ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، هاوپه‌يمانى نيشتيمانى، كانديدى خۆى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران يه‌لا كردوه.
به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌يه‌ك، كه‌كۆپيه‌كى ده‌ست بزاڤـ پرێس كه‌وتووه، هاوپه‌يمانى نيشتيمانى له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆيدا و هه‌ڵبژاردنێكى ناو خۆيى له‌نێوان شه‌ش كانديدى ليسته‌كه‌دا كردوو سه‌رئه‌نجام به‌به‌ده‌ست هێنانى 38 ده‌نگ "حه‌يده‌ر عبادى" بووه تاكه كانديدى شيعه‌كان بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران.
حه‌يده‌ر عبادى كانديد له‌سه‌ر پشكى ئيتيرفى ده‌وڵه‌تى ياسا و، سه‌ركرده‌ى حيزبى ده‌عوه‌ى ئيسلامى، كه‌نورى ماليكى سه‌رۆك وه‌زيرانى كار به‌ڕێكه‌رى عێراق سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات.