وته‌بێژى پۆليسى هه‌ولێر ڕايگه‌ياندوه، هێزه‌كانى پۆليس توانيويانه دوباند ده‌ستگير بكه‌ن كه كارى دزيان ئه‌نجام داوه.
كاروان خۆشناو وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر توانیویانه دوو باند ده‌ستگیر بكه‌ن یه‌كێكیان باندی دزی كردن ئه‌وی دیكه‌یان باندی كوشتنی خه‌ڵك بووه.
وتهبێژهكهى پۆليس، ڕايشى ده‌گه‌يه‌نێت،" هه‌ر دوو بانده‌كه له پێنج كه‌س پێكهاتوون كورد و عه‌ره‌بیشیان تێدایه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و دوو بانده تاوانی كوشتن و دزكردنیان ئه‌نجامداوه.