17/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕێگه‌يه‌كى جياواز، بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك بۆ ئاواره‌كان
چوار گه‌نجی دانیشتوی قه‌زای كۆیه به‌شێوازێكی جیاواز هاوكاری بۆ ئاواره‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و چوار گه‌نجه به بۆیاخكردنی پیڵاو پاره په‌یدا ده‌كه‌ن‌و ده‌یده‌ن به ئاواره‌كان.
كاردۆ محه‌مه‌د، یه‌كێك له‌و گه‌نجانه بهKNNC راگه‌یاند ئازاری ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر براكانمان له ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كان له شه‌نگال و زومارو تلكێف و به‌عشیقه و حه‌مدانیه هاتوه، ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه هه‌ر كارێك بكه‌ین له‌پێناو باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانیان هێشتا كه‌مه.
كاردۆ له‌باره‌ی په‌نابردن بۆ ئه‌و كاره، وتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مو كه‌سێك له‌روی نایه‌ت بیكات، ئێمه په‌نامان بۆ ئه‌و كاره بردوه، له‌یه‌كه‌م رۆژیشدا توانیمان بڕێكی باش پاره كۆبكه‌ینه‌وه‌و كاره‌كه‌شمان بوه‌ته جێگای سه‌رنج و ده‌ستخۆشی هاوڵاتیان".
له‌پۆسته‌رێكیشدا كه له‌پشت سه‌ری خۆیانه‌وه هه‌ڵیانواسیوه له‌سه‌ریان نوسیوه "بۆ هاوكاری برا كورده‌كانمان، تكایه، تكایه، پێڵاوه‌كانتان بۆیاغ بكه‌ن".
ئه‌و كاره‌ی ئه‌و چوار گه‌نجه له‌كاتێكدایه، له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كان كۆمه‌ك‌و هاوكاری بۆ ئاواره‌كانی شه‌نگال‌و پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆده‌كرێته‌وه.