12/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نامەیەکى خێرا بۆ فەرماندەى شەڕەکانى پێشمەرگە لە گەرمیان
لەم دوو ڕۆژە بەهۆى سەرقاڵیمان بە هەوڵى دەستکەوتنەوەى تەرمى کەس و خزمەکانمان،کە فەرقى نییە ئەوانى تریش کەس و خوێنى جەرگمانن،دەستم نەگەیشتۆتە ئینتەرنێت تا زوو بنوسم ..ئاشکراشە لەبەرامبەر هێزە دۆگماو تاریکپەرستەکاندا.هەموومان یەکسانانە دەبێت خەمێک هەڵبگرین .
پێش چەند هەفتەیەک،دواى دوو ساڵ کە بەهۆى بەهۆى نوسینەوە کەلەگەڵ جەنابى مەحمود سەنگاوى نێوانمان باش نەبوو،پرسى داعش کۆى کردینەوە .وەک پێشوتر کە ئێمە هاونیشتمان و هاوحزب و تائەندازەیەک خزمیش بوین .بە بەڕێزێکا وەڵامى ناردبو کە لەسەر هەندێ هەواڵ بەتایبەتى لە سایت و دەزگاى "پێنوسەکان" ى ئێمە گلەیی هەیە .ئەگەر بکرێت، ڕۆژانە پەیوەندیی بگرین و ڕاستەوخۆ لەبەڕێزیانەوە،دەنگوباس ببیستین،ئەمەش لەگەڵ هەم کارى توێژەرێکى سیاسیی وەک ئێمەو ڕۆژنامەوانێکیش تا ڕادەیەک یەک نایەتەوە .دەبوو خەمڵاندن و لێکدانەوەو زانیارییەکانى خۆشمانى لەگەڵ تەتەڵە بکەین .ئەم پەیوەندییە تاچەند جارێک ڕۆیشت .کەزۆرجار هەندێ فەرماندە لەشەڕ هەر خۆیان پەیوەندییان ئەکردو پرسیشیان پێ ئەکردین .نایشارمەوە (2) ڕۆژە چونکە زەربەیەکى گیانى گەورەیان داوەو هەڵەیەکى ئەخلاقى گەورەیان لەستراتیژو تەکتیکى سەربازییاندا کردووە، 100 پەیوەندیمان کردووە وەڵام نادەنەوە .ئینجا ئێستا من لێرە هەقیقەتەکە ئەخەمە پێش چاوى خەڵکى کوردوستان .ئێوەش بەڵکو لەمەولا خەمێکى کوردانە لەپێشنیارەکە بخۆن .
دوو مانگە لەجەلەولا.هێزەکانى پێشمەرگە شەڕئەکەن،بێ ئەوەى سانتیمەترێکیان لەخاکى کوردوستان گەڕاندبێتەوە، زیاتر لە (123) شەهیدو نزیکەى (300) برینداریان لەو بەرەیه داوە .بێجگە لەو دەبابەو ئۆتۆمبیل و کەرەستانەى کەوتونەتە دەست داعش،کولفەیەکى ماددیی گەورەش لەم شەڕەدا سەرفکراوە .کەئێمە نامانەوێ بینوسین .دوورو نزیک ئەوەى لەڕاگەیاندن ئەوترێ و ئەو خەسارە بێ هودەیەى کە داویانەو هەیە،یەک نین .بێ ئەوەى ئەم فەرماندانە چێکێکى خۆیان بکەن .
کاکە گیان،بەر لەوەى بە بەیاننامەیه ک چەندین چاودێرو توێژەری سیاسیی داواتان لێ بکەین،پێم باشبو جارێ ئەوەتان پێ بڵێم :
ڕاستە دەست لەسەر بستێک خاکى کوردوستان هەڵناگرین .چونکە قەرەبووى نییە.بەڵام ئەوەى پرسیارە لەم کاتە جەلاولامان بۆ چییە ؟ جەلەولا؟ گوایە جەلەولا لەموسڵ بۆ کورد گرنگترە کە قەرنێکە کەس باسى نەکردووە !!.ئەم جەلەولایە لەوەتەى هەیە مەڵبەندو جێگەى ئەفسەرە ساختەچییەکانى بەعس بووە لەعێراق و ناوچەکە .بەردەوام زۆرینه ى خەلکه که ى عەرەب بونه ..کورد بۆچى یەکسەر بڕیاریدا بەرەکانى جەنگ لەگەڵ داعش فراوان بکات ،لەدوزەوە، لە دبزەوە،لە مەخمور و گوێرەوە .
ئەم بڕیارەى ئێستا جەنابتان پێی گەیشتون،دواى بەکوشتدانى سەدان ڕۆڵەى کوردو برینداربونى سەدانى ترو زیانێکى ماددى .کە گوایە شکور گەشتنە ئەو ئەنجامەى جەنگى شەڕە قەنناس و کۆڵانەو کۆڵان لەگەڵ داعش فایدەى نییە و،دەبێت سەنگەرەکانى خۆمان لەدەرەوەو نزیک ناحیەکە بەباشى لێ بدەین،بۆچى 2 مانگ پێش ئێستا نەتانکرد ؟؟.وەک لە (10) ساڵى پێشوتر گاڵتەتان بەقسەو ڕەخنەکانمان ئەهات،ئەمجارە بۆ بەقسەتان نەکردین .
بەڕێزان..کشانەوە بەحیساب تەکتیکیەکەى،کە دەڵێن بەئاقڵى کشاوینەتەوە،نە تەکتیک بووەو،نە ئاقڵى .بەدەلیلى ئەوەى حاڵى حازر نزیکەى (30) تەرمى پێشمەرگەو کەسوکارى ئێمە لەبن دەستى داعشەکانە،بێجگە لەوانەى بەدیلى و بریندارى گیراون .چاوتان لە جەرگی ئەو دایکو باوکانەش بێت کە چاوەڕێى تەرمى ڕۆڵەکەیانن !.
تکایە ..ئەم هەڵەیەى کردوتانە،دووبارەى مەکەنەوە..ئێستاش هەوڵدەن (2) ڕێچگە بگرنە بەر :
یەکەم: دەست بکەن بەدروستکردنى هەواڵدەرى نهێنى لەناو عەرەب و داعشەکانى جەلەولاو دەوروبەر .تا بێجگە لە هەواڵناردن و یارمەتیتان بدەن لە ئازادکردنى دیلەکان و وەرگرتنەوەى تەرمەکان .کاکە هەى هاوار لە هونەرى هەموو شەڕێکدا ئەبێت بەرامبەرەکەت هەڵسەنگاندبێ و،لاواز کردبێ ئەوسا هەڵبکوتیتە سەرى .لە چ سەردەمێکدا هەبووە ڕۆژێک پێش ئەوەى هێرش بکەیتە سەر دوژمن،بوترێت سبەینێ هێرشێکى باش ئەکەین !!.
دووەم: لە قەراغى جەلەولا کە ئێستا سەنگەر لێدراوەو وەستاون ،خەریکى زیاتر قایم کردنى سەنگەرەکانى خۆتان بن،بەجۆرێک تا هیچ هەڵتان نەکەنێت .ئەم ماوەیە هێرش مەکەن،خۆتان سازبدەن،چاودێریی جموجوڵى بەرەکانى دیکەیان بکەن لە شەنگال و دبز و خورماتوو .دڵنیابن ئەوە سوپاى عێراق لەپشتەوە لە ئامرلییەوە لێیان ئەدەن و تەنگیان پێ هەڵچنیون .
بەڕێزان...قائیدو فەرماندەیەکى بەسەلیقەو ژیر ئەوکەسەیە زۆر ترین پێشڕەوى بکاو،گەورەترین دەستکەوتى هەبێت بەکەمترین کولفەو کەمترین شەهیدو قوربانى .تکایە سەرلەنوێ بەباشى بەنەخشەکانتانا بچنەوە،ئەگەرنا ئەوەى کردوتانە لەژێر پرسیاردایە .