وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌: ده‌ره‌ماڵه‌ى خوێندكاران خه‌رج ده‌كرێت
19/08/2014 نوسەر: bzavpress

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌: ده‌ره‌ماڵه‌ى خوێندكاران خه‌رج ده‌كرێت


دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بریاریدا دەرماڵە بۆ خوێندکارانی قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی خەرج بکرێت , وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم روونکردنەوە لەسەر وادەی خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە دەدات.

ھاجەر داود وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN رایگەیاندوه‌،" بریاری خەرج کردنی دەرماڵە بۆخوێندکاران لەھەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت".

راشیگەیاندوه‌،" ھەر کاتێک لە بەغداد ئەو بریارە جێبەجێ بکرێت ھەرێمی کوردستانیش پابەند دەبێت بە خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە بۆ خوێندکاران بەڵام دەبێت ئەو بریارە لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکرێت و دواتر وەزارەتی پەروەردە پابەند دەبێت بە جێبەجێ کردنی بەو پێیەی سیستمی خوێندنی ھەرێمی کوردستان و بەغداد جیاوازە ".  

جێی ئاماژەیە  بەپێی بریارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١/١٠/٢٠١٤ مانگانە بری ٣٠ ھەزار دینار دەدرێتە خوێندکارانی قۆناغی سەرەتایی و ساڵی داھاتووش خوێندکارانی قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی مانگانە بری ٥٠ ھەزاردیناریان وەک دەرماڵە پێدەدرێت.