صلی اللە علیەوسلم تسلیما کثیرا ، وعلی آلە الطیبین الطاهرین واصحبە واتبعین واتباعهم الی یوم الدین ، وبعد :
قال تعالی :{ وإن تعدوا نعمة اللّه لا تحصوها إن اللّه لغفور رحيم} لە نیعمەتەکانی خوای گەورەش کە پێمانی بەخشیوە پێغەمبەرەکەی بۆمان باس دەکات و دەفەرموێت :( نعمتان مغبون فيهما كثير من الناس : الصحة والفراغ ) رواهالبخاري . وتا دوو نیعمەت هەن کە زۆرینەی خەڵکی بێئاگان لەو دوو نیعمەتە ، ئەویش تەندروستی و هەبونی کات .
بەڕاستی کات زۆرگرنگە بۆ مرۆڤ بەتایبەتیش بۆ موسڵمانان ، چونکە دەست مایەی ژیان و ئاخیرەتە .
چونکە ژیان خۆی کاتە و تۆش ئەوکاتانەی کە هەتە ژیانی خۆتە و نابێت بە هەدەری بدەیت ، دەبێت بزانیت چۆن بەکاری دەهێنیت و چی تیادەکەیت و چۆن بەسەری دەبەیت .
ئەگەر کەسێك بیەوێت نرخی کات بزانێت باشطروایە بگەڕێتەوە بۆ خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز کە ووتەی خوای تاك وتەنهایە .

خوای پەروەردگار دەفەرموێت : { واللیل اذا یغشی ١ والنهار اذا تجلی } سوێند بەشەو کاتێك کە تاریك دادێت ، سوێند بەڕۆژگار کاتێك کە ڕۆشن دەبێتەوە ، لەئایەتێکیتردا دەفەرموێت :{ والفجر  ولیال عشر } سوێند بە بەیانیان کاتێك گزنگی خۆر دەردەکەوێت و سوێند بە شەو کە دەشەوەو ئەو دەشەوەش کە لە باسێکدا دەڵێن دەشەی قەدرە لەمانگی ڕەمەزاندا .
هەروەها سوێند دەخوات بە جێشتەناو { والضحی } هەروەها بە عەسر { والعصر } خوای گەورە سوێند بەشتێك ناخوات کە نرخی نەبێت بەڵکو دەبێت زۆر بەبەهابێت بۆیە سوێندی پێدەخوات .
برای موسڵمان کات بەهایەکی گرنگە لە ژیانتا بەڵکو ژیانت خۆی کاتە کەواتە لایەنی کەمیەکەی نرخەکەی ئەوەندەی نرخی ژیانتە و بەڵکو زیاتریش ، هەربۆیە نابێت هیچ کاتێكت بە فیڕۆبدەیت و بەئاسایی بزانیت ، یەگەر کاترێك لە ژیانت بڕوات ئەوا مانای ئەوەیە کە بەشێك لە ژیانت ڕٶیشتوەو فەوتاوە جا بەچیەوە بەسەرت بردوەو فەوتاندوتە ئەوەش تەنها خۆت لەوانەیە بزانیت و خوای گەورەش لەتۆ باشتر دەزانێت ، کەواتە تۆ ڕۆژگارانێکیت یاخود تەمەنێکیت و کاتێکیت لە ژیاندا ، کۆششی بۆبکە کە ئەوکاتانەی هەتەو ماوتە بەفێڕۆی نەدەیت و بەشتی هیچ وپوچەوە بەسەری نەبەیت تاوەکو بە بێ مایەو موفلیسی دەرنەچیتە دەروە لەژیاندا وقیامەتیشت تاکە دەستمایەت ژیانتەو کاتەکانی ژیانتە .
هەروەکو ووتویانە ، ژیان سێ ڕۆژە : دوێنی کە بەسەرچوو ناگەڕێتەوە ، بەیانی کە هێشتا نەهاتوەو خاوەنی نیت ، ئیمڕۆ کە بەدەستەوەیە و دەتوانیت کاری تیادا ئەنجام بدەیت .
مەهێڵە ئیمڕۆت لەدەست دەربچێت بێ ئەوەی کە کاروکردەوەیەی باشی تیا ئەنجام نەدەیت و قیامەتی خۆتی پێبکڕیتەوە .
نەخەڵەتێیت پاشان پاشان بکەیت و بەیانی نا دوو بەیانی و وەختێکیتر من تۆبە دەکەم و کاروکردەوەی باش دەکەم و ئیشی خێردەکەم ، بەیانی هێشتا نەهاتوەو مەعلوم نیە کە بگەیتە بەیانی .
ئایە دەتوانیت دەست بکەیت بە پارەوماڵ وسەروەتەکەداو هەرچیت هەیە فڕێی بدەیت و هیچ سودێکی لێنەبینیت و موفلیس بمێنیتەوە ؟
بێگومان نەخێر ، ژیانیشت وەکو ووتمان دەستمایەو سەروەت وسامانی دونیاو قیامەتتە بە فیڕۆی نەدەیت !
هەروەکو ئیمامی علی دەفەرموێت [ ڕۆژگار ڕۆیشت ودونیا بەرەوکۆتایی دەڕوات و ڕۆژگار دەڕوات و قیامەت بەرەوڕومان دێت ، هەریەك لەمانەش نەوەی خۆی هەیە ، ببە بە نەوەی قیامەت و خۆت مەکە بە نەوەی دونیا ، ئیمڕۆ ئیشکردنە و بەیانی حیسابکردن ولێپرسینەوەیە و ناتوانیت کاری تیا ئەنجام بدەیت ] .
ئەی ئیماندار ئاگاداربەو بەهۆش بێرەوە ، نەکەی ژیانت بەفیڕۆبدەیت و بەخۆڕایی لەدەستی خۆتی بدەیت و فریای هیچ نەکەویت تەنها بە تۆزوخۆڵی شەمەندەفەری ژیان بەدەستەوە بمێنێتەوە و ئەوەشی کە دەنوسرێت لەسەرت تەنها خراپەکاریبێت و تاوانبێت ، دونیا کۆتایی پێدێت و ژیان کورتە و کاتێك کە ڕٶیشت ناگەڕێتەوە .
پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم دەەرموێت : عن بن عباس رضي الله عنهما قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لرجل وهو يعظه : " اغتنم خمسا قبل خمس شبابك قبل هرمك وصحتك قبل سقمك وغناءك قبل فقرك وفراغك قبل شغلك وحياتك قبل موتك "
أخرجه الحاكم في المستدرك رقم ( 7846 ) وصحعە الالباني ،  پێنج شت بەدەست بهێنە لەپێش پێنجیتردا ، گەنجێتیت پێش پیریت ، تەندروستیت پێش پەککەوتنت دەوڵەمەندیت پێش فەقیریت ، کاتی دەست بەتاڵیت پێش ئەوەی کە سەرقاڵبیت و کاتت نەمێنێت .
ئەوەی لەم فەرمودەیەدا سەیرو سەرسامە کە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم گەنجێتی وکاتی دەست بەتاڵی باسکردوە کە هەردوکی هەرباسی کات و وەختە ، بێگومان گەنجێتیش کات وتەمەنێكە و دەست بەتاڵیش و کات هەبوون هەر کاتە ، بۆیە هەردوکی باسکردوە کە مرۆڤ ئەگەر تەمەنی هەبێت هەردووکی هەردەبینێت و لەوانەیە لە یەك کاتیشدا هەیبێت دەبێت زۆر بەئاگابێت لەهەردوکی و لێرەشدا باشتر بۆمان دەردەکەوێت کە مرۆڤ خۆی کاتە .
لەوەش گرنگتر کاتێك کە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم ئەم فەرمودەیەی فەرموە بێگومان تێمان دەگەیەنێت بۆ ئەوەی کە خۆمان ئامادەبکەین بۆ ئەوەی کە لە قیامەتدا چوارپرسیار ئاراستەی هەموو مرۆجێك دەکرێت بەبێ ئەوەی جیاوازی ئاین و چین و توێژەکان هەبیت لە قیامەتدا و ئەو چوارپرسیارەش لە ئێمە دەکرێت و دەبێت خۆمانی بۆ ئامادەبکەین و دەبێت ووڵامی ئەو چوارپرسیارە لە ژیانماندا بۆی ئامادەبکەین و بەکردەوەش وڵامەکەی خۆمان دەست دەکەوێت .
ئەوچوارپرسیارەی کە لێمان دەکرێت و دەبێت خۆمانی بۆ ئامادەبکەین ئەوەیەکە پێغەمبەرصلی اللە علیەوسلم دەفەرموێت :(  لا تزولُ قَدَمَا عبدٍ يومَ القيامةِ حتَّى يُسألَ عن أربعٍ عَن عُمُرِه فيما أفناهُ وعن جسدِهِ فيما أبلاهُ وعن عِلمِهِ ماذا عَمِلَ فيهِ وعن مالِهِ مِنْ أَيْنَ اكْتَسَبَهُ وفيما أنفقَهُ ) رواە الترمذي و صععە الالباني .      واتا : لە ڕۆژی قیامەتدا پێی هیچ بەندەیەك هەنگاو هەڵنانات تاوەکو پرسیاری چوارشتی لێنەکەن ، لە تەمەنی لەچیا بەسەریبرد ؟ لە لەشی بەچی هیلاکیکردو چۆن بەکاری دەهێنا ؟ لەوزانست وزانیارییەی چی پێکرد ؟ لە پارەوماڵ وسەروەتی بەچی پەیدایکرد ؟
جا گەورەیی ئەو ئەمانەتەی کە لەسەرمانە دەردەکەوێت کە چیەو چۆنە ! و زانایی ئەخوایەی کە پرسیارمان لێدەکات و ئاگای لە هەموو شتێك هەیەو درۆوبیانو نایخوات لەلای ئەو کە ئاگای لە ووردو درشتی کاروکردەوەکانمان هەیە ، زۆری شایەت لە قیامەتدا کە هەمووی بەسەرمانەوە دەبێت بە شاهید و تەنانەت لەشی خۆمان شایەتیمان لەسەردەدەن کە چیمان کردوە و ووڵامدانەوەی ئەوپرسیارانە چۆن ووڵام بدەینەوە !
ئایە تەمەن و لەش و زانست و ماڵ وسەروەتمان چۆن بەدەستهێناوەو لەچیدا بەسەرمانبردوەو چۆن پەیدامانکردوە لەچیدا سەرفمانکردوە ، بۆخۆت بەهێمنی بیری لێبکەرەوەو خۆت بۆ ئەوپرسیارانە ئامادەبکە .
لەکۆتایشدا داواکارین لەخوای گەورە کە کاروکردەوەمان ڕاست ودروست بکات و وامان لێبکات ئەو پرسیارانە بەسەربەرزیەوە ووڵام بدەینەوەو سەرشۆڕی قیامەت نەبین و فەزح نەکرێین لەقیامەتدا لەبەرچاو هەموو بونەوەر و سەرشۆڕنەبین و صلی اللە علی سیدنا معمد وعلی آلە وصحبە ومن تبعهم باحسان الی یوم الدین والسلام .




کردنی بەکوردی : لقمان امین