بە چەند قۆناغێكی جیا هاوكاری ئاوارەكانی سنوری چەمچەماڵ كرا
14/08/2014 نوسەر: bzavpress

بە چەند قۆناغێكی جیا هاوكاری ئاوارەكانی سنوری چەمچەماڵ كرا


لە بەرواری 5 ئابی 2014   بەشێك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە چەمچەماڵ بەمەبەستی هاوكاری كردنی ئاوارەكانی سنوری پارێزگای موصڵ بەتایبەتی قەزای شەنگاڵ كەمپینێكیان راگەیاند بۆ ماوەی 5 رۆژ , لە دوای گەیشتنی خێزانێكی زۆری كوردی شەبەك و فەیلی بە سنورەكە لەلایەن قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی گەرمیان هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی پارە  لە مزگەوتەكان دەستی پێكرد كە تەنها لە نوێژی هەینی ئەو رۆژەدا (12750000) دینار كۆكرایەوە پاشان لەلایەن قایمقامیەتی قەزاكەوە لیژنەیەكی هاوبەش لەقایمقامیەتی چەمچەماڵ و  بەشێك لە ئەندامانی رێكخراوەكانی بەشداربوی كەمپینەكە و بەرێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ دروست كرا بەمەبەستی كرینی پێداویستی بۆ ئەو خێزانانە ، لە هەنگاوی یەكەمدا بری (6) ملیۆن دینار سەرف كرا بە مەبەستی كرینی خواردن و چەند پێداویستییەكی تری رۆژانەو كرینی جلو بەرگی ئافرەتان و منداڵان ، پاشان بە كۆی دەنگی لیژنەكە بریار درا ئەو پارەیەی مابویەوە بە شێوەی راستەو خۆ بدرێت بە خێزانەكان لەسەر داوای خۆیان بوو.

سەر لە ئێوارەی رۆژی 7ی ئاب  ئەندامانی لیژنەكەو بە شێك لە ئەندامانی كەمپینەكە سەردانی سەرجەم خێزانەكانمان كرد كە ژمارەیان( 75)  خێزان بوو لە چەمچەماڵ و ناحیەی شۆرش لە ( بینای قوتابخانەی فەقێ‌ قادر و ئامادەی بازرگانی چەمچەماڵ و قوتابخانەی باسەرە لە ناحیەی شۆرش )  كە بۆ هەر خێزانێك بری (90) هەزار دیناریان پێدرا، كە سەرجەم ئەو پارەیەی بۆیان سەرفكرا بریتی بوو لە (6750000)دینار.

بۆیە لێرەوە بەناوی سەرجەم ئەندامانی لیژنە هاوبەشەكەو ئەندامانی كەمپینەكەوە زۆر سوپاسی هاوڵاتیانی دلسۆزی سنوری چەمچەماڵ دەكەین كە زۆر مرۆڤدۆستانە بەدەم ئەو هاوڵاتیانەوە هاتن و توانییان بە شێوەیەكی زۆر خێرا هاوكارییان بكەن زۆر سوپاسی  قایمقامیەتی چەمچەماڵ ومامۆستایانی ئاینی و سەرجەم ئەو كەس و لایەنانە دەكەین كە بونە هۆكاری سەركەوتنی پرۆژەكەمان وە زۆر سوپاسی  بەرێوبەرایەتی رۆشنبیری چەمچەماڵ دەكەین كە بۆ ماوەی هەفتەیەك بینای بەرێوەبەرایەتییەكەیان تەرخان كرد بۆ شوێنی كەمپینەكە , زۆر سوپاسی سەرجەم ئەو رێكخراوانە دەكەین كە خۆبەخشانە لە ماوەی بەردەوامی كەمپینەكەدا هاوكارمان بوون بەبێ‌ ماندووبون.


ئەندامانی بەشداربوی لیژنەی هاوبەشی قایمقامیەتی چەمچەماڵ
 1- احمد محمد رحیم                     نوێنەری قایمقامیەت .        سەرۆكی لیژنە .
2- ئاسۆ محمد .                            نوێنەری رێكخراو           ئەندام 
3- مەعروف مەجید                       نوێنەری رێكخراو           ئەندام
4- سعود سەنگاوی                        نوێنەری رێكخراو           ئەندام
5- شیلان جەبار                            نوێنەری رێكخراو           ئەندام
6-سەردەشت سەربەست                   نوێنەری رێكخراو           ئەندام  
7- گۆران فاتیح                          نوێنەری مافی مرۆڤ        ئەندام 


 ئەندامانی كەمپنی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ كوردانی سنوری پارێزگای موصڵ .
1-رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە .
2- رێكخراوی باران بۆ پرسی ئەنفال.
3- رێكخراوی هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە .
4-رێكخراوی ژیانەوە .
5 رێكخراوی دایك بۆ گەشەپێدان .
6- رێكخراوی سەلباتوو بۆ پرسی ئەنفال.
7-كۆمەڵەی بوژانەوەی شار .
8-رێكخراوی مانشۆ بۆ پرسەكانی گەنج .
9- ریكخراوی ئاران بۆ بۆپەرە پیدانی كلتوری مەدەنی