06/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ربه‌خۆیی بوون له فیقهو فه‌توا .. فره رێ و فره ره‌هه‌ند ..!!
----- ( 6 -- 10 ) -----
پشكی ( 6 ) :
له‌پشكی پێشوودا چوار خاڵی سه‌ره‌كیم خسته به‌ردیدی هه‌مووتان كه به‌ئاسانی روونی ده‌كاته‌وه ئێستامان،ئێستای نه‌ك سه‌ربه‌خۆ نین به‌ڵكو دوو چینه گه‌وره‌كه‌ی كورد (ئه‌هلی فیقهو فه‌توا) و (پێری سیاسه‌ت وسیاسه‌تمه‌دار ) ده‌ستی (بێگانه) و (نامۆكانیان) به واقیعی ئێمه یان گرتووه و بریاری حه‌ڵاڵ و حه‌رام و شه‌رو ئاشنیان به‌زمانی كوردی و زمانه بیانیه‌كان له‌نێو فایلێك داناوه‌و چاوه‌رووانی ئیمزایان ده‌كه‌ن!. خاڵی هاوبه‌شی ئه‌و دوو چینه (قهتوادار) و(سیاسه‌تمه‌دار) ئه‌وه‌یه كه‌به ژیری خۆیان قوڵ و قوڵتر نابنه‌وه‌و بریاری ئاماده‌كراویان ده‌وێت له‌ده‌ره‌وه بێت و هه‌تا ئه‌مانیش به‌وپه‌ری دڵسۆزیه‌وه بیخه‌نه سه‌ر شانی واقیع و به‌هه‌ردوو ده‌ست شان و گوێی واقیع راكێشن بۆ پێشه‌وه ئه‌گه‌ر واقیعیش دژ بێته‌وه‌و نایكهك نایكه‌م و نایه‌م نایهمی بێت !.
جیاوازییه‌كی تر ئه‌وه‌یه فهتوادارهكان له‌نێو هه‌ندێك كتێبی یه‌ك مه‌زهه‌بی فیقهی سه‌ره لهقهیانهو سه‌یرێكی قوڵ و پانی سه‌رده‌م ناكه‌ن تا ببینن چی گۆراوه له زه‌ین و زه‌مانه، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی بكه‌ن و به پێی پێویستی ئاده‌میه‌كان وه‌ڵامی داوا‌و دهردهكانیان بده‌نه‌وه!، سیاسیه‌كانیش مله قوته‌ی شه‌وانه‌و رۆژانه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تێكی زلهێزی ناوچه‌یی یان نێو ده‌وڵه‌تییان لێ رازی بێت و گوێقوڵاغی فه‌رمانی ئه‌وان و چاو له دووی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وانن، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌یان له خه‌یاڵ بێت كه ئه‌وان قیاده‌ی گه‌لێك ده‌كه‌ن سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت نه‌ك پاشكۆیی و پاشملهكاری !.
موریدو خه‌ڵكه نهخوێنهوارهكه به‌شه‌رع و تهقلیدچیهكانی ده‌وری ئه‌و فهتوادهرانه له‌ته‌ك ئه‌و ((رۆشنبیرانه))ی دیمه‌نه‌كانی كۆیله‌یی و پاشخوانخۆری سیاسیه‌كان پێشه‌كه‌ش ده‌كه‌ن،عه‌وامی و عینادی ئه‌و دوو پێره (پاسه‌وانه)، پاسه‌وانانی (فیقهی دووباره)و (سیاسه‌تی روته‌ڵ و بێ چاره) بوونه‌ته دیواری چین هه‌تا كه‌سی نوێخوازو داهێنه‌ری بواری فیقهو فه‌توا یان كه‌سانی سیاسیی سه‌ربه‌خۆ نه‌توانن رۆڵی خۆیانن ببینن و تواناكانیان بخه‌نه خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی خۆیان، لێره‌وه ئێمه پێویستمان به ده‌ست گرتنه‌وه هه‌یه به سێ سه‌رچاوه‌ی گرنگ و گه‌وره‌وه هه‌تا ده‌رچین له دیلیی و دیلخانهی تاغوته خۆكڕه میلله‌ت فرۆشه‌كان و فه‌تواده‌ره بێ خه‌به‌ره‌كان له واقیع و حونجه خوێنه‌كان بۆ كتێبه‌كانی پێشین .
پشكی( 7 ) :
ئێمه سه‌رگه‌ردانی گه‌یشتنین به نمره‌یه‌كی به‌رز له(دینداری) و له (دونیاداری)، دینێك كه خودای گه‌وره ناردوێتی بێ غه‌ل و مه‌غشوش كردنی، هه‌روا دونیایه‌ك كه خودا خۆی ره‌وایی داوه به دهسخستی،گه‌یشتن وشادبوون به دینداری پاك و پایه‌دار پێویستی به موفتی و موجته‌هیدی سه‌ردار هه‌یه، به‌عه‌ینی شت ده‌سكه‌وتنی دونیایه‌كی حه‌ڵاڵ و زه‌ڵاڵ وكه‌ماڵ پێویستی بهسیاسیهكی سه‌رته‌ڵ وحاكمێكی رهشیدو ره‌سه‌ن هه‌یه، به‌بوونی ئه‌م دوو تاقمه دینداری و دونیاداری لێك ههڵهفه ده‌كرێن و پێكه‌وه ده‌درێن له شیش و شایسته‌ی مرۆڤ ده‌بن. ئه‌م جیاكارییه‌ی نێوان (فه‌تواو سیاسه‌ت) و (فهتوادارو ده‌وڵه‌تدار) فاسیهلهیهكی سنوردار له نێوانیان هه‌یه، ئه‌و دووانه ئه‌زمون سه‌لماندوێتی ئه‌گه‌ر پێكه‌وه بووبن (به شێوه شه‌رعی و ئینسانیه‌كه‌ی ) توانیویانه دین و ژین بكه‌نه (هه‌یكه‌ل) و (هه‌ناوی) بوونیان، زۆركاتیش به پێچه‌وانه‌وه كه‌به شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی و نائینسانی لێك ئاڵاون و حاكمه سیاسیه‌كان موفتیه حكومیه‌كانیان به‌كارهێناوه ئیتر دین و ژین لێكیان خواردووه‌و نه‌دین وه‌كو خۆی پیاده‌كراوه‌و نهژینیش وه‌كو خۆی بهرێكراوه!.
زۆرجاریش حاكم و حكومه‌ت و سیاسهتگێرهكان دژمنی حوكم و سیاسه‌تی شه‌رعی و شه‌ریعه‌ت خوازه‌كان بوون،ئیتر ده‌وڵه‌ت ودهوڵهتدارهكان و سیاسه‌ت و سیاسهتمهرهكان بوونه‌ته دۆزه‌خ و ئاین و ئایندارانی تێدا برژێنراوه !. ناشمه‌وێت كه‌س ئه‌م قسانه‌م له‌ده‌م وه‌رگرێت وبڵێت كه‌واته دین و ده‌وڵه‌تت لێك جیاكرده‌وه‌و دینداری و دونیاداریشت كرده دوو شتی نامۆ و ناجۆر به‌یه‌كتر!، ئه‌وه‌م نه‌نوسیوه‌و ناشی نوسم!، مه‌به‌ستم نه‌بووه‌و مه‌به‌ستیشم نابێت،من ده‌ڵێم (هه‌یكه‌ل) و (هه‌ناو) كه(ژیانداری) و (دینداری)ه لێك دوور خراونه‌ته‌وه وه‌كو چۆن رۆح و جه‌سته لێك داده‌برێن!، دوای ئه‌و بچراندنه له‌یه‌كتر عینادی ناكه‌م كه رۆح بوونی هه‌یه‌و جه‌سته‌ش هه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ناسه‌لمێنم كه كائینێكی زیندووی پێكه‌وه تێكه‌ڵی كامڵ له رۆح و جه‌سته(ژیانداری و دینداری) بوونی هه‌بێت.
نه‌مانی ئه‌و پێكه‌وه ژیاندنهی نێوان (دهسهڵـاتی سیاسی) و (ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی) بۆ دین و ژینی هه‌وێن بۆ یه‌كتر،دوای ئه‌وه روو ده‌دات كه ده‌كرێنه دوژمن به‌یه‌كتر له رێگه‌ی سیاسه‌تێكی زاڵمانه‌وه، یان له ڕێگه‌ی سیاسه‌تمه‌داری ستهمكارو فهتوادهرانێكی گه‌وره بوو گۆشكراو له ده‌رك و به‌ڕكی سته‌مكاراندا، كاتێك دینیش ده‌كرێته بارمته‌ی سیاسه‌تی چه‌وت و سیاسه‌تمه‌داری ناحه‌ز به فیكری فیقهیی و فیكری سیاسی شه‌ریعه‌تی، كهسیاسهتیش خاڵی كرایه‌وه له دین و دینێكیش قوڵپ كرایه‌وه له ژین وحوكمداری، ئه‌وه هه‌ردووكیان ده‌بنه دوو ته‌رم كه هیچ گۆرستانێك ئاماده نابێت له خۆیانی بگرێت.
پشكی ( 8 ) :
فیقهی سیاسی و حوكمڕانی (كه ئێمه تێیاندا كه‌م ده‌رامه‌ت و كه‌م ئه‌زمونین!)، كه ئه‌مه‌ش به فیتی دژمن و به گێلایه‌تی خۆمان بووه، هاوته‌ریب به‌فیكری فیقهی و فه‌رهه‌نگی فه‌توادان به‌پێی پرسیار‌و پرسه هه‌نووكه‌ییه كۆمه‌ڵگه‌ییه‌كان(كه له‌مه‌شدا حاڵمان باشترنیه له‌وی تریان!)، جابه مه‌به‌ستی پاراستنی هه‌ردوو باڵ وبهرهكه (ئه‌گه‌ر هه‌بن به شێوه‌ی به‌ره‌و باڵی فیعلی) و په‌ره‌پێدانیان بۆ ئاستێكی نزیك له باش و دوور له رووخان و رووتانه‌وه، پێویستمان بهگهرانهوهیه بۆ ناونان و ناسین و ده‌ست پێوه‌گرتنی ئه‌م چاوو چاوگانه‌ی لای خواره‌وه :
یه‌كه‌م : وه‌حیی ئیلاهیی : كه ده‌كاته كۆی ئایه‌ته قورئانیه‌كان و سوننه‌ت و سیره‌ی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا ( سه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت)،واته: هه‌رچییه‌ك ساغ بووبێته‌وه له‌فه‌رمووده‌و فه‌رمانه‌كانی ئه‌و زاته شكۆداره كهلهوهوه پێمان گه‌یشتووه ئه‌وه ده‌بێته به‌شێك له وه‌حیی و به‌شه‌كه‌ی تری قورئانی پیرۆزه.
دووه‌م : وه‌عی ئیجتیهادی : خودای مه‌زن و كاربه جێ نه‌یویستووه هه‌موو شتێك و هه‌موو بریارێك و هه‌موو رووداوێك و هه‌موو پرس و پرسۆكهیهك له وه‌حییدا ریز بكات، ئه‌گه‌ر وابووایه ده‌بوو پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت) به‌رده‌وام بووایه‌و هه‌موو بیست و سێ ساڵێك قورئانێكی سی جزمی ته‌شریفی بهێنایه!، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌كرد و وه‌حیی وه‌كو كوتله‌یه‌ك له بنه‌ماو بنچینه و موبادیئی گشتی یان مه‌بادیئی تایبه‌ت ناردووه‌و كردوێتی به ده‌روازه‌و پێوه‌ر بۆ هه‌موو شته نوێكان و رووداوه تازه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش شه‌رعیه‌تی داوه به‌عه‌قڵی ئیجتیهادی و وهعیی ئیبداعیی بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری مرۆڤه‌كان نه‌وه‌ستێت و شه‌ریعه‌تیش وا پێناسه نه‌كرێت كه جامبووهو تۆمه‌تی قفڵدانی عه‌قڵه‌كان بخرێته‌سه‌ری.
سێهه‌م : ئه‌زمونه‌كان : ئه‌زمونه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌ر كوێ بێت و هه‌ركه‌ی بووبێت، به هه‌ردوو جۆری شكست خواردوو یان شكۆهێنهكان، ئه‌و ئهزمونگهله مرۆییانه ناتوانین لێێان بێ منه‌ت و بێ باك بین, به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش سه‌رچاوه‌كی باشن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یه‌ڵین هه‌موو كاتێك ببین به‌عیبره‌ت و كه‌تنه‌كانی رابردوو به سه‌رمانا دووباره و چه‌ندباره بێته‌وه.
چوراه‌م : چاو گێرانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌و ده‌ست و ده‌م خستنه‌ناو هه‌موو كتێب وكه‌لتوری فیقهی و فه‌رهه‌نگی و مێژووییمان بۆ دوو مه‌به‌ست : یه‌ك : ده‌رگا ته‌نگ و ته‌سك بكرێته‌وه له‌وه‌ی له هه‌موو شتێك‌دا رابردوویی مرۆڤه‌كانمان ببێته پێوه‌رو قیاس بۆ چاكاندن وخراپاندن . دوو : هه‌وڵبدرێت كه‌م ترین وانه و واده‌ی مێژوویی بكه‌ینه ماده‌و ماركه‌ی فیكریمان و زۆرترین هه‌وڵ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی نوێ بوونه‌وه‌و نوێ كاری و نوێ بیرۆكه‌یی و نوێ پرۆژه‌یی و نوێ پرسیار به‌نوێ وه‌ڵام, وه‌ڵام بدرێته‌وه.
پشكی ( 9 ) :
ئه‌گه‌ر له‌گرفته فیقهی و فیقهخوازییهكانی ئه‌مرۆمان بكۆڵینه‌وه،ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ش بوونه‌ته ئه‌رك و پێویستیی، زۆریش پێویستی ئه‌م قۆناغه‌مان، ئه‌گه‌ر جوڵه‌یه‌كی زانستیانه بكه‌ین له‌و ناوچانه‌دا، له‌وه ناچێت به ئاسانی و هه‌ر ئێستا هه‌موو گرفته‌كانم پێ هه‌ژمار بكرێت، هه‌م له‌به‌ر زۆری و هه‌م له‌به‌ر قورسیان، كه هه‌موویشیانم پێ ناكرێت خۆناكرێت هه‌مووشیان ته‌رك بكه‌ین!.
یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی نێو فیقهخانهكان خه‌رج كردنی هه‌موو تواناكانه بۆ حسابی (جه‌سته)و به‌شه زاهیریهكهی دینداری له‌بابه‌تی: ته‌هاره‌ت و غوسڵ و ده‌ست نوێژ‌و شكێنهرهكانی ده‌ست نوێژ‌و هه‌تتا مه‌سه‌له‌ی زه‌واج و لقه‌كانی و هه‌تا هه‌ندێك له حه‌ڵاڵ و حه‌رامه دیاریكراوه‌كانی نێو بازار‌و كڕین و فرۆشتن و زۆر شتی تر،ئه‌مانه گشتیان ئه‌وه‌نده‌ی به‌ستراون به جه‌سته‌و كاره جه‌سته‌ییه‌كان و حه‌زه جه‌سته ییه‌كانه‌وه،ئه‌وه‌نده گرێ نه‌دراون به شوێنهراره رۆحی و ره‌وشتی و به‌هایی و بزاڤه‌كانی دڵ و ده‌روون و هه‌ژانی هه‌ناوو ناخی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه!.
به‌كورتی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌م و ده‌ست وپێ كاری تێدا ده‌كه‌ن هه‌رگیز ئه‌وه‌نده رۆح و ته‌وژمیی رۆحیی تێیاندا راوراوێن ناكه‌ن!، ئه‌مه‌ش وایكردوه ئه‌و بابه‌تانه كه‌م كه‌س دڵیان پێوه بلكێت و حهزیاشیان له خوێندن و خوێندنه‌وه‌ی نیه‌و ئاماده‌نین خۆیانی بۆ ته‌رخان بكه‌ن و لێبڕێن بۆی .
خه‌تاكه‌ش په‌یوه‌نیداره بهكرچ و كاڵی حاڵی بوونی مامۆستا فیقهیه مهزهبیهكان و هه‌م به‌ستراوه به كورت بڕی و زوو به‌ده‌سته‌وه دانی باسه‌كان له‌ناو كتێب و نوسراوه حوجره‌یی و زانكۆییهكاندا!. ئه‌وه‌ش با بووه‌ستێت هێزی لێكدانه‌وه‌و توانای ئاشكرا كردن و قوڵ بوونه‌وه و گه‌رانی وورد وورد به‌نێو دێڕو مهتنهكانی وه‌حیی ئه‌نجا كتێبه مهنههجییهكاندا زۆر لاواز‌و گه‌لێك نهدارانهو ته‌واو فه‌قیر حاڵانهیه، یانی گیان و هه‌ست و حه‌زیی دۆزینه‌وه‌ی فیكری نوێ و مانای تازه‌و حیكمه‌تی حوكمه‌كان و فه‌لسه‌فه‌ی جیاوازییه‌كان و هێنانه‌كایه‌ی به‌رهه‌می دووباره نه‌بوو تازه له‌دایك بوو زۆر زۆر كزه‌و شایسته‌ی باس نیه‌و مه‌گه‌ر ده‌گمه‌ن حه‌ل و حیكمه‌تی نوێمان گوێ لێبێت، به‌م حاڵه‌وه ناتوانین پرسیاری نوێ بكرێنین یان وه‌ڵامی پرسیاره نوێكان بده‌ینه‌وه به شێوه‌یه‌ك نه‌وه‌ی نوێ هه‌ست بكه‌ن لای ئێمه پێویسته گرێی ده‌روون و ده‌رده دڵی خۆیان بكه‌نه‌وه نه‌ك له شوێنی تر .
پشكی ( 10) :
جاری پێشوو ئه‌وه‌م دابه‌ده‌سته‌وه كهرۆح سالاری و به‌ها قوڵه‌كان و ئامانجه به‌رزه‌كان و ئاراسته تایبه‌ته‌كانی گه‌شاندنه‌وه‌ی مرۆڤ، هه‌موو جومگه نهێنی و ئاشكراكانی مرۆڤ، له ئان و ساتی وه‌شاندنی فیقهو ده‌رسه حوكمیه‌كانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌و حوجره‌كاندا بوونیان زۆر زۆر لاوازه‌و بگره به ده‌گمه‌ن گوێمان له رسته‌یه‌ك ده‌بێت بۆنی ئه‌و هێڵه گشتیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی لێ بێت، ئێمه تینوین به‌وه‌ی جارێك فیقهێكی نوێ یان فه‌توایه‌كی تازه یان حیكمه‌تێكی نۆبه‌ره یان مه‌نتقێكی باڵا بدرێت به‌گوێماندا !.
سه‌ره‌رای ئه‌م ئافاتانه كه‌چی بۆ ته‌نها حاڵه‌تێك و بۆ پرسیارێكی تایبه‌ت چه‌ندین وه‌ڵامت ده‌سده‌كه‌وێت كه نه‌ك مرونه‌تی فیقهی نایگرێته‌وه به‌ڵكو زۆریش دژ‌و شێوێنهرن بۆ یه‌كتر!، نمونه‌یه‌كی ئێستایی سه‌باره‌ت به داعش یه‌كێك ده‌ڵێت (بوغاتن) و دانه‌یه‌كی تر ده‌ڵێ (خهورایجن) كه‌سێكی تر ئێژێت(تیرۆریستن) هه‌شیانه ده‌ڵێت(بێ باوه‌ڕن= مولحیدن) و هه‌ر له‌وانه ده‌ڵێن (موسڵمانن و هه‌ڵه‌ی زۆریان هه‌یه) ئه‌م قسانه‌ش هه‌مووی ئه‌وانه ده‌یكه‌ن كه مه‌لاو مامۆستای مزگه‌وتن و خۆیان به موفتی ناساندووه له رووی گوێگرهكانیاندا!، ئه‌مه جگه له بێ تفاقی زانستی شه‌رعی و بێ ئاگایی له واقیعی شته‌كان و شه‌خسه‌كان مانای تریشی هه‌یه به‌ڵام بۆ شوێنی تر باسی ده‌كه‌ین!. له‌و نێوه‌نده‌شدا زاراوه تایبه‌ته‌كانی شه‌ریعه‌ت و عه‌قیده‌ت بۆ نمونه:
( واجب وسوننه‌ت و موباح وحه‌رام و مه‌كروه) و(موئمین و كافرو مونافیق و موشریك) و(مه‌سڵه‌حه‌ت ومهفسهدهو كرده‌ی تهرجیحات و هه‌ڵبژاردنی باشترین ئبختیار له نێوان دوو مه‌فسه‌ده له حاڵه‌تی ناچاری وهه‌ڵسه‌نگاندنی دوو مونكه‌ر و پێشخستنی ترسناكترین و پاشخستنی ئه‌ویدیان و ووریایی له گۆرینی مونكهرێك به مه‌رجێك مونكهرێكی گه‌وره‌تر له خۆی په‌لكێش نه‌كات و زۆر بابه‌تی ووردی تر) ئه‌وانه‌و سه‌دان بنه‌مای فیقهی و بنچینه‌ی ئوسوڵیی فیكری و فیقهی و ئیجتیهادی و عه‌قائیدی هه‌موویان ده‌كه‌ونه به‌ر تیغ و ته‌وری فه‌وزاو هه‌ریه‌كه‌و بۆخۆی. بۆیه كۆڵه‌كه‌ی پارێزهرو چه‌رداخی هه‌ڵگری ئه‌م خه‌مانه له‌ته‌ك زانست و زانیاری قوڵدا بوونی (ته‌قوا)ی خوای گه‌وره‌یه، ته‌قواش به‌دوو مانا و بۆ دوو مه‌به‌ست، یه‌ك : ده‌نگی موفتی و مامۆستای شه‌ریعه‌ت به‌رز بێت له‌و شوێنه‌ی پێویست به به‌رزیی ده‌كات بۆ كردنی كارێك یان نه‌كردنی، بۆ به‌شداری له هه‌ڵوێستێك یان به‌شداری نه‌كردنی. بۆ رازی بوون به حاڵه‌تێك یان رازی نه‌بوون پێی، دوو : بێ ده‌نگ بوون و كزبوون هه‌موو جارێك چاره نیه مادام ئه‌و بێ ده‌نگ بوونه جۆرێك له چه‌واشه‌كاری بدات به گوێی جه‌ماوه‌ری موسڵماندا ده‌رباره‌ی ئیسلام خۆی و ئیسلام بخرێته قه‌فه‌سی تۆمه‌ت و چوار دیواری بوهتانهوه!...