محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: به‌هه‌وڵی ئێمه كۆتایی به‌شه‌ڕی ناوخۆ هات
له‌به‌شی حه‌وته‌می گێڕانه‌وه‌كانیدا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان چه‌ند نهێنییه‌ك له‌باره‌ی شه‌ڕی ناوخۆی حزبه كوردستانییه‌كان له‌شاخ بلاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به‌هه‌وڵی خۆی كۆتایی به‌شه‌ڕی ناوخۆ هاتووه.
ناوبراو له‌م به‌شه‌دا زانیاری ورد له‌باره‌ی دوژمنایه‌تی نێوان ره‌سول مامه‌ندو مام جه‌لال ده‌خاته‌ڕوو و ئاشكرای ده‌كات كه ناوبراو یه‌كێك له‌براكانی مام جه‌لال‌و دوو برازای كوشتووه.
رۆژه ناخۆشه‌كانی شۆڕش
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود پێیوایه كه شۆڕش ناخۆش بووه‌و له‌ناویشیدا رۆژانی ناخۆش هه‌بووه‌و به‌مجۆره‌ش باسی ده‌كات:
له‌پێشمه‌رگایه‌تی‌و شۆرشدا شتی ناخۆش هه‌بوو، یه‌كه‌م رۆژ كه چوومه ده‌ره‌وه به‌ته‌مای مانه‌وه نه‌بووم، كه ئێستا ماومه‌ته‌وه له‌زیاده ماومه‌ته‌وه، كه چویینه ده‌ره‌وه به دوو سێ تفه‌نگی ژه‌نگاوییه‌وه چووین كه شۆرش شكستیهێنابوو به‌رامبه‌ر رژێمێك ده‌جه‌نگاین كه جیهان گیری خواردبوو به‌ده‌ستیه‌وه، بۆیه ئه‌مه زۆر ناخۆش بوو.
ئه‌و شتانه‌ش به‌لامانه‌وه كێشه نه‌بووه، ته‌نها شتێ كه ناخۆش بووبێت شه‌ڕی ناوخۆ بوو، شه‌هیدبوونی چه‌ندان كه‌س بوو كه گرنگ بوون بۆ میله‌ت، هه‌روه‌ها شه‌هیدبوونی چه‌ندین كه‌س به‌ده‌ستی رژێم، بۆ نمونه رۆژێك شه‌ڕێكی گه‌وره‌مان كرد له‌گه‌ڵ رژێم، چه‌ندین كه‌سمان گرت‌و چه‌ندینی تریشمان كوشت، به‌ڵام چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ئێمه شه‌هید بوو، هه‌موومان زۆر گریاین بۆیان، به‌ڵام پاش ناشتنیان ده‌ستمان به‌كۆشت برژاندن‌و خواردن كرد، زیندانییه‌كان زۆریان به‌لاوه سه‌یر بوو، ده‌یانوت ئێوه چین كه‌س لێتان تێناگات، ئێستا ئه‌گریان‌و كه‌چی ده‌ستتان كرد به حه‌فله‌و هه‌ڵپه‌ركێ‌و خواردن و رابواردن.
شه‌ڕه گه‌وره‌كه‌ی ناوخۆ
ناوبراو له‌باره‌ی شه‌ڕه گه‌وره‌كه‌ی ناوخۆوه به‌مجۆره ده‌دوێت:
شه‌ڕی پشتئاشان له‌گه‌ڵ سۆسیالیست بوو نه‌ك شیوعی، مقه‌ڕی ئێمه‌و شیوعی له‌پشتئاشان پێكه‌وه بوو، یه‌كێتی هێزی بۆسه‌ر ئێمه هێنا نه‌ك شیوعی، به‌ڵام شیوعیش پێوه‌بوو، ئه‌وان سێ رۆژ له‌گه‌ڵ ئێمه له گه‌لاڵه‌و جاسوسان شه‌ریان كرد‌و پاش ئه‌وه‌ی ئێمه شكاین‌و مقه‌ره‌كانی ئێمه‌یان گرت، یه‌كێتی هاتنه سه‌ر شیوعی‌و په‌لاماری ئه‌وانیشیاندا، ئه‌گه‌رنا شیوعی به‌نیازی شه‌ڕ نه‌بوو ئه‌گینا به‌وجۆره‌ی لێنه‌ده‌هات، ئه‌گه‌ر خۆیان ئاماده‌بكردایه به‌و جۆره قات‌و قڕ نه‌ده‌كران، له‌و شه‌ڕانه‌دا 12 پێشمه‌رگه‌مان شه‌هید بوو كه هه‌ندێكیان به‌دیلی كوژران.
ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ
یه‌كێتی له‌ساڵی 1979 وه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئێمه كرد‌و به‌رده‌وامبوو له‌گه‌ڵ ئێمه تا ساڵێك پاش دانوستان له‌گه‌ڵ عێراق له‌ساڵی 1984، ئێمه وتمان به‌ڵكو ئه‌و دانوستانه‌ی یه‌كێتی ببێته هۆی كۆتایی هاتنی شه‌ڕ، به‌ڵام شه‌ڕه‌كان گه‌رمتربوون تا ساڵی 1985 ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی هیچی بۆ نه‌كرا له‌گه‌ڵ رژێم‌و پاشانیش مام جه‌لال نامه‌ی بۆ ئێمه نوسی‌و داوای كۆبوونه‌وه‌ی كرد، نامه‌كه‌ی بۆ من نوسی‌و له‌رێگه‌ی كاك شه‌وكه‌تی حاجی موشیره‌وه نامه‌كه‌ی نارد، داوای كردبوو كه كۆتایی به‌شه‌ڕ بهێنین، مام جه‌لال وتی وه‌زعمان باشه‌و ده‌بێت پێكه‌وه ئاشتی بكه‌ین، منیش وتم نه‌خێر وه‌زعتان باش نییه‌و ئێستا كێشه‌ی دنیاتان هه‌یه، له‌گه‌ڵ عێراق شه‌ڕتانه، هه‌روه‌ها ئاڵای شۆرش دروستبووه‌و له‌گه‌ڵ پارتیش له‌به‌ره‌دان، ئیتر ئه‌مه كه‌ی وه‌زع باشییه، به‌ته‌فاصیلی ئه‌مانه‌م بۆ مام جه‌لال نوسی، پاشان مام جه‌لال نامه‌یه‌كی تری نارده‌وه وابزانم به مامۆستا عه‌لی كه‌مالدا ناردی، مام جه‌لال وتی ئێمه حه‌زه‌كه‌ین رێكه‌وین‌و كۆتایی به‌شه‌ڕ بهێنین، منیش وه‌لامم دایه‌وه كه با رێكه‌وتن‌و گفتوگۆكان له‌رێی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه بێت، پێموت كه شاندێك بنێرن بۆ گفتوگۆ، ئێمه له‌مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ كاك شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی‌و شێروان شێروه‌ندی ئاماده‌بووین‌و مام جه‌لال وه‌فدێكی نارد كه‌پێكهاتبوو له كاك شه‌وكه‌تی حاجی موشیرو موحسینی عه‌لی ئه‌كبه‌رو كاك سامان گه‌رمیانی‌و مامۆستا شاهۆ، له‌دۆڵاش‌و ناوگردان كۆبووینه‌وه.
هه‌وڵه‌كانی ئاشتی
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێكه‌وتنێكی ناوخۆییمان كرد، له‌رێكه‌وتنه‌كه‌دا ئێمه رێماندا به یه‌كێتی بێنه ناوچه‌ی شاره‌زوورو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری پارێزگای سلێمانی، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی هاوبه‌ش دروستبكرێت بۆ رایی كردنی كاروباره‌كان، ئه‌مه‌شمان به‌كاتی كرد چونكه وتمان ده‌بێت سه‌رتاسه‌ری بێت‌و هه‌موو سۆسیالیست بگرێته‌وه، چونكه به‌ره‌ی جوود ئه‌مه‌یان پێ‌ناخۆش بوو، منیش وتم كاكه مادام یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی شه‌ڕ ده‌كه‌ن با ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مان به‌ئاشتی بژین‌و دژی دژومنه سه‌ره‌كییه‌كه‌مان بجه‌نگین، ئه‌وانیش ئه‌م پێشنیاره‌یان پێباشبوو، بۆیه رێكه‌وتنه‌كه بووبه سه‌رتاسه‌ری.
پاش ماوه‌یه‌ك یه‌كێتی ویستی له‌گه‌ڵ ئێران ئاشتبێته‌وه‌و له‌رێی منیشه‌وه نامه‌كانی مام جه‌لال گه‌یه‌نرانه ئێران، پاشانیش ویستیان له‌گه‌ڵ پارتی ئاشتی بكه‌ن‌و به‌هه‌مان شێوه نامه‌یه‌كیان بۆ پارتی نارد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ براده‌رانی پاسۆكیش ده‌ستیان به‌گفتوگركردو كاك ئازادی پاسۆك هات‌و به‌منی وت حه‌زه‌كه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئاشتی بكه‌ین، منیش نامه‌یه‌كم بۆ مام جه‌لال نارد‌و ئه‌ویش پێی‌خۆش بوو، وتی با بێن، پاسۆك به‌یه‌كجاری چووه‌ناویان‌و له‌مالومه مقه‌ڕیان دا، پاشانیش مه‌لا ئه‌حمه‌دی بانی خێڵان هات‌و وتی ئێمه‌ش حه‌زه‌كه‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئاشت بینه‌وه، ئه‌وه‌بوو نامه‌یه‌كیان بۆ مام جه‌لال نارد‌و داوای ئاشتیان لێ‌كرد، ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه‌و خۆشحاڵی خۆی به‌و هه‌نگاوه ده‌ربڕی، ئه‌وه‌بوو مه‌لا ئه‌حمه‌دی بانی خێڵانی له‌گه‌ڵ خاڵه حاجی چوونه‌لای مام جه‌لال‌و دواتر له‌ئێزگه‌ی یه‌كێتی گوێبیستی رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی‌و حزبی شیوعی بووین.
ئه‌م رێكه‌وتنه بووه مایه‌ی توڕه‌كردنی عه‌ره‌به‌كانی حزبی شیوعی، چونكه رقی شه‌ڕی پشتئاشان له‌دڵیاندا مابوو، بۆیه به‌یانێكیان ده‌ركردو وتیان ئێمه ئیلتیزام به‌و رێكه‌وتنه‌وه ناكه‌ین، به‌ڵام كورده‌كان سووربوون له‌سه‌ر بریاره‌كه‌یان‌و به‌رده‌وامیان به رێكه‌وتنه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی.
پاش ئه‌مانه‌ش، من قسه‌م له‌گه‌ڵ كاك ئیدریس بارزانی كرد‌و وتم ئێوه‌ش ئاشتی بكه‌ن با ئیتر شه‌ڕ نه‌مێنێت، كاك ئیدریس وتی ئێمه‌و به‌و جۆره ئاشتی ناكه‌ین، ئه‌بێت كاری هاوبه‌شمان هه‌بێت، ئێمه هه‌ر به‌رده‌وامبووین له‌سه‌ر رازیكردنی پارتی، ئه‌وه‌بوو رازی بوون‌و وه‌فدێكیان به‌ئه‌ندامێتی كاك فازیل میرانی‌و فره‌نسۆ هه‌ریری نارده لای مام جه‌لال‌و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م گفتوگۆی ئاشتی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی بوو.
مام جه‌لال له‌گه‌ڵ بكوژی براكه‌ی كۆبووه‌وه
پێش رێكه‌وتنی نێوان ئه‌م حزبانه، ئێمه كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ مام جه‌لال كرد كه له‌سۆسیالیسدا من‌و خاڵه حاجی‌و شێخ محه‌مه‌دی شاكه‌لی‌و كاك ره‌سول مامه‌ند بووین، له یه‌خسه‌مه‌ر كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ مام جه‌لال كرد‌و كاك ره‌سول‌و مام جه‌لال كه دوژمنایه‌تی زۆر له‌نێوانیاندا هه‌بوو به‌راده‌یه‌ك برای یه‌كتریان كوشتبوو، براكه‌ی مام جه‌لال ناوی شێخ محه‌مه‌د صاڵح بوو، له‌دێی كه‌ركان له‌بناری كۆسره‌ت له‌گه‌ڵ دوو كچیدا كوژرا، ده‌شیانزانی كه ماڵی كاك ره‌سول ئه‌و كاره‌یان كردووه، واته له‌به‌ینی مام جه‌لال‌و كاك ره‌سولدا برا كوژی ئه‌صلی هه‌بوو، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا من دیقه‌تی مام جه‌لال‌و كاك ره‌سولم ئه‌دا، به‌رامبه‌ر یه‌كتری وه‌ستابوون، مام جه‌لال ده‌یویست وا ده‌ریبخات كه رق له‌دڵدا نییه‌و زوو زوو پێده‌كه‌نی، موجامه‌له‌ی كاك ره‌سولی ئه‌كرد، به‌ڵام كاك ره‌سول به‌و جۆره نه‌بوو، پێنه‌ده‌كه‌نی كه پێشتریش هه‌روا بوو زۆر پێكه‌نینی نه‌بوو، پێمسه‌یربوو كه دوژمنایه‌تیان به‌و جۆره‌یه كه‌چی هه‌ر ئاماده‌ی دانوستانن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.