به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه هه‌واڵه‌كانى توركيا، چوار كه‌س كانديدى داد وگهشهن بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى ئه‌ردوگان وئه‌حمه‌د داود ئۆغلو ڕكابه‌رى به‌هێزه بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته.
ڕه‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردوگان له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان داوای له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و حزبه كردووه كه‌سێكی به‌هێز و سیاسیی بخه‌نه شوێنه‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه هه‌واڵیانه هه‌ريه‌كه له" ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ، بولنت ئارنج یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د عه‌لی شاهین جێگری سكرتێری حزبی داد و گه‌شه‌پێدان و بینالی یلدرم وه‌زیری پێشووی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و ده‌ریاوانی" پاڵێوراون بۆ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، به‌ڵام به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ڕۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى،"ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌كرێته ئه‌ستۆ و شوێنه‌كه‌ی ئه‌ردوغان ده‌گرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى پارتى داد وگهشهپێدانكۆكن له‌سه‌ر داودئۆغلۆ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه هه‌واڵیانه هاكان فیدان سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایش و ئه‌منیه‌تی توركیا كانديده بۆوه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته.