12/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ربه‌خۆیی بوون له فیقهو فه‌توا ... فره رێ و فره ره‌هه‌ند
پشكی یه‌كه‌م
بابه‌ته‌كانی فیقهو فه‌توا كه یه‌كێكه له‌جیهانه ئاڵۆز‌و قه‌ره‌باڵغه‌كان
كه‌له دوو توێی هه‌زاران هه‌زار كتێبدا هه‌ڵگیراوه‌و ملیۆنه‌ها زانا‌و
شاگردهزانا تێیداو له‌پێناویدا ژیاون و به‌ڵكو بۆشی مردوون!. ئه‌و سامان و
گه‌نجینه گه‌وره‌یه زۆرینه‌ی جار عه‌قڵ تێدا رۆڵی بینیوه وه‌ك
داهێنه‌رو دروست كه‌ری هه‌ر ئه‌و عه‌قڵه وه‌ك داینه‌مۆی دووباره
كردنه‌وه‌و پارێزگاری له‌جه‌سته‌و جه‌وهه‌ری فیقهو فه‌تواكان (بێ گۆرانكاری
و ده‌ستكاری) كاری بۆی كردووه به‌هه‌موو قوتابخانه جیاوازهكانهوهو
ئه‌وه‌ی باسی تازه‌گه‌ری یان جوانكاری بێت تێدانه‌كراوه و به‌پێویستیان
نه‌زانیوه !.
یانی عه‌قڵ كه بزوێنهرو بازووی فیقهو فه‌توایه هه‌ندێ
كات دایهێناوه‌و له نه‌بیسراو ونه‌بینراو كردوێتی به بیسراوو بینراو،
هه‌ندێك جاریش گیانی ته‌قلیدو دووباره كردنه‌وه كه عه‌قڵ تێیدا ته‌نها
رۆڵی پاسه‌وان و گواستنهوهوی بینیوه فیقهی گواستووه‌ته‌وه له
نه‌وه‌یه‌ك بۆ نهوهیهكیتر.
ئه‌وه‌ش نابێت وون بكه‌ین و بیكه‌ین به
ژێره‌وه كه هه‌ندێك جاریش ئاره‌زوو نه‌فس په‌رستی رۆڵی هه‌بووه له
به‌رهه‌م هێنانی فه‌تواو فه‌رمانی (شه‌رعی)دا به‌تایبه‌تی ئه‌و
فه‌توایانه‌ی كه زه‌برو زۆری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یان هێزێكی داگیركه‌ری له
پشته‌وه بووه، ئه‌وه‌ی ئێستا پێ شاد بووین ئه‌وه‌یه كهفیقهو فه‌توا
له‌نێوان سێ كوچكهیهكدا (په‌ره)ی سه‌ندووه یان (په‌كخراوه)و خۆی
دووباره كردووه‌ته‌وه یان (شێوێنراوه) و شپرزه‌یی به‌خشیوه‌ته‌وه
به‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌ر یه‌كێك له‌و كوچكانهش پێویستی به هه‌ڵوێستێك
وپێداچوونهوهیهك و مهقهسكاری و(مه‌نتق كاری)یه‌ك هه‌یه...