كه‌شتیه نه‌وتیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه به‌بڕی 100 ملیۆن دۆلار نه‌وتی هه‌ڵگرتووه له ویلایه‌تی ته‌كساس دیارنامێنێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، كه‌شتیه نه‌وتیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوای ده‌رچونی بڕیاری دادگای ته‌كساس بۆ فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی، له‌ئێستادا دیارنه‌ماوه و له‌ژێر چاودێری مانگه ده‌ستكرده‌كاندا ون بووه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له‌ئێستادا هیچ مانگێكی ده‌ستكرد زانیاری نییه له‌سه‌ر كه‌شتیه نه‌وتیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ماوه‌ى ڕابردوو كه‌شتييه نه‌وتێكى هه‌رێمى كوردستان كه هه‌ڵگری ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وته و به‌هاكه‌ی 100 ملیۆن دۆلاره له‌كه‌ناراوه‌كانى ویلایه‌تی ته‌كساسی سه‌ربه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌نگه‌رى گرت.