نمونەی ژیانی سوڵطانی زانایان عزی کوڕی عەبدولسەلام
06/09/2014 نوسەر: bzavpress

نمونەی ژیانی سوڵطانی زانایان عزی کوڕی عەبدولسەلام





لە کاتی ئازادکردنی مەمالیکەکاندا بە تایبەت سەرکردەکانی مەمالیك کە خۆیان ئازاد دەکرد و دەکڕیەوە، هەڕەشەیان لە عزی کوڕی عەبدولسەلام کرد، کە دەبێت بە ویستو ئارەزوی ئەوان قسەبکات، لای هەموان ئاشکرایە کە مەمالیك لە سەردەمی خۆیدا خوێنڕژترین خەڵک بوون جاری وا هەبوو تەنها لەسەر شك و گومان فەرمانی ئەدا بەسەر خەڵکیدا بە لەسێدارەدان و لە مل دانی!

عزی کوڕی عەبدولسەلام- رەحمەتی خوای لێبێت- کە لەسەر ڕاستبێژی و حەق دەریانکردبوو لە دیمەشق هاتبووە وڵاتی میسر نشتەجێ بوو، مەمالیك دەریدەکەن دەینێرنەوە بۆلای پیاوێکی گەندەڵ وەك “ناصر ئەیوب” کە حاکمی دیمەشق بوو بە دوای خوێنی عزی کوڕی عەبدولسەلامەوە بوو، بەڵام ئەو رازی بوو بگەڕێتەوە بۆ دیمەشق لە گەردنی بدرێت، بەڵام ئامادە نیە لە راستبێژی خۆی هەڵوێست بگۆرێت، دەنگۆی ئەوە بڵاو بویەوە لە وڵاتی میسر دەرکراوە عزی کوڕی عەبدولسەلام، چونکە خەڵکی میسر خۆشیان دەویست و هەموو خەڵکی میسر بە جوتیار و کرێکار هەموو پیشەوەرەکانیەوە دوای عزی کوڕی عەبدولسلام کەوتن ووتیان ئێمەش لەگەڵتاین.. تا هەواڵیان برد بۆ “نەجمەدین ئەیوب” کە خەڵکی وڵاتەکەت شوێن ئەو زانایە کەوتەون هەموو چونەتە دەرەوە لەگەڵی و کەس نەماوە تا تۆ فەرمانڕەوای بکەیت، بۆیە ناچار خۆی بەدوایدا چوو عزی کوڕی عەبدولسەلامی گەڕاندەوە. بە هەموو مەمالیکی ووت دەبێت گوێ بگرن بۆ فەرمانی عزی کوڕی عەبدولسەلام..

ئەو نیشانەی حەقبێژیە، پاشان بووبە قازی لەسەردەمی نەجمەدین ئەیوبدا، پاشان لەسەردەمی “شەجرەتولدورە”دا هەر ئەویش بوو توانی لە دەسەڵاتی دابماڵێت، ئینجا هەر قازی بوو لەسەردەمی سەرۆك “ئەقتای”و پاشان لە سەردەمی “ئەیبەك” و دواتر توانی لەگەڵ پیاوێکی وەك “سەیفەدین قوطز”دا بە فتوای جیهادەکەی توانیان نەخشەی جیهان بگۆڕن هەموو تەتار لە “عەین جالوت” لە ناو بەرن سوپاکەیان بشکێنن، بۆ رۆژێك لە رۆژان وازی لە ڕاستبێژی خۆی نەهێناوە، بۆیە بوە بە سوڵتانی زانایان و بە سەربەرزی ژیاو مرد.