وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لەماوەی داھاتوو فڕۆکەخانەیەکی سەربازی لەشاری ھەولێر دەکرێتەوە وحەوت وڵاتیش چەک بە کوردستان دەفرۆشن.
بهگوێرهى ههواڵێكى "باسنيوز" بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری و ھۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕايگهياندووه،"تیمە ئەمەریکییەکەی لە 130 چاودێری سەربازی پێکھاتبوون، دوای تەوابوونی چاودێریکردنیان لەچیای شنگال، راپۆرتێکیان ئامادە کرد کە تێیدا بڕیاری دروستکردنی فڕۆکەخانەیەکی سەربازیان لە شاری ھەولێر دا".
ھەڵگورد حیکمەت، ڕايشى گهياندووه،"فرۆکەخانەکە بەھاوکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەگەڵ ئەمەریکا دروست دەکرێت".
بەڕێوەبەرەکەی وەزارەتی پێشمەگەر لهبارهى هاوكاريه نێودهوڵهتيهكانهوه بۆ پێشمهرگهى كوردستان، دواوه و دهڵێت،"لە ئێستادا 7 وڵات کە بریتین لە ئەمەریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، کەنەدا، ئیتاڵیا وفینلەندا ئامادەیی فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازییان بە ھەرێمی کوردستان دەڕبڕیوە و بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا چەکەکانیان بگاتە کوردستان".
ئاشكراشى كردووه،"بەشێک لە چەکەکانی ئەمەریکا گەیشتووەتە دەست وەزارەتی پێشمەرگە".
ههڵگورد حيكمهت ئاشکرادهكات، راھێنانی پێشمەرگەی کوردستان لەسەر دەستی پسپۆڕی سەربازی ئەو وڵاتانە دەبێت کە چەکەکان بە ھەرێمی کوردستان دەفرۆشن.