11/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دادگای فیدڕاڵی ده‌ستور پێشێل ده‌كات
دادگای فیدڕاڵی باڵا دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و ئه‌ركی چاودێریكردنی ده‌ستوریبونی یاساكان‌و ڕاڤه‌كردنی ده‌قه ده‌ستورییه‌كانه، به‌ڵام به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ئه‌و دادگایه ناچالاكه‌و متمانه‌یان به‌ڕۆڵی ئه‌و دادگایه نییه، په‌رله‌مانتارێكی كورد ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه، دادگای فیدراڵی ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات كارده‌كات به‌رامبه‌ر به‌لایه‌نه‌كانی تر‌و ئه‌وه‌ش وایكردووه متمانه‌یان پێی نه‌مێنێت.
ڕاڤه كردنی ده‌قه ده‌ستورییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌م دادگایه‌یه‌وه بۆلایه‌نێكی دیاریكراو ده‌كرێـت‌و ئه‌و دادگایه‌ش به‌لایه‌ندار وه‌صف ده‌كرێت.
لایه‌ندار بوونی ئه‌م دادگایه‌ش بۆخۆی پێشێلكردنی ده‌ستوره، شێخ فاتیح داراغایی په‌رله‌مانتاری پێشوی كورد له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌بزاڤی ڕاگه‌یاند دادگای فیدڕأڵی واته دادگای ده‌سه‌ڵات، په‌رله‌مان له‌وباره‌یه‌وه ناتوانێت هیچ شتێك بكات چونكه ئیفلیجه،ئه‌وه‌ش به‌هۆی ململانێی كوتله گه‌وره‌كانه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانیان كردووه‌ته قوربانی.
تێبينى: ئه‌م هه‌واڵه‌ى سه‌ره‌وه به‌شێكه له‌ڕاپۆرتێكى گۆڤارى بزاڤـ كه‌له ژماره 2ى ئه‌و گۆڤاره‌دا بڵاو كرايه‌وه، به‌ڵام به‌پێويستمان زانى ئه‌م به‌شه‌ى بۆ خوێنه‌ران دابنێينه‌وه,