به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى ڕۆيته‌رز، حه‌يده‌ر عه‌بادى به‌ڕێكه‌وتنى نێوان ئێران وئه‌مريكا دانراوه، له‌ڕێگه‌ى به‌ياننامه‌يه‌كيشه‌وه حيزبى ده‌عوه له‌نورى ماليكى ئه‌ميندارى ئه‌و حيزبه هه‌ڵگه‌ڕايه‌وه.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یه‌دا به‌رامبه‌ر به ده‌ستنیشانكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌یزرانی نوێی عێراق، عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند،"هیواخوازین دوای ده‌ستنیشان كردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران نوێ عێراق كرانه‌وه‌ی سیاسی به‌خۆیه‌وه ببینێت".
وتیشی: "ئومێده‌واریشین كابینه‌ی نوێ دابمه‌زرێت و وانه‌یه‌كی باش به‌و كه‌سانه بدات كه ده‌یانه‌وێت له عێراق دووبه‌ره‌كی بنێنه‌وه".
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێرانه‌وه ئاشكرایكرد، دانانی حه‌یده‌ر عه‌بادی به رێكه‌وتنێكی هاوبه‌شی نێوان ئێران و ئه‌مریكا كراوه.
ده‌شڵێ: " ئه‌وان پاش سێ دانیشتنی هاوبه‌ش له سه‌ر دانانی رێكه‌وتوون".
به‌رپرسێكی ئه‌مریكاش كه نه‌یویستووه‌ناوی ئاشكرا بكرێت به رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه، ئێران به هه‌وڵی عه‌لی سیتانی رازی بووه به دانانی حه‌یده‌ر عه‌بادی.
له‌لايه‌كى تره‌وه، حيزبى ده‌عوه‌ى ئيسلامى كه نورى ماليكى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، دوێنێ له‌ڕێگه‌ى به‌ياننامه‌يه‌كه‌وه داواى پشتگيرى لايه‌نه‌عێراقيه‌كانى كرد بۆ پشتيوانى كردنى عه‌بادى له‌پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق.
حيزبى ده‌عوه هه‌ر له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا ئاماژه‌ى به‌ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م كانديدكردنه‌وه‌ى نورى ماليكى كردووه و ڕايانگه‌ياندووه،" ده‌ركه‌وت ئاسته‌نگی زۆری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌بون له‌به‌رده‌م مالكی دا تابتوانێت خۆی كاندید بكاته‌وه".
ده‌عوه ڕايشى گه‌ياندووه، " به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئامۆژگارییه‌كانی مه‌رجه‌عیه‌ت و پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵا سیستانی، راسته‌وخۆ سه‌ركردایه‌تی حزبی ده‌عوه پشتیوانی خۆی بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ربڕی و پابه‌ندده‌بێت به‌رای مه‌رجه‌عیه‌ت و ئایه‌توڵا سیستانییه‌وه".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى سه‌ركردايه‌تى حيزبى ده‌عوه له‌كاتێكدايه نورى ماليكى ڕايگه‌ياندووه ده‌ستبه‌ردارى ده‌سته‌ڵات نابێت.