به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى ناڕه‌زايى دژى به‌رز بونه‌وه‌ى نرخى به‌نزين، له‌لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هاوڵاتيانى كوردستان خۆپيشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دوێنێ، 1- 9 له‌شارى ڕانييه، هاوڵاتيان ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و ڕێگه‌ى سه‌ره‌كى ڕانييهيان كۆنترۆڵ كرد، به‌و هۆيه‌شه‌وه هێزهئهمنيهكان ته‌قه‌يان به‌سه‌ر خۆپيشانده‌راندا كرد.
شه‌وى ڕابردو له‌شارى كه‌لار، گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زاى بۆبهزكردنهوهى نرخى به‌نزين به‌ڕێوه چوو.
له‌ئێستاشدا، شۆفێران و هاوڵاتيان ڕێگه‌ى سه‌ره‌كى كه‌ركوك سلێمانيان به‌وهۆيه‌وه گرتووه.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵى سه‌رچاوه‌يه‌كيش بۆ بزاڤـ پرێس، چالاكوانانى هه‌ڵه‌بجه له‌ناوه‌ندى ئه‌و پارێزگايه، به‌مه‌به‌ستى ناڕةزايى ده‌ربڕين بۆبهرزكردنهوهى نرخى به‌نزين ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانى خۆپيشاندان.