سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، باس له چه‌كدارانى"داعش" ده‌كات و بهمهترسيدار و دڕنده ناويان ده‌بات، هه‌ر وه‌ها ڕايشى ده‌گه‌يه‌نێت، نابێ بە سادەیی سەیریان بكرێت و تێكشكاندنیان پێویستی بە هەوڵێكی هەمەلایەنەی نێودەوڵەتی هەیە.
بارزانى ده‌شڵێت، ده‌ستپێشخه‌رى له ده‌ستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دايه و پێشمه‌رگه‌ش له‌دۆخى هێرشكردندايه.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ 4شه‌ممه، لههاوينهههوارى صه‌لاحه‌دين، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى كرد له‌شاندێكى باڵاى حكومه‌تى به‌ريتانيا.
له‌ميانه‌ى ديدارێكدا، له‌گه‌ڵ وه‌فده بهريتانيهكه، بارزانى باسى له‌بارودۆخى ئاواره‌كان وهەڕەشەی تیرۆریستان و هەروەها بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان كردووه.
هه‌روه‌ها بارزانى ڕايگه‌ياندووه،بەهۆی ئامانجی مەترسیدار و دڕندەیی و پڕچەكیی و ئەو ئیمكانیاناتەی لەبەردەست تیرۆریستانە، نابێ بە سادەیی سەیریان بكرێت و تێكشكاندنیان پێویستی بە هەوڵێكی هەمەلایەنەی نێودەوڵەتی هەیە.
له‌باره‌ى دۆخى ئاوارهكانيشهوه، سه‌رۆكى هه‌رێم، ڕايگه‌ياندوه،"بە هەموو توانایەك یارمەتیی حەواندنەوەیان دەدەین و شانازییش بەوە دەكەین كە بە قەناعەتەوە دەیانپارێزین و یارمەتییان دەدەین، بەڵام ژمارە و ئاستی كارەساتەكە زۆر گەورەیە و لە تواناكانی حكوومەتی هەرێمی تێپەڕیوە و پێویستە جیهان یارمەتیی ئێمە بدات بۆ ئەوەی بتوانین ئاوارەكان بحەوێنینەوە و دواتریش بیانگەڕێنینەوە ناوچەكانیان".
لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراقیش، بارزانی ئاماژەی بەوەداوه، ئەو قەیران و كارەسات و هەڕەشانەی ئێستا لە عێراقدا هەیە هەموو لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی حكوومەتەكانی پێشووتر بووە و لە دە ساڵی ڕابردوو كار لەسەر تێكدان هەموو بوارەكانی ژیانی عێراق كراوە.
ڕاشیگەیاند هەرێمی كوردستان هەوڵ دەدات یارمەتیی پڕۆسەكە بدات بۆ ئەوەی حكوومەتێكی باش دروست ببێ بەڵام نابێ بە هیچ شێوەیەك هەڵەی حكوومەتەكانی ڕابردوو دووبارە ببێتەوە چونكە ئەنجامەكەی خراپتر دەبێ لەوەی ئێستا هەیە.