02/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ماکوان و داعش و ئارام بامۆکی
ماكوان و داعش و ئارام بامۆكی
بەڕێزان بە باشمزانی دوور لە باوی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئێستا، جۆرە گفتوگۆیەکی نوێ دابمەزرێنین لەگەڵ نووسەر و ڕۆژنامەنووس وخاوەن قەڵەمەکاندا، بۆیە لەم باسەدا ئەوەی وتەی شەقام و ناو دڵی خۆمان و خەڵکییە بە گشتی لەسەر ڕووداوەکانی داعش ئاڕاستەی ماکوان کەریمی هاوڕێی و ڕۆژنامهنووسی بکەین و ئەویش بە خۆشحاڵییەوە خۆی تەرخانکرد بۆ گفتوگۆکە و هەندێك لە نوێگەریشی بەخشییە ئەم پرس و باسه، ئێمهش تەنها بەم بەشەوە ناوەستین و زیاتر خوێنەر دەوڵەمەند دەکەین بە زانیاریی ورد و نوێ و سهنرجڕاكێش.. دڵنیاشتان دەکەینەوە بە پستیوانی خودای پەروەردگار، لەم جۆرە گفتوگۆیانەدا بەردەوام دەبین.
ئارام بامۆکی _ من به ههموو شێوهیهك بیركردنهوهی داعشیانهم پیێ قهبووڵ نییه؛ بهههر شێوازێك لێی بڕوانیت ئیسلام و بنەماكانی پێی رهفز و خراپه!؛ ههر جۆره قسهیهك لهبارهیانهوه بكهیت لهسهر ئیسلام حساب نییه.!
ماکوان کەریم _ بۆچونەکەت بەشێکی زۆری ڕاستە، بەڵام لای من بەو گشتاندنە نییە، بە دڵنیاییەوە موسڵمانن، هەڵگری ئاینی ئیسلامن، بەڵام دەشێت وەك هەموو گروپ و ڕێکخراو و لایەنێك و دەوڵەتێك، کاری گەندەڵيی و قیزەون و خوێنڕێژيیان لێبخوێنینەوە ..، ئیتر لێرەوە، دەڵێن ئەمانە موسڵمانن و ئیسلامن، بەڵام تا سەرئێسقان قسەمان لەسەر کارە هەڵەکانیان هەیە، لەسەر کوشتن و بڕین و چوونەسەر خەڵکی بێتاوان، لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئارام بامۆکی _ ئێمه وهك ڕۆژنامهنووس و نووسهری ئیسلامیی چۆن قسهیان لهسهر بكهین؟؛ چۆن بیریان لێ بكهینهوه؟؛ بهچی پێوهرێكی ئاینیی و عهقڵیی بیانخوێنینهوه؟؛
ماکوان کەریم _ ئێمە وەك رۆژنامەنوسێکی ئیسلامیی ئێستا ئەرکمان زۆر قورسترە، هەموو کارێكی موسڵمان دەبێت ڕاستگۆیانە بێت، چجایی ئەوەی پیشەی ڕۆژنامەوانیمان هەیە و نازناوی نووسەریشمان وەرگرتووە، ئەوەی ڕاست و درووستە دەیڵێین و بێترس وەك خۆی نیشانی دەدەین، ئەوەی گەندەڵیی داعشە بە ئاشکرا.. باسی دەکەین و شاردنەوەی کاری ئێمەی ڕۆژنامەنووس نییە، ئەگەر چی داعش هەڵگری ئاڵای ڕەشی فەرمودەی پێغەمبەریش بن (دروودی خودای لهسهر بێت)، بەو پێوەرە باسیان دەکەین کە خودا و پێغەمبەری خودا (دروودی حودای لهسهر بیێت) باسیان کردووە، لێرەدا من دەزانم تۆ ئەو پرسیارە دێت بە مێشکتا و دەڵێیت.. دەی ئەوانیش هەر دەڵێن خودا و پێغەمەبەری خودا (دروودی خودای لهسهر بیێت!؟)، بەڵام لە ڕاستیدا ئێمەی موسڵمان پێوەرمان هەیە بۆ کاری موسڵمانان..، ئەوەش پێوەری کاری پێغەمبەر و یاسا و رێساکانی قورئانە.. ئەگەر جەنابت تەماشا و تەرکیزت وردبێت لەگەڵمدا، من پێوەری پێغەمبەرم پێش خستووە لەبەرانبەر پێوەری یاسا و رێساکانی قورئاندا، کە لە رٍاستیدا لە رٍووی زمانەوانيی و شەرعیشەوە جائیز نیيە، بەڵام لەم حاڵەتەدا جائیزە، چۆن؟.
لە ئیسلامدا پێش هەموو شتێك واقيعمان هەیە، هەر جێگایە و کار و زەمینەی خۆی جیاوازە، بۆ کارکردن، بۆ هەموو کاریێکی ئیسلاميی، زەمینەسازی دەوێت.. جا ئەگەر جیهادە، بانگەوازە، دەوڵەتە، خیلافەتە.. هتد، پێغەمبەر(دروودى خوداى لهسهر بێت) لە مەککە جۆرێك بەرخوردی کردووە و لە مەدینەش جۆرێکی دیکە، ئیمامی شافعی لە عێراق فتوایەکی داوە و لە میسر لێ پەشیمان بۆتەوە" یان جوانتر بڵێم فتوایەکی تری داوە، کەواتە واقیعی ئێستا جیهان و ژیان.. ئەو کارەی داعش ناخوازێت، سەربڕین و بردنی ئافرەتی یەزیدیی و بە زۆر موسڵمانکردنی یەزیدیی، پاشان کوشتنی خەڵکی بێتاوانی شیعە" تەنها لەبەر ئەوەی شیعەن و یاخود کوشتنی خەڵکی دیکە بە بیانوی مورتەدبوونەوەیان.. ئەو کارانەی کە لە راگەیاندنەکانەوە بینیومانن و دەسەڵاتی داعش هیچیان لەسەر نەگووتووە و هیچیان پشتڕاست نەکردۆتەوە، ئێمەش ئەوەندەی کە زانیومانە درۆیە وازمان لێهێناوە و قسەمان لەسەر نەکردووە، ئەوەیشی کە دەیبینین ڕاستە بێگومان وەك ئاماژەم پیدا ئەوە دوورە لە ڕەوشت و کاری موسڵمانانهوه، چونکە لە ڕاستیشدا جەنگ لە ئیسلامدا بریتییە لە ڕەوشت، نەك تەنها کوشتن، ئیسلام بۆ کوشتن نەهاتووە" ئیشی ئیسلام کوشتن و لەناوبردنی خەڵکی نییە، بەڵکو هیدایەتە و ڕێنیشاندانە.
ئارام بامۆکی _ چۆن بۆ خهڵكی كوردستانی ڕوونبكهینهوه كه ئیسلام جیاوازه له مێژووهكهی؛ به تایهبهت ئهو مێژووهی تێكهڵ به كێشهی نێوانهكان بووه و تێدا خهڵكی بوون به قوربانی و دهستی ئهم و ئەوی تێدا جوڵێنراوه؛ مێژوویهك كه مرۆڤی خراپی تێدایه و ئیسلامیش وهك خۆیهتی و هیچ له ئهسڵهكهی ناگۆڕێت سهبارهت به ژیار و كۆمهڵكارییه مرۆیی و مهدەنییهتهكهی!؟.
ماکوان کەریم _ بامۆکی برام!، وەڵامەکە لە وتەکانی جەنابتاندا بەرجەستە بووە، ئیسلام.. وەحیيە کە هاتووە هەموو کارەکانی شتی جوان و بەرز و پیرۆزە و خەڵکی فێری ڕەوشت و خۆشەویستیی و زانست و زانیاریی ژیار و ژین و پێکەوەژیان دەکات، بەڵام دەبێت بزانین مرۆڤ ئەم بەرنامەییەی هەڵگرتووە، لەناو ئەم مرۆڤانەدا هەمە چەشنەن، مرۆڤەکانن هەڵە دەکەن، نەك ئیسلام.
ئارام بامۆکی _ ئیسلام وهك دواپهیامی خودایی بۆ سهرفرازیی بهشهریی هاتووه و هیچ پێوهرێكی سیاسیی و فهلسهفی ناتوانێ لهكهداری بكات، لهبهر ئهوهی كۆمهڵگای كوردیی كۆمهڵگایهكی عورفيی و عاتیفییه له ئێستا من ناوێرم ڕوون وهك خۆی قسه لهسهر داعش بكهم.. ههم لهبهر ئهوهی زۆر جار قهسه لهسهر لایهنێكی ئیسلامیی؛ بهلایهنی كهم دهركهوتهیهكی بهناو ئیسلامیی؛ یان قسهی سادهیی ڕهخنهیی لهسهر ڕهوتێكی سیاسیی ئیسلامیی؛ ههموو ئهمانه ڕووبهڕووی كیشهی ئاینیی و كۆمهڵایهتیی و سیاسیت دهكاتهوه؛ چونكه ژیانی كۆمهڵایهتیی و سیاسیی كوردستان زۆرجار قسهی جددیی ههڵناگرێت؛ یان پرسه سیاسیی و ههنوكهییهكان تهحهمولی ئهوە ناكهن قهسهیان لهسهر بكهیت؛ ئهوهش به حوكمی ئهوهی كه چ نوخبهی كوردیی و چ ڕهشایی خهڵك لهسه یهك بنهمانی ستوونی تووند تێگهیشتنیان ههیه و گۆرانكارییه نوێیهكان ورد ههزم ناكهن؛ یان تێگهیشتیان كورتخایهن و توونده!؟.
ماکوان کەریم _ بە دڵنیاییەوە پەیامی ئیسلام پەیامی سەرفرازییە، بە دڵنیایيشەوە هەرگیز ئیسلام لەکەدار نابێت، تۆ تەماشای ئێستا مەکە، بەهۆکاری داعشەوە مونافیقەکان دەرکەوتوونهتهوه و ئەوانەی کە پێشتریش قسەیان بە ئیسلام دەگوت ئێستا زیاتر دەنگیان بەرزەتره.. ئەوان داعش بێت و ئیخوان بێت و داد و گەشەی ئۆردوغانیش بێت .. ئەوانە بڕیاریانداوە کە دژی ئیسلام قسە بکەن، بەڵام لە بوارێکدا دەبینی زیاتر وەك ئێستا دەنگیان بەرزدەبێتەوە، لە هەندێك کاتی تردا لە ناو کولانەی خۆیاندان، بەڵام هەر خەریکی پیلانن بۆ ناشرینکردنی ئیسلام، ئەو خەونەش دەبەنە ژێر گڵ، چونکە ئیسلام کۆتایی مێژووە.. لەوانەیە کۆمەڵێك لە ڕۆشنفیکرانی ئیسلامیی وا هەست بکەن ئەمە ئەو نووسینەیە کە "فرانسیسۆ فۆکۆیاما" نووسیبوی بۆ کۆشکی سپی، کە گوایە ئیتر کۆتایی مێژووە و لە دوای دیموکراسیی هیچ شارستانیەتێکی تر بەرهەم نایەت و ئەوەیشی کە هەبوو کۆتایی پێدێت..
لەڕاستیدا ڕێك پێچەوانەی ئەم دید و بۆچونەی فۆکۆیاما لە ئیسلامدا دەبینرێت، ئەویش ئەوەیە کە ئیسلام کۆتایی مێژووە، هیچ شارستانیەتێك ناتوانێت جێگا بە ئیسلام لێژ بکات، بەڵکو- پێچەوانەکەی ئەوەیە ئیسلام بە هێز و توانای ژیاريی دەتوانێت گڵۆڵەی شارستانيیەتەکان بخاتە لێيهوه، بەڵگەیش بۆ ئەوەی کە کۆتایی مێژووە.. ئەگەر ئیسلام لە ناو بچێت ئەوا قیامەتە.
خوای گەورە ئەم جیهانە بۆ شارستانیيەت و ژیاری گەلانی بێباوەڕ ڕاگیر ناکات - بەڵکو- کۆتایی مێژوو قیامەت هەڵدەستێت، ئەگەر ئیسلام نەمێنێت، پوختەی وتەم ئەوەیە کە ئیسلام هەر سەروەرە، پاشان کۆمەڵگای کورديی گۆمەڵگایەکی عاتیفيی نیيە، بەڵکو نەخوێندەوارە، تا ڕادەیەکی زۆر بە واتای ئەوەی ناخوێنێتەوە - خوێندەوارەکەشی ناخوێنێتەوە، ئەوەشی ئاڕاستەی دەکات لە گەلەکە نەخوێندەوارترە ئیتر، ئەو خەڵکە چەواشە بووە، خەڵکی بە گشتی بە دوای ژیاندا دەگەڕێت، نەك بە دوای ڕوونکردنەوەی دوایی پەردە!؛ کە ناسراوە بە" کەوالیس" بکەوێت، قسەکردن لەسەر داعش و یان هەر گروپ و ڕیکخرا و دەسەڵاتێك مافی خۆمانە ئەوهی بڕوای کرد، کردی، نەیشکرد، ئازادە، ئێمەومانان تەنها خاوەن کیبۆرد، یان قەڵەمین، بە بەڵگە کارەکان دەخەینە پێش چاوی کۆمەڵانی خەڵك، بەڵام دادپەروەری خوایمان لە یاد نەچێت، ئەوکات خودا دڵی خەڵکیمان بۆ ڕازی دەکات، کەواتە ئەگەر بۆ ڕەزامەندیی خودا کار بکەین.
ئارام بامۆکی _ من ڕام ڕوونه كه داعش پێش ههر خوێندنهوهیهك بۆی؛ نهخشهیهكی گهورهی وڵاتانه و تێكهڵهیهكیشه له زوخاوی كوڵاوی ئههلی سوننه، كه به عهشوایی دهجوڵێنرێن و وهك ههل و مهبهستی تایبهت و سیاسیی جڵهوی ڕاستهقینهی خۆی لهدهستداوه، لهسهر زوڵم و زۆر و تاوان و ستهمكارییهكانی ئههلی شیعهی عێراقی و دهوروبهر!؟.
ماکوان کەریم _ ئەم وتەیەی جەنابت سەد لە سەد لەگەڵیدام، لەڕاستیدا داعش بەرهەمی نەگریسی زوڵمی عەلمانيی بەعسيی و ئەمریکا و رِۆژئاوایە بە گشتی، پاشان ئێران و شیعەی عێراق بە تایبەتی، بۆیە ئەوەی لەناو ئەم هێزەدا دەیبینیت، هەموو خاوەن ئیمانێکی شێتانەن، تا بڵێی داخ لە دڵن، بۆ ئیسلام دەمرن، بۆ ئیسلام دەژین، بەڵام کێشەی ئەمانە ئەوەیە ئەگەر زانا و بیرمەند و خەڵکی سیاسیيان لەگەڵ بوایە هێزیکی زۆر باشیان لێدەردەچوو، ئەوەی لەگەڵ ئەم هێزەدایە هەمووی خەڵکی سەربازيی پارەدار و چاونەترس دوور لە سیاسەتن، دوور لە دبلۆماسین، دوور لە زانین و تێگەیشتنن لە واقیع، دوور لەوەن تێبگەن چی لە پێشە بۆ کردن و نەکردن، هیچ بازنەیەكیان نیيە یاخود پلەبەنديی و نمرەیەکیان نیيە بۆ خەڵکی و دوژمن و نەیارەکانیان، بۆ نموونە لە رِووی فیکریيەوە من ململانێ لەگەڵ شارستانیەتی رِۆژئاوا دەکەم .. پاشان عەلمانيی، ئینجا شیعە، هەڵبەت وەك فیکر وتم، بەڵام ئەم هێزە لە رِووی ململانێی سەربازيی و فیکريی و هەموو کارەکانی تر.. جیهان وەك یەك تەماشا دەکات، ئەمەش ئەوپەڕی کڵۆڵیي و داماوییە، دنیایان لێبووە بە دوژمن، دۆستیان هەر نیيە.. ئیسلام خەڵك دەکات بە دۆست نەك دوژمن، رِۆحی تۆڵە سەندنەوە لای ئەمانە زۆرترە وەك رِۆحی رِەحمەت و پێکەوەژیان.
ئارام بامۆکی _ كاك ماكوان ئێوه به گشتی خوێندنهوهتان بۆ داعشی دیار و بهرچاوی سهر گۆرهپانی جهنگ و داعشی ئهو دیو گۆرهپان و نهخشه نهێنییهكه چییه!؟؛ له كاتێدا داعش وهك خۆی و ئهجێنده سیاسییهكهی كه به ئیعترافی ئهمهریكییهكان خۆیان بۆ مهبهستی سیاسیی و ئاژاوهی ناوچهكه درووستكراوی ئهمهریكابووه و یهكهمینجار بۆ سهر گۆڕهپانی سیاسیی و ئابووریی و ئاینیی و كۆمهڵایهتیی مسیر درووستكراوه و پاش تهواونی ئهو نهخشهیه؛ یان سهركهوتن و شكستی ئهو نهخشه نێودهوڵهتییه!؟.
ماکوان کەریم _ پێش هەموو شتێك ئەم پرسیارەی جەنابت خوێندنەوەی بۆ ناکرێت تاوهکو- نەتوانین داعش وەك خۆی بناسێنین، کە ناسیمان خوێندنەوەکە لە پێناسەکەیاندا دەردەکەوێت.
دەرکەوتنی ئەم ڕێکخراوە کە ئێستا ناسراوە بە " دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" موخابەراتی سوری یەکەمجار ئەم ناوەی بۆ کورتکردنەوە و ناساندنی بە (داعش)، ئەم کۆمەڵە لە مانگی چواری ساڵی (٢٠١٣) دەرکەوتن، سەر بە رِیکخراوی قاعیدەبوون، لە ئەنجامی یەکگرتنیان لەگەڵ بەرەی نووسرە لە مانگی (٢) ساڵی (٢٠١٤) دا دوای ماوەیەکی کەم ئەم ڕێکخراوی داعشە وتی: هەموو رِیکخراو و باڵە سەربازیەکەی لەناو مندا توواونەتەوە، هیچ شەرعێتێکی نەماوە، لەوکاتەوە بوون بە دوو دەستەوە، جەنگان لەگەڵ یەکتری بەسەرکردایەتی هەردوو سەرکردەی رێکخراوەکانی نووسرە و داعش كه ناسراون بە "جولانی" و "بغدادی" تا ئەمڕۆ بەردەوامە.
لە هەمانکاتدا داعش بە ئاشکرا ڕەدی کردەوە کە لە ژێر سایەی ڕێکخراوی قاعیدەدا بێت و بە هەموو شێوەیەك وتەکانی" د. ئەیمەن زەواهیریان " بەرپەرچدایەوە کە ئەو داوای کرد لە نووسرە کە مەیدانی سەربازیی لە سوریادا بێت و داعش تەنها چاوی لەسەر عیراق بیت و سوریا واز لێبێنێت بۆ نووسرە.
جەنابیشت دەزانی بامۆکی برام _ یەکەمجار داعش لە عێراقدا کاری دەکرد لە ژێر ناوی "کۆمەڵەی تەوحید وجیهاد" (جماعة التوحيد والجهاد) دوای گۆڕا ناوەکەی بۆ "قاعیدەی وڵاتی رافیدەین" لەو دەمەوە "ئەبو موسعبی زەرقای" سەرکردایەتی ئەم رێکخراوە دەکات لە ساڵی (٢٠٠٤)هوە بەیعەتی داوەتە سەرۆکی قاعیدە "شێخ ئوسامە بن لادن" هەر لەسەرەتایشەوە کە ناسرا جیاواز لە کارەکانی قاعیدە لە وڵاتانی تردا ئەمان لە تۆڕەکانی ئینتەرنێتی دەستیان کرد بە لەسێدارەدان و سەربڕین، بە بیانوی ئەوەی دوژمن دەترسینن و لێرە بەو شێوە کار دەکەن.
لە دوای کوژرانی زەرقاوی لە مانگی (٧)ی ساڵی (٢٠٠٦) بەدەستی ئەمریکییەکان لە عێراق، دوابەدوای ئەوە کەسێکی تر هەڵبژێرا بە سەرۆك كه بەناوی"ئەبو حەمزەی موهاجیر" لە دوای چەند مانگیك تەشکیلی "دەوڵەتی ئیسلامی عێراقی" کرا بەسەرکردایەتی " ئەبوعومەری بەغدادی"، هێزەکانی ئەمریکا توانیان لە مانگی (٤)ی ساڵی (٢٠١٠) دەستیان بگات بە ئەبو عومەری بەغدادی و ئەویش کوژرا؛ لە هەمانکاتدا جێگرەکەشی کوژرا کە ئەبو حەمزەی موهاجیر بوو، ئیتر ئەم ڕێکخراوە "ئەبوبەکری بەغدادیان" هەڵبژارد کە ئێستا خەلیفەی ئەو دەوڵەتەیە.
لە ساڵی (٢٠٠٦) بۆ ساڵی (٢٠١٠) لەو ماوەیەدا دەوڵەتی عێراقی بەسەرۆکایەتی تاڵەبانیی و پاشان ئەمریکا توانرا بۆ ماوەیەکی کاتی ئەم رێکخراوە لاواز بکرێت و کارەکانی سنووردار بکرێت، بە هۆکاری ئەوەی هێزی " سەحوە"ی عێراقی دروستکرا کە بریتیبوون لە میلیشیای سوننییەکان، ئەو دەمەش ئەم ڕیکخراوە (٣٤) کەسیان لە سەرکردایەتی ئەم سەحوەیە گرت و کوشت.
لە دوای گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە کۆتایی ساڵی (٢٠١١) دا " دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق " هەڵسا بە هەڵمەتێکی تەقینەوەی چڕوپڕ لە شارەکانی عێراق و بە تایبەتیش لە بەغدادی پایتەخت، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە خەڵکێکی زۆری تێدا کوژرا، هەر ئەودەمە ئەمریکییەکان (١٠) ملیۆن دۆلاریان کرد بە خەڵاتی ئەو کەسەی کە ئەبوبەکر بەغدادی بگرێت، یاخود بیکوژێت..، دوابەداوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەی ئەمریکا، ئەم رێکخراوە لە کارێکی کەم وێنەییدا، هەڵسان بە ئازادکردنی زیندانیان لە زیندانی تاجيی و ئەبوغرێب، کە دوو زیندانی ناسراون لە عێراقدا، لە رووی هێزی ئاسایشەوە تا بڵێی قایم و تووند و تۆڵە، کەچی ئەمان توانیان لە ماوەیەکی کەمدا دیوارەکانی برٍِوخێنن و زۆربەی زۆری زیندانیەکان ئازاد بەکەن.!
لە مانگی چواری ساڵی (٢٠١١)دا ئەبوکر بەغدادی لە تۆمارکراوێکی دەنگیدا رِایگەیاند: کە بەرەی نووسرە درێژکراوەی ڕێکخراوی دەوڵەتی عیراقییە و ئەم دوو ڕێکخراوە ئێستا لە ژێر ناوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" کار دەکەن، بەڵام لە دوای ڕۆژێك لە قسەکانی بەغدادی؛ بەرەی نووسرە قسەکانی ڕەفزکردەوە، کە بە هیچ شێوەیەك هیچ یەکگرتنێك لە نێوانیاندا نییە.
لە دوای ئەو بڕیارەی بەغدادی زۆرێك لە بەرەی نووسرە ڕاکێشران بۆ ناو داعش و بریاردرا کە چالاکییەکانیان لە سوریادا بێت، توانیان لە ماوەیەکی کەمدا دەستبگرن بەسەر هەرێمی ڕهقە و دەیرزوور، سەرلەنوێ هەمان ئوسلوبی زەرقاویی بەکار هاتەوە لە سەربرین و زیندانی کردن و لە سێدارەدان... بەرانبەر نەیارانیان کە پیشتر هاوسەنگەر و برا بوون.
لە ڕاستیدا ڕیکخراوی داعش خۆی تووشی چەند جەنگێك کرد.. هەر لە ناو خاکی سوریادا:.
یەکەم : جهنگ دژی نووسرە.
دووەم: جهنگ دژی سوپای سوریای ئازاد کە ناسراوە بە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سوری.
سێیەم: جهنگ دژی کوردەکان کە ناوچەکانی کوردستانی رۆژئاوایان ئازاد کردووه و لە ئێستادا سەربەخۆن لە بەڕێوەبردندا.
چوارەم: جهنگ دژی وڵاتی سوریا و سوپای خوێنڕێژی بەشار.
پێنجەم: لەگەڵ خودی قاعیدە دەجەنگن و لە مانگی دووی ساڵی ڕابوردا واتا (٢٠١٣) توانیان نوێنەری د. ئەیمەن زەواهیری بکوژن لە سوریا .. كه ناسرابوو بە " ئەبوو خالدی سوری" بە تەقاندنەوەی بارەگاکەی لە شاری حەلەب.
پاشان لە مانگی دووی ئەم ساڵدا واتا (٢٠١٤) هێزەکانی داعش توانیان سنورەکان بۆ خۆیان پاك بکەنەوە و بگەنە ناوشاری فەلوجە و رومادیی و دوای مانگێك لە جەنگ لەگەڵ سوپای عێراقیدا لە پارێزگاری ئەنبار توانیان کۆنرۆڵی ئەو ناوچانە بکەن، بەڵام دوای چەند رۆژیك حوکومەتی عێراقی توانی ناوچەکان بگرێتەوە، بەڵام فەلوجە بووە سەنتەری ئەوان و حکومەتی عێراقی نەیتوانی بەهیچ شیوەیەك بچێتە ناو شاری فەلوجە و ئەو شارە لە ژێر دەستیاندا مایەوە.
لە گۆڕانکارییەکی چاوەڕوان نەکراودا لە (١٠) ی مانگی (٦)ی ساڵی (٢٠١٤) داعش هێرشێکی بەربڵاوی کردە سەر ناوچەکانی موسڵ و خودی شاری موسڵ كه دووەم شارە لە عیراقدا بۆ گەورەیی و توانی لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ئەو پارێزگایە بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیهوه و هەموو هێزە چەکدارەکانی عێراقی دەرکرد و راوینان و یان جوانتر بڵێم هەر هەڵیوەشاندنەوە و ئێستاش لە عیراق هێزی سەربازی دەوڵەت نییە... بەڵکو هەموو میلشیاتە كه جەنگ دەکەن، لە پاشاندا توانی بڕواتە ناو ناوەندی عێراق کە پرێزگای سەلاحەدینە و لە باکوری ئەو شارە بچیتە ناو شارۆچکەی بێجیی کە گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی عیراقی لێیە و ویستی پەلاماری کەرکوكیش بدات كه دیارە ئەو ناوچانە دەوڵەمەندن بە نەوت، لە دوای شکستی هێزی عێراقی، بەڵام پێشمەرگە توانی ئەوناوچانە هەمووی کۆنترۆڵ بکات و نەهێڵێت داعش بێتە ناو کەرکوك و پێشمەرگە توانی کەرکوك و هەندێك لە ناوچە دابڕاوەکان ئازاد بکات.
لە دوایی ئەوەی داعش کۆنترۆڵی زۆرێك لە ناوچەکانی عیراقی کرد بە تایبەت پارێزگای ئەنباری سوونی و لە رۆژئاوای عێراق لە (٢٩) مانگی (٦)ی ساڵی (٢٠١٤) ئەم دەوڵەتە گٶڕا بە "دەوڵەتی خیلافەتی ئیسلامی" بە سەرکردایەتی یاخود با بڵێین بە خەلیفایەتی ئەبوبەکری بەغدادی كه خەڵی بەیعەتیان پێدا و تەنها ناوەکە لە ڕێکخراوەكهوه ئیتر گۆڕا بۆ دەولە ..
دەوڵەتی ئیسلامی بانگەشەی ئەوەی کرد کە سنوور لە نێوانی عێراق و شامدا نەماوه و بانگەوازی موسڵمانانیان کرد بۆ هیجرەت.. بۆ دەوڵەتی خیلافەت.
دوای چەند رۆژێك خەلیفەی ئەو دەوڵەتە خۆی نیشاندا لە یەکێك لە مزگەوتە گەورەکانی شاری موسڵ و داوای کرد لە موسڵمانان کە بەیعەتی بدەنێ، خۆ نمایشکردنیش بە شێوەیەکی زۆر کیبارانە و کەسێکی ڕیش ماش و برنجیی وەک کورد دەڵێت بە عەباو و عەمامەی ڕەشەوە کە هەموو سوننەتی پیغەمبەری لە خۆدا چەسپاندبوو، خوتبەکەشی بێ بیدعە و بە شێوەکی زۆر ئارام و عەرەبیەکی زۆر پاراوهوه پێشكهش كرد.
دوای ئەوەی کە خیلافەت ڕاگەیەنرا مەسیحیەکان لە ناوچەکانی موسڵەوە ڕۆیشتن بەرەو بەغدا و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی سەربازێکی دەرەجەداری بەعسی دەستگیرکرا کە زۆرێك لە پلانی سەربازیەکانیان لەلایەن بەعسییەکانەوە دادەرێژرا، ئیتر لەو ساتەوە کێشە لە نێوانی ئەوان و بەعسییەکانیشدا روویداوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو ململانێیە لە گەورەبوندایە لەگەڵ بەعسییەکان و میلشیاکانی عیزەت دووریی.. بە ناوی سوپای نەقشبەندیی.
لە دوای ئەم دەستکەوت و دەسەڵاتەی کە بەدەستیان هێناوە لە ڕووی سەربازیی و جوگرافیا و دیمگرافییەوە.. لە ڕووی ئابوورییەوە سەرچاوەی داراییان دەخلی جۆراوجۆریان هەیە.. لە وانە فرۆشتنی نەوتی ڕەش لە بازاری ئازاددا و دەستکەوت و پارەی لە دەستیاندایە لە دوای نەمانی هەر دوو حکومەتی عێراق و سوریا .. وەك ئەوەی باسکراوە لە راگەیاندنەکانەوە، بۆ هەر ئەندامێکیان لە سوریا بڕی (٤٠٠) دۆلاریان هەیە و بۆ هەر ژنێک (١٠٠) دۆلارە و بۆ منداڵێك (٥٠) دۆلارە و بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی سوریاوە هاتوون و خەڵکی ئەو وڵاتانە نین بڕی (٤٠٠) دۆلاری تریش دەخرێتە سەر موچەکەیان.
لە ڕووی ژمارەوە سەنتەری لێکۆڵینەوەی " بروکینگز" لە دۆحەی پیاتەختی قەتەره و بەرپرسەکەی بەناوی "تشارلز لیستر" ڕاگەیاند کە سەربازەکانی دوڵەتی ئیسلامی (٥ بۆ ٦) هەزار سەربازن لە عیراق و لە سوریا نزیکەی (٧) هەزار سەربازن...
ئەوانەشی کە خاوەنی ڕەگەزنامەی جیاوازن لێکۆڵەرەوەیەک لە بزوتنەوە ئیسلامییەکان کە بۆ خۆی خەڵکی فەرەنسایە ناوی "رۆمیان کاییە" لە "پەیمانگای فەرەنسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست " دەڵێت: زۆربەی سەربازانی ئەم دەوڵەتە سوورین و لە خالی سوریادان.. بەڵام زۆرێک لە سەرکردەکانیان عیراقین و بە هۆی جەنگی مەیدانیان لە عێراق خاوەن ئەزمونێکی باشن و زۆربەیان عیراقین و پاشان چیچانیی و ئەفغانین، هەڵبەت ئەمەی باسم کرد لە سوریادا، بەڵام لە عێراق زۆربەی سەربازەکانیان عیراقین.
نزیکەی (١٠٠٠) سەربازی دەوڵەتی ئیسلامی مەغریبین و خاوەنی ڕەگەزنامەی فەرنسین و زۆربەشیان عەرەبی نازانن هەر بە فەرەنسیی قسە دەکەن، هەندێکیشیان گەیشتوونەتە پۆستە گرنگ و قیادەکان لە ناو ئەم دەوڵەتدا.
ئارام بامۆکی _ داعش ڕهوانهی سوریا دهكرێت و له ڕێی توركیاوه دووباره نۆژهن دهكرێتهوه به شێوازێكی نوێ و پڕچهك دهكرێتهوه؛ دیاره له سوریاش مهحهلی سهركهوتن و شكستی دهبێت خوێندنهوهی تایبهتی خۆی لهسهر بكرێت و بخرێته بهر لێكۆلێنهوهوه؛ پاش ئهوهی سوریا به پاڵپشتی ڕوسیا و ئێران به بهتایبهتی؛ پشتگیریی زۆری لێكرا و نهتوانرا به تهواوهتی شكستی پێبهێنریت له لایهن خهڵك و شۆڕشگێڕانی وڵاتهكهیهوه؛ ئهوجا دهست تێكهڵی ئێران و توركیا و وڵاتانی بهرژهوهندیدار له سهر ناوچهكه وای كرد داعش ڕووبكاته عێراق و شهقامی سوننهی قوستهوه؛ كه شهقامێكی پهنگخواردووبوو لهسهر ستهمكارییهكانی مالیكی و مهزههبهكهی له دهرههق ئههلی سووننه و قهیرانه سیاسییهكانی عێراق به گشتی!؟.
ماکوان کەریم _ کاکە ئارام گیان ئەوەی کە جەنابت فەرمووتان هەست دەکەم هەندێکی ڕۆشن ببوبێتەوە لە وەلامدانەوەی پرسیارەکەی پێشوتردا، من هەست ناکەم هیچ وڵاتیك ئەمانی دروست کردبێت، بەڵام دڵنیام لەوەی کە موخابەراتی وڵاتە زلهێزەکان کونیان کردبێتە ئەم ڕێکخراوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان کاری تێدا بکەن، هەندێك لە کاری دەوڵەتی ئیسلامی کە بینیمان هیچ پەیوەندی نییە بە ڕەوشتی ئیسلام و مامەڵەی موسڵمانانەوه، بۆیە ئێمەومانان کە شكمان بۆ درووست بووە لەسەریان کەسیان ناناسین، هەموو سەرکردەکانیان تاردەیەکی زۆر لاوان، زۆر کەم تەمنیان چووهتە (٤٠) ساڵهوه.. ڕاگەیاندنیان نییە، لێدواندەری فەرمیان نیيە، بێجگە ئەبو عەدنان کە بە ئارەزوی خۆی قسە دەکات و بڵاوی دەکەنەوە، بۆ نموونە لە ناو هەموو دەوڵەتدا من و جەنابت ئەگەر زۆر لێوردبوونەوە بەکەین لە (١٠) کەس زیاتر ناناساین، کە لە ناو ئەم دەوڵەتەی خیلافەتدان، ئەوانی هەمووی مولیدیان لە (١٩٧٠)وە دەست پێدەکات تا (١٩٧٧)
بونمونە:.
ئەوەی کە تا ئیستا ئاشکرا بووە ئەویش لە ڕێگای موخابەرتەکانی رِۆژئاوە ناسدوویانە بە رِاگەیاندنەکان كة بریتین لە:.
یەکەم : ئەبوبەکری بەغداديی.. موالیدی ١٩٧١ ناوی ئیبراهیم عەواد ئیبراهیمە، پۆستی خەلیفەیە و خەڵکی سامەرایە، لە ناو قاعیدەدا پەروەردە بووه، فێرگەکانی سەربازی لە ناو ئەواندا بینیووە، پێشتر هیچ تاوان و رِوداوێکی نەبووه .
دووەم: ئەبومحمدی عەدنانی کە قسەکەری فەرمی ئەو دەوڵەتەیە.. موالیدی ١٩٧٧ و خەڵکی سوریایە، لادێیيەك بەناوی " ریف ادلب" ناوی خۆی تەها سوبحی فەلاحە.. پیشتر هیچ تاوان و رووداویکی نەبووە لە سوریادا.
سێیەم: عبدوڕەحمان محمد زافر دبيسی جەهنی.. بەرەگەز خەڵکی سعودیایە و لە وڵاتە داواکراوە چەند کێشەیەکی هەبوو لەسەر تیرۆر و ئیرهاب و نوینەری قاعیدە بوو لە سوریا و ئێستا قیادەیەکی گەورەی ناو دەوڵەتی ئیسلامیيە، یەکێکە لە دەوڵەمەندەکانی جیهان و هاوکاری دەوڵەتی ئیسلامی لە لایەن ئەمەوە دەکرێت.
چوارەم: حجاج بن فەهد عەجمی.. خەڵکی کوێتە.. خاوەنی سەروەت و سامانێکی زۆرە و پێشتر ئەم هاوکاری مادديی ئەدایە بەرەی نووسرە، ئیستا هاوکاری تەواوی مادديی بە دەوڵەتی ئیسلامی دەکات، لە کوێت رِایکردووە و کێشەی سیاسيی و ئیرهابی لەسەرە وەك باسکراوە.
پێنجەم: عبدول موحسین عبد الله ئیبراهیم شارخ.. خەڵکی وڵاتی سعودە.. ئەم کەسە یەکێکە لەسەرکردەکانی دەوڵەتی ئیسلاميی و لە دەوڵەمەندەکانی سعودیيە.. کیشەی سیاسيی و ئەمنی هەبوو لە سعود و نوێنەری قاعیدە بووە لە سوریا و پاشان لە پاکستان پێشتر چەند کەسی لە نەتەوەیەگرتوەکان کوشتوە ئێستانێودەوڵەتی ئەم کەسە داواکراوە.
شەشەم: سعيد عارف: خەڵکی جەزائیرە و یەکێکە لە قیاداتی گرنگی دەوڵەتی ئیسلامی وەزیری تەجنیدی جیهادی ئەو دەوڵەتەیە، زۆر بە توانایە لە دامەزراندنی موجاهیدانی هاتوو لە جێگاکەنی ترەوە وەك خۆیان دەڵێن و کەسێکی داواکراوە نیودەوڵەتی و پیشتر لە جەزائیردا کێشەی زۆری هەبوو لەسەر تیرۆر لەگەڵ بەرەی نووسرەدا بووە ئیستا لە ناو دەوڵەتی ئیسلامیدایە.
حەوتەم: حەميد حمد علیە: بۆم رِووننەبۆتەوە خەڵکی کوێیە، بەڵام لە قیاداتی گەورەی دەوڵەتە و زۆرێك لە پلان و کارە سەربازیەکانی دەولە ئەم کەسە دایدەڕێژێ.. لە وانەی هەندیك قیادی سەربازی مەیدانی هەن ناویان هەیە وەك ئەبو عومەری چیچانی و هەندێك کەسی تر، ئیتر نازانین کامە قازییە.. یان کامە زانایانە.. سەرچاوەی یاسا لە کام مەزهەب و فیقهەوە وەردەگرن، مەنهەج و کتێبیان تا ئیستا ئاشکرا نییە، ئەڵبەت تا ئەم ساتە کە من دەنوسم من ئەوەندە زانیاریم لەسەریان هەیە، ئەشێت خەڵکی تر زانیاری زیاتری هەبێت، بەڵام من لەوە زیاتر شك نابەم، بۆیە زۆر جار قسە ناکەم لەسەریان؛ چونکە نایانناسم و تەنها لە ڕێگای ڕاگەیاندنەکانەوە شت دەبیستم، خۆشت دەزانی - کاک ئارام - ئەم رِاگەیاندنانە هیچی رِاستگۆ نین، ئەوانیش وەك دەوڵەتی ئیسلامی زۆر بێ ئیعلامن و کارەکانیان بەو شیوە دەبینین کە هەیە، جا ئەمانە جێگای گومانن لە کارکرنیاندا و زۆرێك لە کارەکانیان لە مەیدانی سەربازیدا ناچێتە خانەی ئیسلامەتيیەوە.. بە دڵنیايی ئیسلام لە کارەکانیان بێبەریيە.
ئەشێت ئەوان پاساوی ئەوەیان هەبیت کە بۆیە ئیرهاب دەکەن دوژمن بترسینن، بەڵام لای من ئەمە پاساوێکی زۆر نالۆژیکە؛ چونکە ئیسلام بەرەحمەتی دوژمن دەترسێنێت و دڵی خەڵکی بەلای خۆیدا رِادەکێشێت و خودای گەورە ترس و بیم دەخاتە دڵی دوژمنەوە، نەك بەسەربڕین و بە زۆر خەڵک بە موسڵمان کردن.
ئارام بامۆکی - لهگهڵ جوڵهی كرده سهربازییهكانی داعش و ڕووبهڕووبوونهیان لهگهڵ سوپای عێراق و شكستی سوپای عێراق و وهك دهڵێن هاتنهسهر خهتی ڕاستهوخۆ و نێهێنیئامێزانهی ئێران و توركیا و وڵاتانی تری وهك قهتهر و سعوودییه ههریهك له لایهك و بۆ مهبهستێكی تایبهتی خۆی و ڕاگرتنی مهترسییهكانی داعش لهسهر حكومهتهكهی مالیكی و پێچهوانهكردنهوهی؛ ئهو جهنگه بۆ ڕووبهڕووبوونهوهی لهسهر كورد و ناشیرینكردنی شهقامی سوونهی عێراقیش بۆ خۆی شتی زۆر ههڵدهگرێت و دهبێت خاڵ به خاڵ و ورد قسهی لهسهر بكرێت؛ ڕاى ئێوه لهسهر ئهم گهمهیهش چییه!؟.
ماکوان کەریم _ سەرەتا من هەستم کرد ئەمە پلانێکی ناوچەیی بیت دژی گەندەڵیەکانی مالیکی لە ڕێگای تورکیا و ئوردن و سونیيەکانی عێراق و خودی بهڕێز سەرۆکی هەرێم مەسعود بارزانی، بەڵام دوایی بۆم دەرکەوت وانییە، چونکە داعش تەنها بەرژەوەندییەکانی خۆی دەپارێزیت و دژە بە هەموولایەك، دۆستی نییە لە ناوچەکەدا، هیچ پەیوەندیەکی دبلۆماسیش ناکات .. جا ئایا لەبەر ئەوەی سەرکردەی سیاسیان کەمە و نەگیشتوون بەو ڕوشدە و دەسەڵاتیان ئەوەی کە هەیە بیپارێزن، یان ئیتر ئەوەیە کە هەر بە عەقلێکی عەسکەرتاریی بیر دەکەنەوە، بگرە و بکوژە و بگەڕێیەوە دواوە .. بە نیسبەت بڕگەی دووهەمەوە کە دەفەرمووی ناشرینکردنی سووننە بێت، من دێمەوە سەر ئەو قسەیەی کە عەرزم کردن.. ئەوان لە بنەڕەتدا سەر بەکەس نین، بەڵام ئەشێت لە ڕێگای موخابەراتی ئێرانیی و سوریا و حیزب اللە و غەربیشەوە کونیان تێکرابێت و بۆ ناشرین کردنی ئەهلی سووننە کاری قیزەون بکەن و بە خەڵکی بڵێن ئەوە سووننەیە پیاوکوژە و خوێنڕێژە، چونکە شیعە لە داعش خراپتر دەکات بەتایبەت ئەم میلشیانەی کە دوای درووست بوون وەك:.
یەکەم : سەرایایی سەلام.. کە موقتەدا سەدر سەرپەرشتی دەکات.. خوێنڕێژترین میلشیان.
دووەم: سەرایایی عاشورا.. کە عەمار حيکیم سەرپەرشتی دەکات.. لە ناوچەکانی ئەنبار زۆریك لە خەڵکی سووننەیان کوشتووە بە بێتاوان.
سێیەم: عصائیب ئەهلی حەقی .. کە سەر بە حیزبی دەعوەن مالکی ڕاستەخۆ هاوکاریان دەکات خوێنڕێژترین میلشیان و ئەهلی سووننە بە موسڵمان نازانن و هەمووخوێنیان بە حەڵاڵ دەزانن.
چوارەم: باڵی سەربازی بەدر کە راستەخۆ ئێران هاوکاریان دەکات بێجگە ئەو هەموو میلشیا و سەربازانەی تریش کە هەن خەریکی ڕشتنی خوێنی موسڵمانانی ئەهلی سوننەن لە عێراقدا.
ئارام بامۆکی _ههموو ئهمانه و قسهی دیكهش كه نابێت ونبكرێت و لێیهوه نهدوێین؛ من دهمهوێت شهقامی كوردیی وهك خۆی لهسهر له ململانێكانی جیهان و ناوچهكه بڕوانن و ببینن لهم بارهیهوه... دهمهوێت پاش خوێندنهوهتان لهسهر ئهم بۆچوونهی سهرهوهم؛ لهسهر ئهوهش قهسهیهكمان ههبێت لهبارهی تووندوتۆڵیی و ساردوسڕیی سیاسییانهی ئیسلامییهكانی كوردستان لهبارهی دیاردهی بیركردنهوهی داعشیانهی ئهمڕۆ!؟.
ماکوان کەریم _ ئیسلامیەکانی کوردستان زۆر لاوازن.. لە هەڵوێستیان... لە ڕاگەیاندنیان.. لە قسە و باسیان چاوەڕوانی هیچیان لێناکەم من.. چونکە خۆیان لەئاستی پێویستا نین.