16/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌یامی پێشمه‌رگه‌كانی میحوه‌ری دووزخورماتوو
پێشمه‌رگه‌كانی میحوه‌ری دووزخورماتوو، له‌رێی بزاڤ پرێسه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌میحوه‌ری دووزخورماتوو به‌رگری له‌خاكی كوردستان ده‌كه‌ن، لهرێیگهی بزاڤ پرێسه‌وه په‌یامێك بلاوده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و پێشمه‌رگانه كه له‌گوندی سه‌لامی ناحیه‌ی دووز له‌شه‌ڕی دژی داعشدان، له‌په‌یامه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن (ئه‌وه‌ی له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌بینرێن ته‌نها ریكلامه بۆ بهرپرسانو شه‌ڕ ته‌نها پێشمه‌رگه ده‌یكات‌و شه‌ڕه‌كانیش به‌شه‌وه نه‌ك رۆژ).
لهپهیامهكهشیاندا ده‌ڵێن (به‌رپرسان به‌رۆژ سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، به‌لام به‌شه‌و كه كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه دهڕۆنو ده‌چنه شوێنی حه‌وانه‌ی خۆیان).
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن (ئێمه بهدڵو گیان به‌رگری له‌كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رچی مووچه‌و راتبی مانگانه‌شمان نییه، به‌ڵام ئاماده نین كه‌س پێ بخاته خاكی كوردستان، لێره تاراده‌یه‌كی زۆر ئارامی هه‌یه‌و شه‌وانه نه‌بێت كه شه‌ڕی سووك ده‌كرێت، هیچ شتێكی تر له‌ئارادا نییه).
د.ع