له‌كۆنگره‌يه‌كى نائاسايى پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى توركى،ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌و پارته و شوێنگره‌وه‌ى ئۆ‌ردۆگان ديارى كرد.
ئه‌مڕۆ، 4شه‌ممه له‌كۆنگره‌يه‌كى نائاساييدا و له ئه‌نقه‌ره‌ى پايتهخى توركيا، "پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدن"، سهرۆكێكى نوێى بۆ خۆى ديارى كرد.
له‌كۆنگره‌ى "ئاكه‌په"دا ، بهبدهست هێنانى 1380 ده‌نگى به‌شداربووان، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زيرانى ڕاسپێردراوى توركيا، وه‌ك سه‌رۆكى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان، هه‌ڵبژێردرا.
له كۆنگره‌كه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری تازه هه‌ڵبژێردراوی توركیا وتارێكی پێشكه‌شكرد له وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند،"من ئه‌مرۆ داوا له ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی توركیا ده‌كه‌م كه له رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنێت و رۆژی هه‌ینیش كابینه‌كه رابگه‌یه‌نرێت".
له‌كۆنگره‌ى ئه‌مڕۆى دادوگهشهپێداند، هه‌ريه‌كه له‌نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی جیهان به‌شدارییان كردبوو.
جێگه‌ى ئاماژه‌يه، ئه‌مه يه‌كه‌مين كۆنگره‌ى نائاساييه، له‌مێژوى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدانى توركيادا.