پاش كانديد كردنى له‌لايه‌ن هاوپه‌يمانى نيشتيمانيهوه، حيدر عبادى له‌لايه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق، ڕاده‌سپێردرێت.
ژیاننامه‌ی حه‌یده‌ر عبادی
*له شاری به‌غدا له ساڵی 1952 له‌دایكبووه.
* جه‌واد عبادی باوكی پزیشكێكی ناسراو بووه و دواتر بووه‌ته پشكێنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌هۆی په‌یوه‌ست نه‌بوونی به ریزه‌كانی به‌عسه‌وه له‌گه‌ڵ 42 پزیشكی دیكه‌دا له 1979 خانه‌نشین كراوه. ئه‌و له له‌نده‌ن كۆچی دواییكردووه.
خوێندنی:
*عبادی ماسته‌ر و دكتۆرای له زانكۆی مانچسته‌ر له ئینگلته‌را له‌سه‌ر خه‌رجی خۆی ته‌واو كردووه و پسپۆڕێتیی له بواری ئه‌ندازیاری ئه‌لیكترۆنی و كاره‌باییدا له ساڵی 1980 به‌ده‌ستهێناوه.
*به‌كالۆریۆسی له زانكۆی ته‌كنۆلۆجیای به‌غدا له ئه‌ندازیاری كاره‌با له ساڵی 1975 ته‌واو كردووه.
*خوێندنی ئاماده‌یشی هه‌ر له به‌غدا ته‌واو كردووه.
چالاكی سیاسی:
*ئێستا به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی ده‌عوه و وته‌بێژی ره‌سمی ئه‌و حزبه‌یه.
*پێشتر له بریتانیا و وڵاتانی بیانی وته‌بێژ و ده‌مڕاستی حزبی ده‌عوه بووه.
*له ماوه‌ی ساڵی ژیانی له په‌ناهه‌نده‌ییدا، له ریزی به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی رژێمی به‌عس كاریكردووه و له زۆر كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی نه‌یاره سیاسییه‌كانی سه‌دام حوسێن هاوكار و سه‌رخه‌ری كاره‌كان بووه.
*له 1983 پاسه‌پۆرتی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه و به دژایه‌تیكردنی رژێمی سه‌دام حوسێن تۆمه‌تبار كراوه.
*له ساڵی 1982 دوو برای كه یه‌كێكیان مامۆستای زانكۆ بووه و دووه‌میان فه‌رمانبه‌ر بووه، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به حزبی ده‌عوه له لایه‌ن به‌عسه‌وه له سێداره دراوون.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌عس برای سێیه‌می كه قۆناغی دووه‌می زانكۆ بووه، ده‌ستگیر ده‌كات و 10 ساڵ زیندانی ده‌كات.
*له ساڵی 1980 ده‌كرێته به‌رپرسی نووسینگه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی حزبی ده‌عوه كه باره‌گای له به‌یروت بووه.
*له ساڵی 1979 ده‌بێته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی ده‌عوه.
*له ساڵی 1977 ده‌بێته به‌رپرسی رێكخستنی حزبی ده‌عوه له بریتانیان.
*له ساڵی 1967 په‌یوه‌ندی كردووه به ریزه‌كانی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامییه‌وه. ئه‌و كاته ته‌مه‌نی 15 ساڵ بووه.
پۆسته سیاسییه‌كانی:
*ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه. له 2006ه‌وه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه بۆ یه‌كه‌مجار.
*له ساڵی 2003 كراوه‌ته وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی چاككردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و به‌داله‌ی كردووه، كه به هۆی شه‌ڕه‌وه وێرانكرابوون.
كاری پیشه‌یی:
*له ساڵی 1993 سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگایه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌لیكترۆنی له له‌نده‌ن پێسپێردراوه.
*وه‌ك شاره‌زایه‌ك له بواری ته‌كنۆلۆجیای گواستنه‌وه‌ی خێرا تا 1993 له له‌نده‌ن كاریكردووه.
*له ساڵی 2001 به‌هۆی كاركردنی له بواری گواستنه‌وه‌ی خێرا و پشتبه‌ستن به تێزی دكتۆراكه‌ی له بواری ته‌كنۆلۆجیادا، ناوی له ریزی داهێنه‌ران تۆمار كراوه.
*به‌شداری كردووه له دیزاین كردنی پیاده‌ڕۆیی ئه‌لیكترۆنی بۆ پردی هه‌زاره‌ی دووه‌م له له‌نده‌ن ساڵی 1999.
*له 1998 بڕوانامه‌ی رێگه‌پێدانی داهێنانی له ته‌كنۆلۆجیای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی بریتانیا پێ سپێردراوه.
*له 1997 به‌شداریكردووه له پلاندانانی گواستنه‌وه خێرای گریمانه‌یی بۆ شارێكی ستوونی گه‌وره‌ی نموونه‌یی كه پلانی بۆ دانراوه له داهاتوودا له ژاپۆن بنیاتبنرێت.
*له 1987 بووه‌ته پسپۆڕی ته‌كنۆلۆجیای گواستنه‌وه‌ی خێرا له له‌نده‌ن.
*به كردنه سه‌رچاوه‌ی تێزه‌كه‌ی له نێوان ساڵانی 1981 تا 1987 وه‌ك سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵێنه‌وه‌كانی كۆمپانیای ئێڵ.دی.بی بریتانی له بواری گواستنه‌وه‌ی خێراق كاریكردووه.
كاری جێبایه‌خی دیكه‌ی:
*وه‌ك مامۆستای زانسته‌كانی قورئان و ئایه‌ته‌كانی ئه‌حكام و ته‌فسیر له كۆلیژی ئیسلامی له‌نده‌ن به هاوكاری زانكۆی بۆنیلی بریتانی له نێوان ساڵانی 1999 تا 2003 كاریكردووه.
*ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی له باره‌ی هه‌ڵوێستی ئیسلام له مه‌ڕ دیموكراتی و چه‌مكی یه‌ك ئومه‌تیی و ده‌مارگیری هه‌یه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كتێبێكی به ناونیشانی (پوخته‌یه‌ك له زانستی قورئان) چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه.
*ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی به زمانی ئینگلیزی له باره‌ی ئیسلامه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
*به‌شداری ده‌یان كۆڕ و چالاكی رۆشنبیری ئیسلامی كردووه.
سه‌رچاوه:NRT