له‌به‌شی هه‌شته‌می گێڕانه‌وه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانیدا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان باس له‌سه‌ره‌تای ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی نێوان حزبه‌كانی كوردستان ده‌كات‌و هه‌وڵی یه‌كه‌مینی دروستكردنی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌خاته‌ڕوو كه حزبه‌كان له‌پێناو كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕی ناوخۆ‌و گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد ناویانه.
به‌ره‌ی كوردستانی بیرۆكه‌ی كێ بوو؟
به‌پێی گێڕانه‌وه‌و به‌ڵگه‌كانی سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئه‌و حزبه بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانی پێشكه‌ش به لایه‌نه‌كانی كوردستان كردووه، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت:
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئێمه پێشنیارمان كرد به دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانی، ئه‌وه‌بوو پێشنیاره‌كه‌مان قبوڵ كرا‌و لایه‌نه‌كان هه‌وڵی پێكهێنانیانداو تا راده‌یه‌كی زۆریش ئه‌وه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر یه‌كڕیزی گه‌لی كورد كه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی شه‌ڕی براكوژییه‌وه لێكترازابوو، به‌ره‌كه‌ش له‌چه‌ندین حزب پێكهات كه له‌دواییدا چه‌ندان حزبی تر كه‌وتنه دژایه‌تیكردنی‌و بووه هۆی لێكترازانی ناوخۆیی چه‌ند حزبێكی تر.
ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانیان ده‌كرد؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت (چه‌ند حزبێك دژی به‌ره‌ی كوردستانی بوون، هه‌موو هه‌وڵێكیان ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه سه‌رنه‌گرێت، چه‌ندین به‌ربه‌ستیان دروستكرد‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوون له‌یه‌كترنزیكبوونه‌وه‌ی حزبه‌كان‌و كۆبوونه‌وه‌یان له‌ژێر ناوی به‌ره‌ی كوردستانیدا بێت، به‌ڵام زۆرێك له‌حزبه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی‌و سۆسیالیست سووربوون له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان‌و توانیان له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بن.
به‌ره‌ی كوردستانی چه‌ند حزبێكی په‌رته‌وازه كرد
به‌هۆی پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه، چه‌ند حزبێكی ئه‌وكاته‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراق رووبه‌رووی كێشه‌و گرفتی ناوخۆیی بونه‌وه، ئه‌وه‌تا محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت:
زۆر حزب هه‌بوون به‌تایبه‌ت چه‌په‌كان دژی پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی بوون، چونكه ئه‌وان ده‌یانوت ئه‌مه دژی یه‌كڕیزی نیشتمانی عێراقه، ئه‌وه‌بوو ئه‌و حزبانه كێشه‌یان تێكه‌وت‌و كورده‌كانی ناو حزبه‌كان جیابوونه‌وه‌و هاتنه ناو به‌ره‌ی كوردستانی.
راگه‌یاندنی به‌ره‌ی كوردستانی 3 ساڵی پێچوو
ئه‌گه‌رچی زۆرێك له‌حزبه‌كان كۆبكبوون له‌سه‌ر پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی، به‌ڵام راگه‌یاندنی به‌ره‌كه ماوه‌ی سێ ساڵی پێچوو، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت:
له‌ساڵی 1985 قسه له‌سه‌ر پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی كرا، به‌ڵام ماوه‌ی 3 ساڵ گفتوگۆ به‌رده‌وامبوو، له‌ساڵی 1988 توانرا به‌ره‌ی كوردستانی رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه له‌وانه دۆخی ئه‌وكات‌و دژایه‌تی چه‌ند لایه‌نێك‌و رازی نه‌بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ره‌تادا.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌م بابه‌ته، ده‌توانن ته‌ماشاى گۆڤارى بزا ژماره 8 بكه‌ن، ئێستا له‌كتێبخانه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت.