گۆڕان كارى سه‌رتاسه‌رى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا ده‌كرێت
16/08/2014 نوسەر: bzavpress

گۆڕان كارى سه‌رتاسه‌رى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا ده‌كرێت


"وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ پلانى گۆڕانكارى سه‌رتاسه‌رى بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى داده‌نێت و، بارزانيش په‌سه‌ندى كردووه‌"

وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێكى كوردستان پلانێكى ئاماده‌كردووه‌ بۆ گۆڕانكارى سه‌رتاسه‌رى له‌نێو وه‌زاره‌ته‌كه‌يدا و به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كانيش، بارزانى ڕه‌زامه‌ندى نيشانداوه‌ بۆ ئه‌و گۆڕانكارييه‌.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی پێشمەرگە بە"باسنیوز"ی ڕاگەیاندووه‌، ‌مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پلانی گۆڕانکاری سەرتاسەریی لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە دیاری کردوە و بەپێی ئەو پلانەش گۆڕانکاری لەسەرجەم یەکە و فەرماندەییەکانی وەزارەتەکەدا دەکات‌ گوتیشی ‌ئامانج لەو گۆڕانکاریانە، دەستھەڵگرتنی حزب و بەرپرسە حزبییەکانە لە ناو وەزارەتی پێشمەرگەدا‌.

ھەر بەپێی ئەو زانیاریانە، مستەفای سەید قادر پلانی گۆڕانکاری لە وەزارەتەکەی بۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ناردوە و  بارزانی پلانەکەی  پەسەند کردووە و لەگەڵ گۆرانکاری سەرتاسەرییە لە ناو وەزارەتی پێشمەرگەدا.