سایتی فه‌رمی رادیۆی سلێمانی یه‌كگرتووی ئیسلامی نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه كه ناوی دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی تیایه به‌پله‌ی سه‌ربازی باڵا خانه‌نشین كراون" نامه‌كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه كراوه‌و داوا كات هه‌ر یه‌كه له(قاسم مسته‌فا ره‌حیم ئه‌مین و عبدالستار مه‌جید قادر ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی وفاروق عه‌لی ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی) به‌پله‌كانی لیوا بۆ دوو مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌و عه‌قید بۆ سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تۆمار بكرێن و بریارهكهش له1/3/2014 بۆیان ئه‌ژمار ده‌بێت..
شایانی باسه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌ندامانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و هه‌ندێ له‌ناوه‌نده میدیاییه‌كانیان هه‌ڵمه‌تێكیان به‌رپا كردووه بۆ پاكانه كردن بۆ حزبه‌كه‌یان كه پشكیان نییه له‌گه‌نده‌ڵی خانهنشینداو حزبه‌كانیتر به‌شدارن له‌و گه‌نده‌ڵییه‌دا" له‌م رووه‌شه‌وه هه‌ر یه‌كه له كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌لایه‌ن یهكرتووی ئیسلامییه‌وه كراوه‌ته‌وه ئامانج.
http://suliradio.com/Topic_3699_1