06/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عیماد ئهحمهد: دواخستنی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكان دهخاته ئهستۆی كۆمسیۆن
لە میانەی دانانی بەردی بناغەی تەلاری دەستەی ژینگە لە سلێمانی، عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆكی حكومەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " داوامانكردووە لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێ".
جێگری سەرۆكی حكومەت، داوای لەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان كرد، دان بە خۆیاندا بگرن و دەڵێ، هەڵبژاردن لە پێشەوەیە "ئێمە بە دەنگی زۆرینە حكومەتمان پێكهێناوە، هەركاتێك ئەوان بردیانەوە، دەتوانن یەكێتی و پارتی وەلابنێن و حكومەت بگرنە دەست".
س.ع