ماڵی بارزانی ئه‌و ده‌رگا ئهلیكترۆنییهیان داخسته‌وه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌رووی هاوڵاتیاندا كردبوویانهوهو له‌ئێستاشدا خه‌ریكه دیواره رووخاوه‌كه بنیات ئه‌نێنه‌وه كه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه یه‌كه‌م بلۆكی شكێنراو دوابه‌دوای ئه‌ویش نهبیلهی كچی مه‌سعود بارزانی به‌ته‌واوی تێكیدا.
ده‌رگا ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی ماڵی بارزانی، سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ئاشنابوونی هاوڵاتیانی كوردستان به‌ژیانی تایبه‌تی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، كه به‌هۆی داخراوییانهوه دابڕابوونو جیاوازییه‌كی زۆریان له‌نێوان خۆیان‌و هاولاتیدا دروستكردبوو.
كرانه‌وه‌ی ماڵی بارزانی به‌رووی هاوڵاتیاندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی فه‌یسبووك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، له‌وكاتانه‌ی كه ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه رۆڵی خۆی وه‌ك سۆشیاڵ میدیا گێڕا‌و تاكی كوردی به‌ته‌واوی ئاوێته‌ی به‌كارهێنانی بوو.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م كه‌سی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوو كه بووه خاوه‌نی په‌یچی تایبه‌تی خۆی‌و كاروچالاكییه سیاسییه‌كانی تێیدا بلاوكرده‌وه، كه به‌دوای ئه‌وه‌شداو به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌ستیكرد به بلاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خێزان‌و منداڵه‌كانی، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ كرانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كه.
نێچیرڤان بارزانی كه كه‌سایه‌تییه‌كی جیاوازی هه‌یه‌و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری بنه‌ماڵه‌كه‌یدا كراوه‌تره، بووه یه‌كه‌م كه‌سی ناو بنه‌ماڵه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی نیشانی هاوڵاتیان بدات، كه ره‌نگه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شی دوچاری گرفتی كردبێت‌و رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی مه‌سعود بارزانی مامی بووبێته‌وه، به‌و پێیه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی كچی بارزانییه‌و ده‌ركه‌وتنی كچی بارزانیش له‌بنه‌ماڵه‌دا هێڵی سووره.
بازنه‌ی كرانه‌وه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی به‌رووی هاوڵاتیاندا فروانتربوو، له‌وكاته‌ی نهبیلهی خێزانیشی په‌یچێكی تایبه‌تی بۆخۆی دانا‌و هاوشێوه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌وته بلاوكردنه‌وه‌ی وێته تایبه‌تییه‌كانی خێزانه‌كه‌ی، به‌تایبه‌ت ئیدریسی كوڕی‌و رانییه‌ی كچی.
نهبیلهی هاوسه‌ری نێچیرڤان بارزانی، یه‌كه‌م ئافره‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه كه خۆی پیشانی هاوڵاتیاندا، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ كرانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌رووی هاوڵاتیاندا، كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌كرانه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی‌و بیركردنه‌وه‌ی جیاوازی ئه‌وه‌وه هه‌یه بۆ ژیان، چونكه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی رێگری له‌ده‌ركه‌وتنی ئافره‌تانیان ده‌كه‌ن.
ده‌ركه‌وتنی نهبیلهی هاوسه‌ری نێچیرڤان بارزانی‌و كچی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ماوه بۆ درێژكراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی لای هاوڵاتیان بۆ كرا، زۆرێك پێیانوابوو كه ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ ده‌ركه‌وتنی كچانی تری بنه‌ماڵه‌و كرانه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به‌رووی هاوڵاتیاندا، به‌ڵام ئه‌مه نه‌ك هه‌ر راست ده‌رنه‌چوو، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌رچوو كه پاش ماوه‌یه‌ك له‌وه ده‌رگاكه داخراو مافی چوونه‌ژووره‌وه به‌ژیانی تایبه‌تی بنه‌ماڵه له‌هاوڵاتیان سه‌نرایه‌وه.
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، هاوڵاتیان چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی هاوسه‌ری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ماوه بۆ درێژكراوه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن، هه‌مووان به‌تاسه‌وه‌ن بۆ بینینی هاوسه‌ری ناوبراو تا بزانن خانمی یه‌كه‌می هه‌رێمه‌كه‌یان كێیه‌و چۆنه؟ رووخسار‌و كه‌سایه‌تی چۆنه‌و ئاستی رۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌چ پلهیهكدایه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی ماڵی بارزانی بێت، چاوه‌ڕوانی هاوڵاتیان كۆتایی نایهتو ره‌نگه ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌خه‌ونیشدا نه‌یبینن.
له‌ئێستادا په‌یجی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه، ته‌نها له‌بازنه‌ی سیاسی‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و ناچێته سنوری ژیانی تایبه‌تییه‌وه، ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه ته‌نها چالاكییه سهربازیو سوپاییهكانیان ده‌گوازنه‌وه‌و خۆیان له‌قه‌ره‌ی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی ناده‌ن، تهبیله بارزانی‌و نێچیرڤانی هاوسه‌ریشی خوی ئه‌ندامانی تری بنه‌ماڵه‌یان گرتووه‌و له‌ئێستاشدا ئه‌وانیش خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی مێژویی‌و تایبه‌تی كوڕه‌كانیانن.
به‌پێی به‌دواداچوونێكی گۆڤاری بزاڤ، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چه‌ند په‌یجێكیان هه‌یه‌و به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ش پۆلێنكراوه:
1- مه‌سعود بارزانی: زیاتر له 964 هه‌زار لایكی هه‌یه.
2- مه‌نصور مه‌سعود بارزانی: زیاتر له 874 هه‌زار لایكی هه‌یه.
3- ناصر مه‌نصور مه‌سعود بارزانی: زیاتر له 593 هه‌زار لایكی هه‌یه.
4- مه‌سرور مه‌سعود بارزانی: زیاتر له 446 هه‌زار لایكی هه‌یه.
5- لاڤین بارزانی: زیاتر له 115 هه‌زار لایكی هه‌یه.
6- نێچیرڤان ئیدریس بارزانی: زیاتر له 95 هه‌زار لایكی هه‌یه.
7- لێهات شێخ خالید بارزانی: زیاتر له 41 هه‌زار لایكی هه‌یه.
8- نه‌بیله مه‌سعود بارزانی: زیاتر له 36 هه‌زار لایكی هه‌یه.
9- ئارین مه‌سرور مه‌سعود بارزانی: زیاتر له 35 هه‌زار لایكی هه‌یه.
10- یاسر مه‌نصور بارزانی: زیاتر له 7 هه‌زار لایكی هه‌یه.
به‌پێی به‌دواداچوونی گۆڤاری بزاڤ، كوڕه‌كانی مه‌نصور بارزانی زۆرترین چالاكییان هه‌یه‌و سه‌رجه‌می چالاكییهكانیشان به‌سپۆنسه‌ری فه‌یسبوك بلاوده‌كه‌نه‌وه كه بۆ هه‌ر پۆستێك بڕی 30 یۆرۆ ئه‌ده‌نه كۆمپانیای فه‌یسبووك، به‌و پێیه‌ش ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ر یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه رۆژانه یه‌ك پۆست بلاوبكاته‌وه، پێویسته مانگانه 900 یۆرۆ خه‌رجبكات.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سهرنجو تێبینی، ده‌ركه‌وتنی ركابه‌رییه له‌نێوان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌دا، به‌جۆرێك هه‌ریه‌كێك لایكی ئه‌وانه ناكات كه نێوانی له‌گه‌ڵدا نییه، بۆ نمونه، مه‌نصور بارزانی ته‌نها لایكی په‌یجی ناسڕی كوڕی‌و مه‌سعود بارزانی باوكی كردووه، ناصر بارزانی لایكی په‌یجه‌كه‌ی باوكی‌و مه‌سرور بارزانی مامیو مه‌سعود بارزانی باپیری كردووه، مه‌سرور بارزانی لایكی سه‌رجه‌م په‌یجه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی كردووه، لێهات بارزانی (ژنبرای مه‌سعود بارزانی) ته‌نها لایكی په‌یجه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی‌و مه‌سرور بارزانی كردووه، نه‌بیله ته‌نها لایكی په‌یجه‌كه‌ی باوكی‌و نێچیرڤان بارزانی هاوسه‌ری كردووه.