فراكسيۆنى يه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌باره‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ى خانه‌نشينه‌كانى، ڕايده‌گه‌يه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌م ساته‌به‌دواوه كۆتایی به‌وچه‌واشه‌كاریه‌كانتان ده‌هێنن باشه ئه‌گینا ئێمه‌ش بێده‌نگی ده‌شكێنین و هه‌رچی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی كه‌لامان پارێزراوه ده‌یخه‌ینه‌به‌رده‌م رای گشتی.
پاش بڵاو بونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ى تايبه‌ت وسه‌با نى كوردستاره‌ت به خانه‌نشينه پله‌داره‌كان ودروستكردنى ناڕه‌زايى هاوڵاتيان له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، فراكسيۆنى يه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاگه‌يه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه.
له ڕاگه‌يه‌نراوه‌كه‌ى فراكسيۆنى يه‌كێتيدا هاتووه،"به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار و راگه‌یاندنی نابه‌رپرس كه‌دركی هه‌ستیاری دۆخی كوردستان و یه‌كریزی نیشتمانی ناكه‌ن وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان كه‌وتونه‌ته وێزه‌ی یه‌كێتی و دوكه‌ڵێكیان دروست كردوه كه بۆنی ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێدێت".
له‌ڕاگه‌يه‌نراوه‌كه‌ى فراكسيۆنى يه‌كێتى هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاو كردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمى دژ به‌و لايه‌نانه ده‌كات، و ڕايده‌گه‌يه‌نێت،"ئێمه لێره‌وه ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر له‌م ساته‌به‌دواوه كۆتایی به‌وچه‌واشه‌كاریه‌كانتان ده‌هێنن باشه ئه‌گینا ئێمه‌ش بێده‌نگی ده‌شكێنین و هه‌رچی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی كه‌لامان پارێزراوه ده‌یخه‌ینه‌به‌رده‌م رای گشتی، ئه‌وسا ده‌رده‌كه‌ویت كێ له‌خه‌می خه‌ڵكه و كێش شه‌ڕی خۆی ده‌كات".
يه‌كێتى هۆشدارى ده‌داته ئه‌و لايه‌نانه‌و ده‌ڵێت،"ئه‌م راگه‌یه‌نراوه كۆتایی پشو درێژیمانه به‌رامبه‌رتان، جونكه خواستی ئێمه هه‌ست كردنه به به‌رپرسیاریه‌تی دۆخه‌كه".