وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئيسلامى ڕايدهگهيهنێت، كه حيزبه‌كه‌ى له‌ڕوى ئيمتياز وبودجهوه زوڵمى لێكراوه، هه‌روه‌ها داواش ده‌كات لیستی ناوی خانه‌نشینی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بخرێنه به‌رده‌م لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت و فه‌رمی بۆ لێكۆڵینه‌وه.
ئه‌مڕۆ 3ى ئه‌يلول، وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئيسلامى، له‌باره‌ى بڵاو بونه‌وه‌ى ليستى كاديرانى حيزبى ده‌سته‌ڵاتدار كه‌به‌پله‌ى به‌رز خانه‌نشين كراون ، ڕون كردنهوهيهك بڵاو ده‌كاته‌وه.
لهڕونكردنهوهكهدا هاتوه،"كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان كه له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانه‌وه تا ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد و دواتریش تا ساڵی 2003 یه‌كێك بووین له‌حزبه چه‌كداره‌كانی كورد دژی رژێمی به‌عسی عێراقی و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌مان هه‌بووه كه تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پێشمه‌رگه‌كانمان بێبه‌شكراون له ئیمتیازه حكومییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان و پێمان وایه مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانمان نه‌كراوه چونكه تا ئێستاش به‌شێكی به‌رچاو لێیان به پیی یاسا خانه‌نشینكراون و كۆمه‌ڵێك شه‌هید و كه‌مئه‌ندامی كۆمه‌ڵ به پێی یاسا سودمه‌ند نه‌بوون".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت،" پێمان وایه پێشمه‌رگه دێرینهكانیتریشمان مافی خۆیانه به پله‌ی خۆیان موچه‌یان هه‌بێت".
هه‌ر له‌و ڕون كردنهوهيهدا، محمه‌د حه‌كيم، وته‌بێژى كۆمه‌ڵ ڕايدهگهيهنێت، "زوڵم له بودجه و ئیمتیازات له كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كراوه له چاو لایهنهكانیتردا".
له‌باره‌ى بڵاو بونه‌وه‌ى ليستى خانه‌نشينانى حيزبه دهستهڵاتدارهكانى هه‌رێمه‌وه ڕايدهگهيهنێت،" ئێمه له كۆمه‌ڵی ئیسلامیی نیگه‌رانی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌وه‌ی كه (به ناوی پێشمه‌رگه‌وه) هه‌زاران ئه‌ندامی لایه‌نه‌كان خانه‌نشینكراون و به پله‌ی سه‌ربازی موچه وه‌رده‌گرن".
ده‌شڵێت،"وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان داواكارینو پاكسازی له پێناو كۆتاییهێنان به‌و ناعه‌داله‌تییه‌ی كه له‌و رووه‌وه هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه".
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه له‌لايه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه ليستى چهندلايهنێكى سياسى بڵاو كرايه‌وه كه‌به‌پله‌ى سهرازى باڵا خانه‌نشين، كرابوون، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زايه‌تى گه‌وره‌ى لێكهوتهوه.