ئامۆزاى مهسعود بارزانى وئهندامى پێشوى سهركردايهتى پارتى ديموكراتى كوردستان، لهوهڵامى هادى عامرى كه ڕۆژى ڕابردو لهشارى كهركوكهوه هێرشى كرده سهر پێشمهركه وبهفشهڵ ناوى دهبات، ڕايدگهيهنێت، ئەگەر ئێمەی كورد بۆ پایە و پلە و پوول ئێستاش لە بەغدا پێكولیمان نەكردبا هادى عامرى ئهمهى نهدهگوت.
ئهدههم بارزانى ئهندامى دهست لهماركێشاوهى سهركردايهتى پارتى ڕايگهياندوه،" شنگالی برینداری كورد و كوردستان كە برینەكەی بە تێپەڕبونی مێژووش سارێژ ناكرێتەوە ، تاكو ئێستا لە بن دەستی داگیڕكەرانی تاریكستانە، كە چی ئێمەی كورد بو پشتیوانی لە پیلانی سەربازی سەركردەی میلیشیاتی بەدر حەزرەتی هادی العامری بو ڕزگار كردنی ئامرلی پێشمەرگە گیان فیدایەكانی كورد رەوانه دەكەین و بە خوێنی پاكی پولێك لە پێشمەرگە ئەم شارە لە ئابلوقەدانی چەندین روژ ئازاد دەكرێت".
دهشڵێت،"دوای ئەم هاوكاریە و پاش چەند كاتژمێرێك ، حەزرەتی العامری لە شاری دڵ و قودسی كوردستان لە ناو باڵەخانەی پارێزگای ئەم شارە و لە پێش چاوی ئێمە بێ منەتی خۆی نە تەنها لەم هاوكاریە دەردەبرێت بەلكو سەركردایەتی سیاسی كوردیش تەهدید دەكات كە نابێت پێشمەرگە لە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم بمێنێت بە بێ هەماهەنگی لە گەل ئێمە".
ئامۆزاكهى بارزانى،دهشڵێت،" حەزرەتی هادی دەستت خۆش و مافی خۆتە ، ئەگەر ئێمەی كورد لە دەستپێكی رووخانی ئێراق دا لە سالی ۲۰۰۳ یەوە عێراقچیەتیمان نەكردبا ئەمەت نەدەگۆت ، ئەگەر ئێمەی كورد هاوكاری و پێشەوازی تومان نەكردبا ئەمەت نەدەگۆت ، ئەگەر ئێمەی كورد بۆ پایە و پلە و پوول ئێستاش لە بەغدا پێكولیمان نەكردبا ئەمەت نەدەگۆت".
بارزانى دهشڵێت،"حەزرەتی العامری جەنابت نمونەی بەرپڕسەكانی ئێراقی پێشوو و ئێستا و داهاتوشی ، ئەگەر گۆرانكاری بە سەر رۆژ و شەویش دا بێت بێ گۆمان هێچ گۆرانكاریك بە سەر بیر و هزری ئێوە دا نە هاتووە و ناهێت".
ئهدههم بارزانى، دهشڵێت،"من لێرە بوچوونەكانی خۆم دووبارە دەكەمەوە كە نابێت یەك دڵۆپی خوێنی پێشمەرگە لە دەرەوەی خاكی پیروزی كوردستان بە ناوچەكانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێم برژێت بۆ هیچ لایەنێك ، چونكە ئەم خوێنە خوێنێكی پڕ بەهایە و تەنها خاكی پیرۆزی باب و باپیران پێی ئاو دەدرێت".
له كۆتایی نوسینەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووه،" ئێمەی كورد بە درێژایی مێژوو بێ دۆست و هەڤاڵ بووینە بێجگە لە شاخ و چیایەكان ، ئێستاش كە ئەبینین خەلكێكی زور هاوكاریمان دەكات بە سوپاسەوە ، ئەزانین كە كومەڵێك بەرژەوەندی لە روژهەلاتی ناڤین و جیهان دا تێكهەلاوی یەكتر بوونە بەلام ئەوەی گرنگە بو ئێمە پاراستنی بەرژەوەندیەكانی كورد و كوردستانە".