16/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تاقى كردنه‌وه‌كانى خولى دووه‌م، بۆ ماوه‌ى مانگێك دواخرا
به‌بڕيارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، تاقيكردنه‌وه‌كانى خولى دووه‌مى پۆلى 12 ئاماده‌يى بۆ ماوه‌ى يه‌كمانگ دواخرا.
ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا، پشتيوان صادق وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕايگه‌ياند،"له‌به‌ر ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی ناوچه‌كه‌و هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌و بۆئاساییكردنه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌رونی قوتابیانی پۆلی 12 ی ئاماده‌یی بریاردراوه كه تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می ئه‌م قۆناغه بۆماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌كاتی دیاریكراوی خۆی دوابكه‌وێت‌و رۆژی 21/9 یه‌كه‌م رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌بێت".
له‌باره‌ى تاقى كردنه‌وه‌كانى خولى دووه‌مى قۆناغى 9ى بنه‌ڕه‌تى وه‌زيرى په‌روه‌رده ڕايگه‌ياندووه،"ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی له‌ده‌ست به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی شاره‌كاندایه و هه‌ر به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی ده‌سه‌ڵاتی دواخستن یان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامدانی هه‌یه، به‌پێی بارودۆخی شاره‌كان".
وه‌زيرى په‌روه‌رده له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان به‌ڕوى قوتابياندا و ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن له‌هه‌رێم ڕايگه‌ياند، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام دواناكه‌وێت‌و رۆژی 10/9 یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی نوێی خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌بێت، بێجگه له‌پارێزگاى دهۆك كه ئه‌و سه‌رپشك كراوه بۆ كاتى كردنه‌وه‌ى ده‌وامى ئاسايى".