خەونى سەربەخۆیی
05/09/2014 نوسەر: bzavpress

خەونى سەربەخۆیی


کاتێ درۆ زۆرتر کرا
بەناوى خاکى خوێناوى.
سوێند و بەڵێن زۆرتر شکا
لەگەڵ شەهیدى گومناوى
کە بەرپرسێتى نامۆ بوو،
لە ناو ویژدانى بەرپرسا،
گڕ لە ئینتیما بەردرا،
لە کوانووى تەماح و ترسا.
ئەوسا کە خوێنگەرمانەتر
نیشتمان لە ئامێز دەگرم
وەک مەولانا خالیدەکەم
گەر رێگاى هات و نەهاتیش،
لە پێش بگرم .
هەرگیز خەونى سەربەخۆیی
لە ناو کوخى رەشبینیدا لە دەست نادەم
گەر باج بە (حەللاج) بوونیش بێت
بۆ شەکانەوەى ئاڵاى هەق
من ئامادەم .. من ئامادەم