ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت: " عه‌لمانییه‌كان زۆر پشوو كورت و چیكڵدانه گچكه‌و كه‌م حه‌وسه‌ڵه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ته‌وژمی ئیسلامییدا".
م.عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له باره‌ی رووداوه‌كانی میسره‌وه په‌یامێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و لهبهشێكیدا رایگه‌یاندووه، "ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عه‌لمانییه‌كانی میسر كه له وڵاتانی دیكه‌ش دوباره بۆته‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه زۆربه‌ی عه‌لمانییه‌كان پشو كورت و چیكڵدانه گچكه‌و كه‌م حه‌وسه‌ڵه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ته‌وژمی ئیسلامییدا، ئه‌گه‌رنا چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر دانیان به‌خۆیاندا گرتبایه، تاكو موحه‌ممه‌د موڕسیی ماوه‌كه‌ی خۆی ته‌واو ده‌كرد، خۆ ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن كه له‌به‌ر فه‌شه‌لهێنانی لایانداوه فهشهلهكهی زیاتر ده‌رده‌كه‌وت!".
م.عه‌لی باپیر ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌روو " پێموایه كه برایانی مسوڵمان (إخوان المسلمین) و ((حیزبی دادگه‌ریی و ئازادیی))و كاك موحه‌ممه‌د موڕسییش بێ خهتانین "هه‌رچه‌نده خۆیشی به‌گشتی دانی پێدا نا" كه به‌ڕای من، سێ له هه‌ڵه‌كانیان له‌هه‌مووان گه‌وره‌تربوون، له‌وانه:
- په‌له‌كردنیان و ڕه‌چاوی یاسای پله‌پله‌یی (تدرّج) نه‌كردنیان، كه ده‌بووایه له‌وباره‌وه سوودیان له ئه‌زموونی نه‌فه‌س درێژانه‌ی حیزبی
(داد‌و گه‌شه‌پێدان)ی توركیا وه‌رگرتبایه، به‌ڵام وا دیاره ویستوویانه ئه‌وه‌ی (ئاك پارتی) به (10) ده ساڵ كردوویه‌تی، ئه‌وان به‌ساڵێك بیكه‌ن!
- ده‌مارگیریی حیزبییانو زۆر حیساب نه‌كردن بۆ خه‌ڵكی دیكه، چ هاوبه‌شه ئیسلامییه‌كانیان وه‌ك حیزبی نوور، چ هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌یان له‌ده‌وڵه‌ت و كۆمهڵگاو نیشتیمان‌دا، له مسوڵمان و نا مسوڵمان.
- نه‌بوونی خوێندنه‌وه‌ی ڕاست‌و دروست بۆ هاوكێشه نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان‌و خۆشباوه‌ڕییان به‌رانبه‌ر به‌سوپاو سروشته خۆسهپێنهرانهكهی، كه له‌وه‌تی دروست بووه وا ڕاهاتوه‌و، بهسهبرێك و دوو فووان ناگۆڕێ."