ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ناردنى موچى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌ربڕى
19/08/2014 نوسەر: bzavpress

ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ناردنى موچى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌ربڕى


له‌ سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌ربڕیووه‌.

ئیبتیسام عومه‌ر، نوێنه‌ری  وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (باس) رایگه‌یاند، ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، وتیشی: "ئه‌مینداریه‌تی  گشتی  ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق  ره‌زامه‌ندی ره‌زامه‌ندی  ده‌بڕیووه‌ له‌ سه‌ر خه‌رجكردنی  مووچه‌ی  فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، هه‌ر بۆیه‌  رۆژی 17ی ئاب ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق  نوسراوی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی كردوه‌ بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان".

حكومه‌تی عیراقی له‌ ساڵی 2014 ته‌نها مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌م و نیوه‌ی مووچه‌ی مانگی شوبات كه‌ 548 ملیار دیناربوو بۆ هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه‌ كردوه‌، تا ئێستا مووچه‌ی شه‌ش مانگی ره‌وانه‌ نه‌كردوه‌.