له‌به‌شی چواره‌می گێڕانه‌وه‌كانیدا كه‌له گۆڤارى بزاڤـ بڵاو ده‌كرێته‌وه، جۆن لی ئه‌ندرسۆنی رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی باس له چه‌ند لایه‌نێكی تری ژیانی تاڵه‌بانی ده‌كات وئه‌و رۆژنامه‌نووسه باسی ئه‌و هه‌وڵه ده‌كات كه له‌لایه‌ن مۆسادی ئیسرائیلییه‌وه بۆ تیرۆركردنی تاڵه‌بانی دراوه.
جۆن لی ئه‌ندرسۆنی رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی، ده‌ڵێت:
له‌ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكاندا تاڵه‌بانی به‌شێكی كاته‌كانی له‌به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان به‌سه‌ربردووه‌و كاریكردوه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی میلی بۆ ئازادكردنی فه‌ڵه‌ستین كهبهرهیهكی فه‌له‌ستینی ماركسی بووه.
ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌مێكی ئاڵۆزه‌و تاڵه‌بانی زۆر به‌كه‌می نه‌بێت باسی ناكات، به‌ڵام ئه‌و كوردانه‌ی كه‌نزیكی ئه‌و بوون باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر رادیكال بووه‌و لهماوهیهكیشدا به‌شداربووه لهپلانگێرییهك بۆ فڕاندنی فرۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها ده‌وترێت وازی له‌و كارانه هێناوه دوای ئه‌وه‌ی ناسیاوێكی ئاگاداری كردوه‌ته‌وه كه مۆساد هه‌وڵی تیرۆركردنی داوه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه، ته‌ماشای ژماره 8 گۆڤاری بزاڤـ بكه ئێستا له‌كتێبخانه‌كانی كوردستاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت.