وه‌زارتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی بۆ پیشینه پێشكه‌ش كراوه سه‌ره‌رای قه‌یرانی دارایی هه‌رێم به‌پێی رێنماییه‌كان كاری پێ ده‌كرێت.
له نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه ئه‌مڕۆ 20ی ئاب به ژماره (9/4/681 9) ده‌ریكردووه، هاتووه :" له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و زیاتر گرنگیدان به كێشه و گرفته‌كانی كه‌رتی نیشته‌جێبوون و چاره‌سه‌ركردنی، سه‌ره‌ڕای بارودۆخی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاردرا:
هه‌ر له‌و نوسراوه فه‌رمييه‌دا، چه‌ند ڕێنماييه‌ك ده‌ركه‌وتوه:-
یه‌كه‌م، پشكنینی ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی كه وه‌رگیراون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره له لایه‌ن لقه‌كانی بانكی خانووبه‌ره بۆ ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی كه هیچ پشكێكیان وه‌رنه‌گرتووه به پێی رێنماییه كارپێكراوه‌كان.
دووه‌مدا، پشكنینی دووه‌م بۆ ئه‌و مامه‌ڵانه كه پشكێكیان وه‌رگرتووه به پێی رێنماییه كارپێكراوه‌كان.
سێیه‌مدا، بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كانی خاڵی (1 و 2) ی سه‌ره‌وه، ده‌بێت داواكاری پێشینه‌كه به‌ڵێننامه‌ی لێ وه‌ربگیرێت كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوای پێدانی پێشینه بكات تاوه‌كو چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی دارایی و ده‌رچوونی بڕیار و رێنمایی وه‌زاره‌ت بۆ خه‌رجكردنی پێشینه.
له‌مساڵدا به‌هۆی راگرتنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵی عیراقه‌وه، پێشینه‌ی خانووبه‌ره و پێشینه‌كانی تر خه‌رج نه‌كراون.