به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، هه‌شت تاوانباریان ده‌ستگیر كردووه كه تاوانی جۆراوجۆریان له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریدا ئه‌نجام داوه و دوای داننان به تاوانه‌كانیاندا، به‌پێی مادده یاساییه‌كان سزا دراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لیوا (عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت عوسمان) ئه‌مڕۆ 3/9/2014 له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، باسی له ئه‌نجامدانی پێنچ تاوان له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كرد كه هه‌شت تاوانبار تێیدا به‌شدار بوون و ئێستایش له لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه قۆڵبه‌ست كراون.
لیوا عه‌بدولخالق وتی، "دوو تاوانبار به ناوی (ن. خ. د) له‌دایكبووی (1995) و (س. ع. ی) له‌دایكبووی (1983)، كه خه‌ڵكی شه‌رگاتی شاری مووسڵن، خاوه‌ن كارگه‌یه‌كی ئه‌له‌منیۆمیان له شارۆچكه‌ی كه‌سنه‌زان كوشتووه، دوای ئه‌نجامدانی تاوانهكهیشیان، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراون و به مادده‌ی (406) سزا دراون".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕوونیشی كرده‌وه، "تاوانبارێكی دیكه به ناوی (ن. ع. ع) له‌دایكبووی (1982)، كه‌سێكی له گه‌ڕه‌كی ئیسكانی شاری هه‌ولێر كوشتووه، بۆیه دوای ده‌ستگیركردنی، دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و به‌پێی مادده‌ی (406) سزا دراوه. هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه سێ تاوانبار به ناوی (هـ. ح. ا) له‌دایكبووی (1987) و (د. و. ا) له‌دایكبووی (1991) و (د. ج. ع) له‌دایكبووی (1980)، هه‌شت دزییان له چه‌ند كۆمپانیایه‌ك كردووه كه شه‌شیان له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه و یه‌كیان له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری و یه‌كیشیان له شاری خهونهكان بووه، ئه‌م سێ تاوانباره‌ش به‌پێی مادده (443) ی سزادان ره‌وانه‌ی دادگه كراون".
گوتیشی، "تاوانبار (ا. ح. م) له‌دایكبووی (1989)، كه خه‌ڵكی خانه‌قینه، له دوو تاوانی جیادا خه‌ناوكه‌ی زێڕی له ملی منداڵان كردووه‌ته‌وه و بردوونی، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی بینیویه‌تی منداڵه‌كه له‌به‌ر ده‌رگه بووه و خه‌ناوكه‌ی له ملدا بووه، خهناوكهكهی له ملی منداڵه‌كه پچڕاندووه و رای كردووه، ئه‌م تاوانبارهیش به‌پێی مادده‌ی (446) له یاسای سزادان له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگه‌یه".
(عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) ئه‌وه‌یشی بۆ رۆژنامه‌نووسان خسته ڕوو، "تاوانبارێكی دیكه به ناوی (م. ا. خ) له‌دایكبووی (1984)، كه خه‌ڵكی ئاڵتوون كۆپرییه، به هاوكاریی ئافره‌تێك كه ئێستا جێگه‌ی نادیاره، له رێگای مۆبایله‌وه به ڕه‌وانه‌كردنی كارت و پاره فێڵیان له خه‌ڵك كردووه، ئه‌و تاوانبارهیش به‌پێی یاسای خراپبه‌كارهێنانی مۆبایل ره‌وانه‌ی دادگه كراوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له پرێسكۆنفڕانسهكهدا ئاماژه‌یشی دا كه رێژه‌ی تاوان له هه‌ولێر به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند مانگی رابردوو زۆر كه‌می كردووه كه هۆكاره‌كه‌یشی بۆ هاوكاری و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتیی له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه گه‌ڕانده‌وه.