16/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق ئيفليج كراوه
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق به ئیفلیج وه‌سفده‌كات و پێی وایه ناكارامه‌یی له به‌ڕێوه‌بردنی وێستگه‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وت و هێرشه‌كانی داعش له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكور، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراقی ئیفلیج كردووه.
له راپۆرتێكدا كه له‌ژێر ناونیشانی (له‌مپه‌ڕ و كێشه هونه‌رییه‌كان) ئاماده‌ی كردووه، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه هۆشداری ده‌دات له راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه له عیراق، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كاری تێكده‌رانه و نه‌بوونی پلانی گونجاو له‌و بواره‌دا، ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی عیراق كارامه‌یی تێدا نییه به‌تایبه‌ت له وێستگه‌كانی به‌سره له باشووری عیراق.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی عیراق له به‌سره‌وه كێشه‌ی زۆری تێدایه، وه‌ك لاوازیی ژێرخانی ئابووری، ئه‌مه جگه له‌و كێشانه‌ی داعش له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكوری عیراق دروستی كردوون به‌تایبه‌ت كاره‌ساته مرۆییه‌كان.
سه‌رچاوه: خه‌ندان