خۆت بپارێزە لە فیتنە بەشداری مەکە بۆ ئەوەی دینت سەلامەت بێت و بەختەوەر بیت!
خوای بەرز ئەفەرموێ: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ . وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْكُمْ خَاصَّةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ] (الانفال: 24-25) واتە: ( ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان هێناوە وەڵامی خواو پێغەمبەرەکەی بدەنەوە -ملکەچ بن بۆ فەرمانی خواو پێغەمبەرەکەی- کاتێک بانگتان ئەکا بۆ ئەوەی ژیانی ئێوەی تێدا -ژیان و بەختەوەری ئێوە بە پەیوەست بوونتانە بە جێبەجێ کردنی فەرمانی خواو پێغەمبەرەکەی- وە بزانن کە خوا مرۆڤ و ئارەزوی دڵی لێک جودا دەکاتەوە -تا زووە فەرمانی خواو پێغەمبەر جێبەجێ بکەن پێش ئەوەی بتانەوێ و نەتوانن بەوەی خوا دڵەکانتان بگۆڕێ- وە بزانن بۆ لای خوا ئەگەڕێنەوە-پرسیارتان لێ دەکاتەوە لەسەر کردەوەکانتان لەبەر ئەوە خۆتان بۆ وەڵام ئامادە بکەن پێش ئەوەی فورسەتتان نەمێنێ- وە خۆتان بپارێزن لە فیتنەیەک کە تەنها توشی ئەوانە نابێ کە ستەمیان کردووە لە ئێوە بەتایبەت-بەڵکو هەموتان ئەگرێتەوە کاتێک ڕێ لە مونکەر نەگرن و نەهی لێ نەکەن- وە بزانن کە خوا خاوەنی سزای توندە-بۆ سەرپێچی کاران-).
ئەی خوشک وبرای موسڵمانم بزانە ژیانی ئێمەو بەختەوەریمان بەوە پەیوەستە کە ملکەچی شەریعەتی ئیسلام بین و بگەڕێینەوە بۆ لای خوا، بەتەوبە کردن وپەشیمان بوونەوەمان لەتاوان و ملکەچ بوونمان بۆ فەرمانی خواو پێغەمبەرەکەی، وە بزانین ئەگەر ڕێ نەگرین لە فیتنە چیان و ئاژاوە گێڕان، ئەوە فیتنە هەمومان ئەگرێتەوەو تەڕو وشک بەیەکەوە دەسوتێنێ! وە با بزانین فەرمان کردن بە چاکەو نەهی کردن لە خراپە لە سیفەتی بڕوادارانەو بەوە بڕوایان تەواو ئەبێت و ڕزگاریان ئەبێت وەک خوای بەرز ئەفەرموێ: [وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُولَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ] (التوبة: 71) واتە : ( وە پیاوانی بڕوادارو ئافرەتانی بڕوادار هەندێکیان دۆست و خۆشەویست و پشتیوانی هەندێکی تریانن -لەگەڵ یەک- فەرمان بە چاکە ئەکەن و نەهی -ڕێگری- لە خراپەو تاوان ئەکەن وە نوێژەکانیان بە ڕاستی ئەنجام ئەدەن وە زەکاتی ماڵیان ئەدەن وە گوێ ڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی ئەکەن ئەوانە لە داهاتوو خوا ڕەحمیان پێ ئەکات بە تەئکید خوا بە تواناو دەسەڵاتە-بەسەر هەموو دروست کراوەکانی- وە کار بەجێیەو کار جوانە).
وە زۆر ئایەت وفەرموودەی تر هەن لەسەر فەزڵی فەرمان کردن بە چاکەو نەهی کردن لە خراپەو فەرمان کردن پێی، بەڵام ان شاء الله لە بابەتی تر من بە تایبەت باسی فەرمان بە چاکەو نەهی لە خراپە ئەکەم و ڕوونی ئەکەمەوە کە فەرمان کردن بەچاکە ونەهی لە خراپە مانای ئەوە نیە بکەوینە گیانی یەک وخوێنی یەک بڕژین! ئەوەی ئێستا من بە تایبەت باسی ئەکەم ئاگادار کردنەوەی خۆم وهەموو خوشک وبرا موسڵمانەکانمە لەوەی بکەونە داوی هیچ کەس وگروپێک و بەشداری بکەن لە فیتنە! باشترین شتیش کە بەڵگەیە بۆ ئەوەی فیتنەیە دوای ئەوەی ئەو گروپانە خەڵک هان ئەدەن دواییش هەر خۆیان بە گێرە شێوێن و تێکدەر وەسفیان ئەکەن وبەرائەتیان لێ دەکەن!!!
من ئەوەش بە بەشێک ئەزانم لە فەرمان کردن بە چاکەو نەهی کردن لە خراپە، کە خەڵک لەو فیتنە چیانە ئاگادار بکەمەوەو ڕێی ڕزگاریان لە فیتنە نیشان بدەم، ئەوەش بە گەڕانەوە سەر هەندێ فەرموودەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بەڵکو ببێتە هۆی بەخۆدا چونەوەمان و دوور کەوتنەوەمان لە فیتنە.
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ: (إِنَّ السَّعِيدَ لَمَنْ جُنِّبَ الْفِتَنَ إِنَّ السَّعِيدَ لَمَنْ جُنِّبَ الْفِتَنَ إِنَّ السَّعِيدَ لَمَنْ جُنِّبَ الْفِتَنَ وَلَمَنِ ابْتُلِيَ فَصَبَرَ فَوَاهًا) رواه ابو داود وصححه الالباني واتە: ( بە تەئکید بەختەوەر ئەو کەسەیە کە دوور بێت لە فیتنە بە تەئکید بەختەوەر ئەو کەسەیە کە دوور بێت لە فیتنە بە تەئکید بەختەوەر ئەو کەسەیە کە دوور بێت لە فیتنە وە ئەوەی کە تاقی ئەکرێتەوە-بە فیتنە- ئارام ئەگرێت کە ئارام گرتنی سەیرە-فواها بۆ تەعەجوبە یانی سەیرە حاڵی ئەو کە چۆن ئەوەندە خۆ ڕاگرە وە بەو خۆ ڕاگریەش بەختەوەر ئەبێت-).
لەو فەرموودە ئەبینین پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم پێی ڕاگەیاندوین کە بەختەوەر ئەو کەسەیە لە فیتنە دوور بێت، وە ئەو کەسەی توشی تاقی کردنەوە بێت ئارام بگرێ، نەک فیتنە زیاتر گەرم بکات! جا خوشک و برای بەڕێزی موسڵمانم، بەختەوەری مانای خۆش حاڵی تۆیە لە دونیاو قیامەت، لە دونیا سەر بەرزی لە قیامەت ئەهلی بەهەشتی! نەکەی بەختەوەری خۆت بکەیتە فیدای دونیای حیزب و گروپە سیاسیەکان! کە لەسەر شانی تۆ ئەیانەوێ بگەنە مەرامەکانیان! جا جیاوازی مەکە لەبەینی هیچ گروپێک و بە هیچ دروشمێکیان مەخەڵەتێ، ئەگەر ئەتەوێ بەختەوەر بیت ڕابکەو دوور کەوە لێیان وەک چۆن لە ترسی شێر ڕادەکەی!.
وە هاتووە لە عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ رضي الله عنه، فەرموی: ووتم: (يَا رَسُولَ اللَّهِ مَا النَّجَاةُ؟ قَالَ: «امْلِكْ عَلَيْكَ لِسَانَكَ، وَلْيَسَعْكَ بَيْتُكَ، وَابْكِ عَلَى خَطِيئَتِكَ») رواه احمد والترمذي وقال الترمذي : «هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ» و صححه الالباني وانظر سلسلة الاحاديث الصحيحة 890 واتە: (ئەی پێغەمبەری خوا -بەچی- دەرباز ئەبین -لە فیتنەو شەڕ- پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرموی: زمانی خۆت بگرە -تەنها بۆ خێر بەکاری بێنە-، وە با ماڵەکەت بەشت بکات -لەماڵەوە بمێنەوە لەکاتی فیتنە بۆ زەرور نەبێ مەیە دەرەوە-، وە بۆ تاوانی خۆت بگریی).
لەو فەرموودە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بۆی ڕوون کردوینەتەوە کە دەرباز بوونمان بە پاراستنی زمانمان ئەبێت، بەوەی نەکەین شتێک لەغەیری خێر بڵێین، بەتایبەتی لەکاتی فیتنە زمانمان بگرین و نەکەین یەک وشەش لە فیتنە بڵێین، ئەگەر بمانەوێ ڕزگارمان بێت، چونکە بۆی هەیە بە وشەیەک بکەوینە ناو ئاگر! وەک پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم لە فەرموودەیەکی تر ئەفەرموێ: (إِنَّ الْعَبْدَ لَيَتَكَلَّمُ بِالْكَلِمَةِ، مَا يَتَبَيَّنُ مَا فِيهَا، يَهْوِي بِهَا فِي النَّارِ، أَبْعَدَ مَا بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ) متفق عليه واتە: ( عەبدی وا هەیە قسەی دەکا بە قسەیەک -یەک ووتە یەک ووشە-، بیری لێ ناکاتەوە کە چەندە خراپەو زیان بەخشە، ئەو ووتەی ئەیخاتە ناو ئاگر، بە شێوەیەک ئەکەوێتە قوڵایی ئاگر دوور تر لە بەینی ڕۆژ هەڵات و ڕۆژ ئاوا).
لە بەر ئەوە ئەی براو ئەی خوشکی موسڵمانم نەکەی لە فیتنە یەک وشەش بڵێی، بزانە هەرچی لەو فیتنەیە بێتە پێش و ڕوو بدات تۆش لێی بەشدار ئەبیت، لە خوێن ڕشتن و تاڵانی و زەرەرو زیانەکانی کە بەسەر موسڵمانان دادێت لە فیتنەو فەوزا.
وە ئەی خوشک وبرای موسڵمانم ئامۆژگاری پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم وەربگرە لە کاتی فیتنە لە ماڵی خۆت دانیشەو دەرگاکەت داخە، بیر لە تاوانی خۆت بکەرەوەو بۆ تاوانەکانت بگری، بۆ ئەوەی کە بشمری و بشت کوژن بە تەوبەو پەشیمانی بمری، نەک لە فیتنەو ئاژاوە بمری و دەست وزمانت سوور بێت بە خوێن!
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ: " إن بين يدي الساعة الهرج، قالوا: وما الهرج؟ قال: القتل، إنه ليس بقتلكم المشركين، ولكن قتل بعضكم بعضا (حتى يقتل الرجل جاره ويقتل أخاه ويقتل عمه ويقتل ابن عمه) قالوا: ومعنا عقولنا يومئذ؟ قال: إنه لتنزع عقول أهل ذلك الزمان، ويخلف له هباء من الناس، يحسب أكثرهم أنهم على شيء وليسوا على شيء " سلسلة الاحاديث الصحيحة 1682 واتە: (لە پێش هاتنی قیامەت هرج هەیە، ووتیان: هرج چیە؟ فەرموی: کوشتن، بە تەئکید کوشتنی ئێوە نیە بۆ موشریکەکان، بەڵکو کوشتنی هەندێککات بۆ هەندێکی تر لە نێو خۆتان هەتا پیاوی وا هەیە جیرانەکەی خۆی ئەکوژێ وە برای خۆی ئەکوژێ وە مامی خۆی ئەکوژێ وە کوڕی مامی خۆی ئەکوژێ ووتیان: ئەو کاتە ئێمە عەقڵمان لەگەڵمانە-عەقڵیشمان هەیە شتی وا ئەکەین-؟ فەرموی: بە تەئکید عەقڵی خەڵکی ئەو سەردەمە هەڵدەگیرێتەوە-لێیان ئەسەنرێتەوە-، وە خەڵکێک جێیان ئەگرێت کە سوکو هیچن وەک تۆزو غەبار-بێ عەقڵن ونەزانن-، زۆربەیان وا ئەزانن لەسەر شتێکن بەڵام لەسەر هیچ نین -لەسەر حەق نین-).
ئەی موسڵمانی بەڕێز بزانە چۆن لە کاتی فیتنە خەڵک عەقڵی کار ناکات بە دەستی خۆی خۆی ئەخاتە هیلاکیەوە بۆ بەرژەوەندی ئەو کەسانەی دەیخەڵەتێنن دوایش بەرائەتی لێ دەکەن و بە گێرە شێوێن وەسفی ئەکەن! بزانە خەڵک بەرامبەر یەک ئەوەستن کەسو کاری یەکن موسڵمانن لە پێناو چی وە لەپێناو کێ یەکتر ئەکوژن!؟ کێ سوود وەردەگرێ کێ زیان دەکا!؟
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله و سلم ئەفەرموێ: (إِنَّهَا سَتَكُونُ فِتَنٌ: أَلَا ثُمَّ تَكُونُ فِتْنَةٌ الْقَاعِدُ فِيهَا خَيْرٌ مِنَ الْمَاشِي فِيهَا، وَالْمَاشِي فِيهَا خَيْرٌ مِنَ السَّاعِي إِلَيْهَا. أَلَا، فَإِذَا نَزَلَتْ أَوْ وَقَعَتْ، فَمَنْ كَانَ لَهُ إِبِلٌ فَلْيَلْحَقْ بِإِبِلِهِ، وَمَنْ كَانَتْ لَهُ غَنَمٌ فَلْيَلْحَقْ بِغَنَمِهِ، وَمَنْ كَانَتْ لَهُ أَرْضٌ فَلْيَلْحَقْ بِأَرْضِهِ " قَالَ فَقَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللهِ أَرَأَيْتَ مَنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ إِبِلٌ وَلَا غَنَمٌ وَلَا أَرْضٌ؟ قَالَ: «يَعْمِدُ إِلَى سَيْفِهِ فَيَدُقُّ عَلَى حَدِّهِ بِحَجَرٍ، ثُمَّ لِيَنْجُ إِنِ اسْتَطَاعَ النَّجَاءَ، اللهُمَّ هَلْ بَلَّغْتُ؟ اللهُمَّ هَلْ بَلَّغْتُ؟ اللهُمَّ هَلْ بَلَّغْتُ؟» قَالَ: فَقَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللهِ أَرَأَيْتَ إِنْ أُكْرِهْتُ حَتَّى يُنْطَلَقَ بِي إِلَى أَحَدِ الصَّفَّيْنِ، أَوْ إِحْدَى الْفِئَتَيْنِ، فَضَرَبَنِي رَجُلٌ بِسَيْفِهِ، أَوْ يَجِيءُ سَهْمٌ فَيَقْتُلُنِي؟ قَالَ: «يَبُوءُ بِإِثْمِهِ وَإِثْمِكَ، وَيَكُونُ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ») رواه مسلم واتە: (بە تەئکید چەندین فیتنە دێن و توشی ئەبن: ئاگادار بن پاشان فیتنەیەک دێت کە ئەوەی دانیشێ تیایدا باشترە لەوەی تیایدا ئەڕوا، وە ئەوەی تیایدا ئەڕوا باشترە لەوەی ڕا ئەکا بۆی. ئاگادار بن، ئەگەر ئەو فیتنەیە دابەزی و هات، ئەوەی وشتری هەبوو با بچێتە لای وشترەکانی، وە ئەوەی مەڕو بزنی هەبوو با بچێتە لای مەڕو بزنەکانی-خۆی بە شوانی ئاژەڵەکانی خەریک بکاو لە فیتنەکە دوور بێت-، وە ئەوەی زەویەکی هەبێ با بڕواتە سەر زەویەکەی، -عقبة- فەرمووی: جا پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا ئایا بینیوتە ئەگەر پیاوێک نە وشترو نە مەڕو بزن و نە زەوی هەبێ چی بکات؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرموی: با بچێ بۆ لای شمشێرەکەی بە بەرد لە لایە تیژەکەی بدات -بیشکێنێ-، پاشان خۆی ڕزگار بکات و ڕابکات ئەگەر توانی ڕزگاری بێت و ڕابکات، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرموی: خوایە ئایا من گەیاندم؟ خوایە ئایا من گەیاندم؟ خوایە ئایا من گەیاندم؟-یان ئەوەی واجب بوو لەسەرم لە ئاگادار کردنەوەی موسڵمانان لە فیتنە- عقبە فەرمووی: جا پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا بینیوتە ئەگەر زۆرم لێ بکرێ و بە زۆر بم بەنە یەکێک لە سەففەکانی کە بەرامبەری یەکن ، یان یەکێک لە کۆمەڵەکانی بەرامبەری یەکن، جا پیاوێ بە شمشێرەکەی لێم بدات، یان تیرێک بێت و بەرم کەوێ و بمکوژێ؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی: ئەوەی تۆی بەزۆر بردووە تاوانی خۆی وە هی تۆ هەڵ دەگرێ، وە ئەبێتە خاوەن وهاوەڵی ئاگر).
سەیر بکەن خوشک وبرایانی موسڵمانم، چۆن پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئێمەی ئاگادار کردۆتەوە لە فیتنە، بە شێوەیەک کە بەو پەڕی ئەمانەتەوە ئەوەی زیانی بۆمان هەبووە پێی گەیاندوین صلى الله علیه وعلى اله وسلم، بەڕاستی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بۆ ئێمە لە خۆمان دڵسۆز تر بووە! بەڵام بەداخەوە کە زۆر لە موسڵمانان وازیان هێناوە لە فەرموودەکانی و دوای دروشمی بریق وباقی ئەو حیزب و ئەو حیزب کەوتوون! بۆ بیر ناکەینەوە ئەو حیزبانە چ سودیان بۆ ئێمە هەیە، غەیری ماڵ وێرانی و کاول کاری و بڵاو بوونەوەی ڕق وقین لە بەینی موسڵمانان!؟
خوشک وبرای بەڕێزی موسڵمانم نەکەی بە دروشمی هیچ حیزبێک بخەڵەتێی، نەبیە لایەنگیری کەسیان وبەشداریان لەگەل مەکە، ئەگەریش بووە کوشتار لە بەینی موسڵمانان، چەکەکەت بشکێنەو بڕۆ ڕابکە! لە دەشت و کێوەکان ببە بە شوانی ئاژەڵی خۆت، یان بڕۆ بۆ بیستان و مەزرەعەکەت، ئەگەر هەتبوو، ئەگینا دەرگاکەت دابخەو نەکەی بەشداری بکەی لە فیتنە، چەندەی دەتوانی ئەوەندە دوور بکەوە توانیت دانیشی هەڵمەستەوە! ئەگەر لەماڵەکەی خۆشت هاتنە سەرت ئەوە وەک باشترینی کوڕەکانی ئادەم بە علیه السلام! دەست مەکەوە بەرامبەریان، ئەگەریش ترسای لە تریسکەی شمشێر! ئەوە بە جلەکانت دەم و چاوی خۆت داپۆشە! ئەوە قسەی من نیە بەڵکو ئامۆژگاری پێغەمبەری خوایە صلى الله علیه وعلى اله وسلم کە ئامۆژگاری یەکێک لە صەحابەکانی خۆی کرد بەوەی لەکاتی فیتنە وابێت: (وَلَكِنِ ادْخُلْ بَيْتَكَ ، قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ فَإِنْ دُخِلَ بَيْتِي؟ قَالَ: إِنْ خَشِيتَ أَنْ يَبْهَرَكَ شُعَاعُ السَّيْفِ، فَأَلْقِ طَرَفَ رِدَائِكَ عَلَى وَجْهِكَ، فَيَبُوءَ بِإِثْمِهِ وَإِثْمِكَ، فَيَكُونَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ) رواه ابو داود وابن ماجة وصححه الالباني واتە: (بەڵام بڕۆوە ماڵەکەی خۆت، ووتم: ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر هاتە ماڵەکەمەوە؟ فەرمووی: ئەگەر ترسای لەوەی تریسکەی شمشێر بەسەرت زاڵ بێت و خۆت بۆ نەگیرێ، ئەوە لایەکەی جلەکەت بخە سەر دەم وچاوت، ئەو تاوانی تۆو هی خۆی هەڵدەگرێ، وە دەبَتە هاوەڵو خاوەنی ئاگر).
یانی ئەگەر هاتنە سەرت لەماڵەکەشت، خۆت تەسلیم بکە، با بشت کوژن، تاوانی تۆو هی خۆشیان دەچێتە سەر، ئەوان بۆ ئاگرو تۆش بۆ بەهەشت! جا کامەی ئازایە ئەوەی بەهەشت هەڵ دەبژێرێ یان ئەوەی جەهەنەمی دەوێ!؟
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إِنَّ بَيْنَ يَدَيِ السَّاعَةِ فِتَنًا كَقِطَعِ اللَّيْلِ الْمُظْلِمِ، يُصْبِحُ الرَّجُلُ فِيهَا مُؤْمِنًا، وَيُمْسِي كَافِرًا، وَيُمْسِي مُؤْمِنًا، وَيُصْبِحُ كَافِرًا، الْقَاعِدُ فِيهَا خَيْرٌ مِنَ الْقَائِمِ، وَالْمَاشِي فِيهَا خَيْرٌ مِنَ السَّاعِي، فَكَسِّرُوا قِسِيَّكُمْ، وَقَطِّعُوا أَوْتَارَكُمْ، وَاضْرِبُوا سُيُوفَكُمْ بِالْحِجَارَةِ، فَإِنْ دُخِلَ عَلَى أَحَدٍ مِنْكُمْ، فَلْيَكُنْ كَخَيْرِ ابْنَيْ آدَمَ) صحيح الجامع 2049 واتە: ( لە پێشی هەڵسانی قیامەت فیتنەی وا هەن وەک پارچەی شەوی تاریک، پیاوی وا هەیە بەیانی دەکاتەوە بڕوادارە، وە ئێوارە کافر ئەبێت، وە ئێوارە بڕوادارە، بەیانی کافرە دەبێت، ئەوەی لەو فیتنە دانیشتووە باشترە لەوەی هەڵساوەتەوە، وە ئەوەی ئەڕوا باشترە لەوەی ڕائەکات، وە کەوانەکانتان بشکێنن، وەتەری کەوانەکان بپسێنن، وە بە بەرد لە شمشێرەکەتان بدەن، وە ئەگەر هاتنە سەرماڵی یەکێکتان با ئەو کات وەک باشترینی دوو کوڕەکەی ئادەم بێت).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (فإن أدركتك فكن عبد الله المقتول ولا تكن عبد الله القاتل) رواه احمد واتە: ( ئەگەر ئەو فیتنەیە توشت بوو ئەو عەبدەی خوا بکە کە دەکوژرێ نەبیە ئەو عەبدەی خوا کە دەکوژێ). ئەو فەرموودە لە ارواء الغلیل پێشەوا ئەلبانی رحمه الله ئیشارەتی بۆ بە هێزی سەنەدەکەی کردووە بە شاهێدی تر.
اللهم هل بلغت اللهم فاشهد