28/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تەنها عیرفان و نێجیرڤان .. لە ناو گۆنگرەکەدا بینراون و ١ سەعاتیش عەلی قەرەداخی
بزووتنەوەى
ئیسلامى بەشدارى کۆنگرەى ئاک پارتى دەکات
لەسەر بانگهێشتى فەرمى ئاک پارتى دەسەڵاتدار لە تورکیا عیرفان شێخ على
رابەرى بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان بەشدارى کۆنگرەى ئەو پارتە دەکات..
دوێنێ 27 ئۆگیست کۆنگرەى پارتى داد و گەشەپێدان لە ئەنکەرەى پایتەخت بە
ئامادەبوونى نوێنەرانى حیزبى و حکومى دەستى بەکارەکانى کردو ئامانج لەم
کۆنگرەیەش دیاریکردنى سەرۆکى پارتى دادو گەشەپێدان و راسپاردنى کەسێک بووە
بۆ سەرۆک وەزیرانى داهاتووى تورکیا..
لەوبارەیەوە ئاسۆ کەنەدى بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەروە وئەندامی سەرکردایەتی لە شاندى بزووتنەوەى ئیسلامى بە بزاڤ پریسی راگەیاند: " ئێمە وەک تاکە
حیزبى ئیسلامى کوردستانى باشور بانگهێشت کراوین و هەریەکە لە نێچیرڤان
بارزانى وەک سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و د.على قەرەداغى وەک سەرۆکى
رابیتەى ئیسلامى بانگهێشت کراون "
وتيشى " لەو سەردانەیدا بەرێز رابەرى گشتى چاوى بە هەریەکە لە رەجەب تەیب
ئۆردوغان سەرۆک کۆمارى تورکیاو داود ئۆغلو سەرۆک وەزیرانى تورکیا کەوتووەو
پیرۆزبایى سەرکەوتنەکانى هەڵبژاردنى لێ کردوون لاى خۆشیانەوە بەرپرسانى
تورکیا سوپاسى ئامادەبوونى شاندەکەى بزووتنەوەیان کردووە "
پارتى دادو گەشەپێدان لە ساڵى 2001 ەوە دامەزراوەو تا ئێستە سێ کۆنگرەى
بەستوەو رەجەب تەیب ئۆردوغان سەرۆکى پارتەکە بووەو دوێنێش بەفەرمى وازى
لەپۆستى سەرۆکایەتى ئەو پارتە هێناوەو داود ئۆغڵۆ بووە بەسەرۆکى پارت
لەداهاتوودا.
ئەیمەن..