سەڕەڕایی ئەوەی کە بەشداری کودەتاکەیان کرد، حیزبی نوور ناڕازین بە سەرۆکایەتی بەرادەعی !
07/07/2013 نوسەر: bzavpress

سەڕەڕایی ئەوەی کە بەشداری کودەتاکەیان کرد، حیزبی نوور ناڕازین بە سەرۆکایەتی بەرادەعی !

حیزبی نووری سەلەفی میسر کەبەشداربوو لە لابردنی محمد مورسی و هاوپەیمانی و هاوکاری کودەتا سەربازیەکەی میسربوو، ڕەخنە دەگرێت لە بەرادەعی کە بکرێت بە سەرۆك وەزیرانی میسر پاش ئەوەی کە لەالیەن ئەنجومەنی سەربازیەوە هەڵبژێردراوە بۆ سەرۆکایەتی .
احمدخلیل هاوکاری سەرۆکی حیزبی نوور ووتی: حیزبەکەیان ڕەخنەی هەیە لەوەی کە بەرادعی بکرێت بە سەرۆکی میسر، ئاماژەی بەوەشدا کە حیزبی نوور چەند کەسانێکی تەکنۆقراطی دیاریکردوە بۆ هەڵبژاردنیان بۆ سەرۆکایەتی نیسر لەوانەش : د. کمال جەنروری، د. موعەمەد ئەلعریان، د. عەبدولعەزیز ئەلحیجازی ، کە چەند کەسانێکی بێ لایەنی ئابوورین .
جەختی لەسەر ئەوەش کردۆتەوە کە حیزبەکەی دەکشێتەوە لەو شانۆگەریە سیاسیەی کە ئێستا هەیە بەدانانی بەرادعەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ، حیزبەکەی کۆبونەوەیەکی لەناکاو دەبەستێت بۆ ئەوەی ئەگەر بەرادەعی دابنرێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لە نەخشە پلانی ڕێگەی میسر کە لەگەڵ سیسی داڕێژراوە جیادەبنەوە ، چونکە بەبۆچونی ئەو بۆ بەرادەعی کە بیروڕای دژی بیروڕای ئیسلامی سیاسیە، بە ووتەی ئەو دەبێت کەسێك هەڵبژێرن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کە لایەنگری هیچ لایەنێکی سیاسی نەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی ووڵات نەك گەڕانەوەی ووڵات بۆ دواوە، ڕازینابن لەم ساتەوەختانەی ئێستادا بەرادەعی بکرێت بەسەرۆکی ووڵات .
هەرلەهەمان کاتدابەسام زەرقا جێگری سەرۆکی حیزبی نوور تایبەت بەکاری سیاسی، ئەوەی درکاندوە کە حیزبەکەی جەختی لێکردۆتەوە کە هەوڵی تەواو بدەن بۆ ئەوەی کە بەرادەعی بکرێت بەسەرۆك، ئەویش ئەوەی ووتوە ، ئەگەر حیزبەکەم جەختی ئەوە بکاتەوە کە بەرادەعی دابنرێت بە سەرۆکی ووڵات ئەوا ناچاردەبین کە لە ئەدای سیاسی ئەو بارودۆخەدا بکشێینەوە .
هەروەها زەرقا لە کەناڵی ( الحیاة الیوم) دا ئەوەی ووتوە کە دەبوایە حیزب داوای کەسێکی بێ لایەنی پێشنیار بکردایە بۆ پۆستی سەرکۆکایەتی ووڵات .
ئەم لێدوانانەش لەکاتێکدا هاتووە، کە ڕەخنەی زۆر توند ئاراستەی حیزبی نووری سەلەفی کراوە بەهۆی ئەوەی کە هاوکاربونە لە کودەتاکەی دژبە سەرۆکی شەرعی میسر محمد مورسی ، لەکاتێکدا کە پێشتر چەندین لێدوانیان دەرکردوە وتیادا جەختی ئەوەیانکردۆتەو کە شەرعیەتی سەرۆك محمد مورسی هێڵی سورەو کەس نابێت بیبەزێنێت.
ووڵامی حیزبی نووریش بۆ ئەو ڕەخنانە توندانەی کە ئاراستەیانکراوە بەهۆی بەشداریبونیان لە کودەتا سەربازیەکەدا، ئەوەیە کەلەچەندین کەسایەتی بەرپرس ودیارەوە دەڵێن : هۆی بەشداریبونیان لەو کودەتایەدا ئەوەبووە کە ویستویانە بەبەشداریکردنیان ئەو خراپەکاریانەو گەندەڵیانە کەمبکرێتەوە و هەندێك دەستکەوت بەدەست بهێنن، لەو دەستکەوتانەش ئەوەبوو کە نەیانهێشتوە ئەنجومەنی شورا هەڵنەوشێتەوە، بەرادەعی پۆستی کارای نەدرێتێ ، دەستوریش پەك نەخرێت، ئەو خاڵانەش لەهەموی پاشەکشێیان لێکردوە لەکۆتایدا .

 بەکورتی دەڵێین( بۆڕیش چون سمێڵیشیان نایەبانی .

سەرچاوە : لە سایتی موفەکەرەی ئیسلامەوە وەرگیراوە .