ئه‌مشه‌و سه‌رۆك وه‌زيرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق، نورى ماليكى له‌وتارێكيدا ده‌ستبه‌رداربوونى له‌پۆستى سه‌رۆك وه‌زيران ڕاگه‌ياند، و ده‌شڵێت، لەمەودوا دەبمە سەربازێك بۆ بەرگریكردن لە خاكی عێراق.
نوری مالیكی، له‌وتاره‌كه‌يدا، ده‌ڵێت،"بۆ گەلی عێراق رایدەگەیەنم، بۆ ئەوەی وڵات هێمن و سەقامگیر بێت و هیچ خوێنێك نەڕژێت، وەك ئاسانكارییەك بۆ پرۆسەی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتی عێراق هیچ پۆستێكم ناوێ و خۆم لە كاندیدكردن دەكێشمەوە و پۆستەكەم بۆ حەیدەر عەبادی جێدەهێڵم".
مالیكی وتيشى،"پۆستەكەی من ئەو متمانەیە كە گەلی عێراق پێان بەخشیم و بەرزترین شەڕەفە بۆ من، لەمەودوا دەبمە سەربازێك بۆ بەرگریكردن لە خاكی عێراق و بەرژەوەندییەكانی و هاوكارێك دەبم بۆ هەموو ئەوانەی بەرپرسیارێتی دەگرنە ئەستۆ".
هه‌روه‌ها ماليكى ستايشى سوپا و هێزە ئەمنییەكان و چەكدارە خۆبەخشەكانیشی كرد لە بەرامبەر رووبەڕوونەوەی "تیرۆر و تیرۆریستان".