شه‌ڕى ڕاگه‌ياندنى يه‌كێتى وپارتى ده‌ستى پێكرد.
له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا،ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى، لهپهرهمانى كوردستان ڕايگه‌ياندبو،"ژمارەیەک پەرلەمانتارو بەرپرسی یەکێتی ناڕەوایانە ھێرشدەکەنەسەر پارتی، یەکێتی بێدەنگ بێت باشترە، ئەگینا ھێندەمان ڕاستی لایە کە بۆ ڕای گشتی ئاشکرایان بکەین، لەئێستا زیاتر تەنگاوتان دەکات".
له‌كار دانه‌وه‌ى ئه‌و لێدوانه، بێگه‌رد تاڵه‌بانى سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان، وهڵانى ئومێد خۆشناوى داوه‌ته‌وه و ڕايدهگهيهنێت، " ئێمە وەکو یەکێتی لەڕابردوو لەمێژووی خۆمان ناترسین، لەھەڵدانەوەی لاپەڕەکانی مێژووشدا، دڵنیاین ئەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان نییە کە زیانی پێدەگات،".
هه‌روه‌ها ڕايشى گه‌ياندووه،" ئێستا کاتی ئەوەنییە لەگەڵ یەکتردا بکەوینە جۆرێک لەناکۆکی و وەڵام و وەڵامکاری لەنێوان فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا دروستبێت، چونکە ئێستا لەھەموو کاتێک زیاتر ھەموومان پێویستمان بەیەکڕیزی و یەکدەنگی ھەیە".
بێگه‌رد تاڵه‌بانى، ئاماژه‌شى به‌وه كردووه، يه‌كێتى باوه‌ڕى بهپانتاييهكانى ئازادى هه‌يه وده‌ڵێت،" یەکێتی نیشتمانی کوردستان و فراکسیۆنی یەکێتی باوەڕی تەواوەتی باوەڕی بەئازادی و پانتایی ئازادی ھەیە بۆ ئەندامەکانی چ لەفراکسیۆن و چ لەناو حزبدا، ئەوەش جێگەی سەربەرزییە بۆ ئێمە".