دڵشاد گه‌رميانى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى كۆمه‌ڵى ئيسلامى، ئاماده‌يى خۆى نيشان داوه بۆ به‌هاناوه‌چونى ئه‌و پێشمه‌رگه ديلانه‌ى كه‌لاى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى، "داعش"ن.
گه‌رميانى له‌پۆستێكيدا له‌تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، ڕايده‌گه‌يه‌نێت،"پێشنیار ده‌كه‌م به‌په‌له‌و بێ دواكه‌وتن لیژنه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵه مه‌لایه‌كی بێ لایه‌نی خه‌م خۆری به‌غیره‌ت پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بچنه هانایانه‌وه‌و سه‌ردانی لایه‌نی به‌رنبه‌ر بكه‌ن و دانوستانیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و هه‌وڵی ئازادكردنیان بده‌ن به‌هه‌ر نرخێك بێت".
گه‌رميانى ده‌شڵێت،"منیش به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌گه‌ر به‌پێویست زانراو ره‌زامه‌ندی م عه‌لی باپیری له‌سه‌ر بوو ئاماده‌م له‌گه‌ڵیان بچمه هه‌رجێگاو هه‌رشوێنێكی مه‌ترسیدار به‌مه‌به‌ستی ئه‌و كاره خێره‌و رزگاركردنیان".
ده‌قى پۆسته‌كه‌ى
هاوسۆزیه‌ك له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی پێشمه‌گه دیله‌كان و هه‌وڵێك بۆ رزگاركردنیان
ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه ده‌ستگیر كراون وه‌ك له‌گرته‌یه‌كی ڤیدۆییدا بینیمان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدان، پێویستیان به‌هاوكاری و به‌ده‌مه‌وه چوونی به‌په‌له‌ی هه‌موولایه‌ك هه‌یه به‌تایبه‌ت (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵات دار و خاوه‌ن بڕیاره‌كانی ناو حكومه‌ت) كه ده‌بێت به‌جدی و دڵسۆزانه هه‌موو رێوشوێنێكی گونجاو و پێویست بگرنه‌به‌ر و هه‌نگاوی كرده‌یی بنێن بۆ ئازاد كردن و رزگاركردنیان له‌مه‌رگ، به‌تایبه‌ت له‌م كاته هه‌ستیارو ناسكه‌یاندا كه شه‌ڕو پێكدادان و بوردمانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كان به‌رده‌وامه‌و ئه‌وانیش له‌پاشه‌كشێدان، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ی كوشتن و له‌ناو بردنی دیله‌كان زیاتر ده‌كات.
پێشنیار ده‌كه‌م به‌په‌له‌و بێ دواكه‌وتن لیژنه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵه مه‌لایه‌كی بێ لایه‌نی خه‌م خۆری به‌غیره‌ت پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بچنه هانایانه‌وه‌و سه‌ردانی لایه‌نی به‌رنبه‌ر بكه‌ن و دانوستانیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و هه‌وڵی ئازادكردنیان بده‌ن به‌هه‌ر نرخێك بێت، منیش به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌گه‌ر به‌پێویست زانراو ره‌زامه‌ندی م عه‌لی باپیری له‌سه‌ر بوو ئاماده‌م له‌گه‌ڵیان بچمه هه‌رجێگاو هه‌رشوێنێكی مه‌ترسیدار به‌مه‌به‌ستی ئه‌و كاره خێره‌و رزگاركردنیان.