لهئێوارهى دوێنێ وهتا درهنگانێكى شهوى ڕابردو بۆردومانى ناحيهى جهلهولاكراوه و بهو هۆيهشهوه زيانێكى زۆر بهرچهكدارانى"داعش" كهوتووه.
بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان به ئانادۆڵی راگهیاندووه،"ئێوارەی دوینێ تا درەنگانێكی شەو بە هاوكاری فرۆكەی جەنگییهكان، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆردومانی سەختی ناحیەی جەلەولایان كردووه و توانیویانه زیانێكی زۆر له چهكدارانی داعش بدهن 9 چەكدارشیان لێ بكوژن و 3 ئۆتۆمبێلیشیان بسوتێنن چهندین بنكه و بارهگایان بڕوخێنن".
عەلی محمد بهڕێوبهرى ئاستيشى گهرميان، ڕايشى گهياندووه،" راستە تا ئێستا هیچ چەكێكی نوێ نەگەیشتۆتە دەستیان و هیچ هێزێكی دیكەش نەهاتووە بۆ پاڵپشتیان، بەڵام ئەوان لە ئامادەباشی تەواو دان و دانیشتوانی گەرمیانیشی دڵنیاكردەوە لە ئێستادا توانای بەرگریكردن و هێرش كردنیشیان هەیە".
بەپێی زانیاریەكانی ئەنادۆل هێزێكی زۆری پێشمەرگە لەو ناوچەیە كۆكراوەتەوە لەگەڵ هێزی ئاسایش و پۆلیس و گەنجانی خۆبەخش و پێشمەرگەی دێرین.
بەوتەی بەرپرسانی ئەو سنورە ئامادەباشی تەواویان كردووە و تەنها لە چاروەڕوانی بڕیاری سەروو خۆیانن بۆ هێرشكردن بۆسەر ناحیەی جەلەولا و ناحیەی سەعدیە و پاككردنەوەی تەواوی ئەو سنورە لە چەكدارانی داعش.