پاش ديارى كردنى كانديدى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق و ڕاسپاردنى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، واده‌ى دانوستانه‌كان نزيك ده‌بێته‌وه‌و كورديش به‌مه‌رج، به‌شدارى له حكومه‌ته نوێيه‌كه‌ى عێراق ده‌كات.
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كانى بزاڤـ پرێس، كورد بۆ به‌شدارى كردن له‌كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراقى داواى پێنج وه‌زاره‌ت و چه‌ند پۆستێكى تر‌ى حكومه‌ت ده‌كات.
- پۆسته‌كان به ڕێژه‌ى كورسى دابه‌ش ده‌كرێن
ئەردەلان نورەدین سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا، ڕايگه‌ياندووه،"پێشبینی دەکەن لەم کابینەیەی حکوومەتی عێراقدا کورد پێنج وەزارەتی بەربکەوێ، ده‌شڵێت، ئەو پۆستانەش بەسەر لایەنە سیاسییەکان دابەشدەکرێت، جگە لەوانەش کورد ژمارەیەک پۆستی وەکو بەڕێوەبەری گشتی تا خوارەوە بەردەکەوێ، کە بە هەمان شێوە لەسەر لایەنە سیاسییەکان دابەش دەکرێن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕايشى گه‌ياندوه،"پۆستەکان بەپێی حەقەبەشی هەڵبژاردن دەبێت، لەم خولەدا پارتی 25 کورسیی هەیە و یەکێتی 21 کورسی و گۆڕان 9 کورسی کەوابێت 9 کورسییەکەی گۆڕان تەنیا وەزارەتێک وەردەگرێت و پارتی و یەکێتیش بەپێی کورسییەکانیان یەکی دوو وەزارەتیان بەردەکەوێ".
به‌و پێيه‌ش بێت، هيچ وه‌زاره‌تێك به‌ر دولايه‌نه ئيسلاميه‌كه ناكه‌وێت هه‌رچه‌نده به‌هه‌ردوكيانه‌وه 7 كورسى په‌رله‌مانييان هه‌يه.
- كورد داواى يه‌كێك له‌م پۆسته گرنگانه ده‌كات
سه‌رۆكى فراكسۆنى پارتى له په‌رله‌مانى به‌غداد ڕايگه‌ياندوه، چەند پۆستێکی سیادیی گرنگ لەناو ئەو وەزارەتانەدا هەن، کە پێویستە سەرکردایەتیی کورد لە وەرگرتنی یەکیان پێداگری بکات، لەوانە وەزارەتی دارایی و نەوت و دەرەوە، ئەوە دەبێت یەکیان بۆ کورد بێت، ده‌شڵێت، جێگری سەرۆکی حکوومەتیش هەر دەبێت بۆ کورد بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بۆ ئەو شوێنە دانەنراوە و پێشتر پۆستەکە هی پارتی بووە و پێشبینیش دەکرێت کە هەر لای پارتی بمێنێتەوە.
له‌و باره‌يه‌وه‌ش په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان، ڕايده‌گه‌يه‌نێت،"بۆ کورد زۆر گرنگە کە پۆستی سیادیی بەدەستەوە بێت و لە وەزارەتەکانیش جەخت لەسەر وەرگرتنی وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان و بەرهەمهێنەکان بکات".
كاوه محمه‌د په‌رله‌مانتارى گۆڕان ده‌شڵێت،"زۆر گرنگە بەر لە پۆستەکان قسەی جدیمان لەسەر بەرنامەی حکوومەتەکە هەبێت، چونکە هەرێمی کوردستان چەندین کێشەی لەگەڵ حکوومەتی رابردوودا لەسەر پرسی نەوت و بودجە و پێشمەرگە و خاک هەبووە".
- كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتوو هه‌ڕه‌شه‌ده‌كه‌ن
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كان و لێدوانى به‌رپرسان ئه‌و پێنج وه‌زاره‌ته‌ى كورد داواى كردووه به‌م شێوه‌يه دابه‌ش ده‌كرێت، دوو وه‌زير بۆ هه‌ريه‌كه له يه‌كێتى و پارتى و وه‌زيرێكيش بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.
به‌و پێيه‌ش كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتوو هيچ پۆستێكى سياديان وه‌رنه‌گرتووه، له‌حكومه‌تى عێراقدا.
به‌رپرسێكى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له‌و باره‌يه‌وه ڕايده‌گه‌يه‌نێت،" هه‌ندێك ده‌نگۆ هه‌یه كه هیوادارین وانه‌بێت ، كه گوایه دوولایه‌نه ئیسلامیه‌كه به‌شداری پێناكرێن له دانوسانه‌كان و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌شی به‌ركورد ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر ئه‌و سێ لایه‌نه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت، ئێمه ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه جێگای قبوڵكردن نیه گه‌رنیه‌تێكی واهه‌بێت گه‌ر واش بوو ئێمه هه‌ڵوێستمان ده‌بێت و ئه‌وه‌ش پێناوترێت یه‌ك ده‌نگی كورد به‌ڵكو پێ ی ده‌وترێت تێكدانی یه‌كڕیزی كورد".
محمد حه‌كيم وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئيسلامى ڕايشى گه‌ياندووه،" ئه‌و سێ لایه‌نه له پۆسته سیادییه‌كان پشكیان به‌ركه‌وتووه و پێویسته قورسایی ئیسلامیه‌كان پشت گوێ نه‌خرێت و وه‌زاره‌تیان پێبدرێت ئه‌گینا قبوڵمانیه".
محەمەد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای یه‌كگرتوو له سلێمانی ڕاگه‌یاندوه،" ئێمه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوین بۆ یه‌كخستنی نێوماڵی كوردی ئه‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و یه‌كخستنی نێوماڵی كورد بێت، بتوانین له‌به‌غداد پێكه‌وه وێنه‌یه‌كی جوانی كورد پیشان بده‌ین،نه‌ك بیانه‌وێت دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی ئیسلامی ئه‌م هه‌رێمه فه‌رامۆش بكرێت به هه‌ربیانوێك بێت جێگه‌ی قبوڵ نیه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى يه‌كگرتو ده‌شڵێت،"گه‌ر وه‌زاره‌تمان نه‌بێت ئیتر له‌چی دا به‌شداری بكه‌ین،به‌شداری له كابینه‌ی حكومه‌ت واته وه‌زاره‌ت گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت نایانه‌وێت ئیمه به‌شداربین ئه‌وه ته‌ریك كردنێكه جێگه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه".
- به‌به‌ڵگه‌وه بزاڤـ پرێس ئاشكراى ده‌كات، ئيسلامييه‌كانى كوردستان له‌به‌غداد په‌راوێزخراون
ئه‌گه‌ر پێداچونه‌يه‌ك بكه‌ين بۆ ئه‌و پۆستانه‌ى به‌كورد دراوه له‌به‌غداد به‌م شێوه‌يه‌يه.
سه‌رۆك كۆمارى عێراق: لاى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران: لاى پارتى ديموكراتى كوردستانه
جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان: لاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
پێنج وه‌زاره‌ت، كه بڕياره كورد پێداگرى لێبكات له‌سه‌رى له حكومه‌نتى داهاتووى عێراقدا بۆ ئه‌و سێلايه‌نه‌ى سه‌ره‌وه ده‌بێت، به‌م پێيه‌ش به‌ئاشكرا دياره له‌كۆى هه‌شت پۆستى سيادى كورد له به‌غداد هيچ پۆستێكى بۆ دوولايه‌نه ئيسلاميه‌كه نه‌بووه، هه‌رچه‌نده لايه‌نه‌كان باسى ماڵى كورد و يه‌كخستنى ماڵى كوردى ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزى واقيع نابينرێت.