16/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
Bbc: کوردستان مه‌یدانی شه‌ڕ له نێوان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ڕۆژئاوا
ئه‌مڕۆ ته‌له‌فیزۆنی (بی بی سی ) به‌ریتانی له ڕاپۆرتێکی مه‌یدانی شه‌ڕی نێوان و کورد و داعشدا ده‌ڵێت کوردستان بۆته مه‌یدانی ململانێی نێوان شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ڕۆژئاوا .
له دوای ئه‌وه‌ی که کوردیان توشی شه‌ڕه‌که کرد که ئه‌وان تێیدا به‌شدار نه‌بون و به‌شێکی زۆر له کوردستان که‌وته ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و له لایه‌ن ڕۆژئاواوه پشتگیری له هێزی پێشمه‌رگه کرا و هه‌وڵی ناردنی چه‌ک درا بۆ کورد که ئه‌مه‌ش ته‌نها شه‌ڕی نێوان داعش و ڕۆژئاوایه له خاکی کوردستان و ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داگیری کرد له خاکی کوردستان وا به ئاسانی ناتوانرێت له ده‌ستی ده‌ربهێنرێت .
ئه‌مه‌ریکا ده‌ست پێشخه‌ری کرد له پڕچه‌ک کردنی کورده‌کان و دواتر وڵاتانی ڕۆژئاوا پاڵپشتی خۆیان بۆ داواکه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاند له سه‌ره‌تای داگیر کردنی ناوچه‌ی شه‌نگار که کورده‌کان له ده‌ستیان دا و شه‌ڕ چۆ ناو کوردستان و له ئێستادا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ڕۆژئاوا له خاکی کوردستان شه‌ڕه‌که‌یان یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه .